༆ بەڵێنە بەجێماوەکان ༆ نەسرین کەوتە داوی کورێکی لاوی لە خۆی گەورەتر، بەڵام دابوونەریت و کۆمەڵگاکەیان تەحەدایان لەم ئەوینە بەهێزە دەکرد کە چرۆی کردبوو لە نێوانیان، دابوونەریت زاڵ بوو بەسەر ئەوینیاندا و دەرئەنجام پێویست بوو قوربانیەک بدەن بۆ ئەو پێکەوە بوونانەی کە شەو میوانیان دەبوو. ئیلیاس لەم ئەوینەدا بویە قوربانی بۆ تاکە خوشکەکەی، دابوو نەریت لەهەر کوچێکا کاری خۆی بەجێ گەیاند و ژن بەژنی ئەجامدرا تاکو ئەم ئەوینەی کە لە نێوان ئەم دوو گەنجەدایە نەبێتە هۆی ڕژانی خوێنی چەندان کەس، بەڵــام ئەوەی کە لێرە کەوتە نێو دونیایەی تاریکی ئیلیاس بوو، کە نە ئەویندار بوو نە دەیتوانی پاشگەز بێتەوە لەم چارەنووسەی کە بۆی نووسراوە. نووسەر: ئێرایی✍︎ دەستپێک: 20/6/2024 کۆتای: 25/6/2024 دووستکەری بەرگ: ئێرای
4 parts