103 chapitres Terminé مرۆڤ زۆرکات ئەندامەکانی لەشی بەس نیە تا هەستەکانی پێدەر ببڕێ وەک بڵێی لە نێوانی چاوو دەستو دەمت دیوارێ ک دروست بوبێ لەگەڵ هەستەکانت چەن بە لێو هاوار بکەیت چەن بە چاوت پەیام بنێریت چەند بە دەستت هێما بکەیت هێشتا شتێک ماوە ، دەنگێک تەماشاکردنێت بەرکەوتنێک لە دڵتا ماوە کە ئەتەوێ دەری ببڕی مرۆڤی بە هەست ئەو دەنگە زۆر کات لە ناخی خۆیا ئەدۆزێتە یان شیعرێکی وەک شیعرەکانی حافزی شیرازی ئەنوسێ یان هاوشێوەی لیۆناردۆ دا ڤینچی تابلۆیەک ئەنەخشێنێ یان پارچە موزیکێکی جوانی هاوشێوەی موزیکەکانی بێتهۆڤن ئەژەنێت
کاتێ کە فێر بوو چۆن وەکو ئەوان بە هونەر هاوار بکەن
ئاوکات نوقم ئەبن ! کە ئیتر ئەبنە مەلەوانێکی باش کە لە نوقم بونا ناخنکێن