مرۆڤ هەندێکجار بۆ ئەوەی لە خۆی هەڵبێت، بە کارگەلێکەوە خەریک دەبێت و خۆی مەژغوڵ دەکات. لە سەرەتادا بۆی سەخت دەبێت و کارەکانی بە ناتەواوی دەکات! بەڵام وردە وردە بەرەو پێش دەچێت و لە خۆی دوور دەکەوێتەوە... وا هەست دەکات لە خۆی قوتاری بووە و چی تر کەسێکی نوێیە... بەڵام ئەوە شتێکی کاتییە و دنیایەک پرسیاری بێ وەڵامی تر ڕووی تێ دەکەن و دیسانەوە خودی ڕاستەقینەی لە بەردەمیدا خۆی قوت دەکاتەوە! سەرچاوەی ترسەکەی لێ ونە و خەریکی خۆمەژغوڵکردن دەبێتەوە... وەلێ زۆری پێ ناچێ لێی ئاشنا دەبێت و هۆکارەکەیی دەدۆزێتەوە و دەیکوژێت و دەحەوێتەوە.
1 part