کۆتا نامەم شەوێکی زستانی ساردە کزە بایەک هەواڵی مەرگم بە نێوتانا بڵاو ئەکاتەوە ئاسمان ڕەش ئەپوشێت ئەستێرەکان کز ئەبن وەڵامەکان سارد ئەبن هەمووان لە بەردەم ژوورەکەم کۆ ئەبنەوە ئەم پێکەنینەی کە هەمووتانی بێزار ئەکرد ئیتر نایبیستن ناوم ئەهێن وەڵامیان دەسناکەوێ دایکم بە دەروونێکی شێواوە وێنەکانم لە باوەش دەگرێ و ماچیان دەکات باوکم هاوار ئەکا ئەڵێ نەخێر ئەمە ڕاست نیە هاوسێکانمان باوەر بە مەرگی من ناکەن ئەو شەوە دەردەکانی دڵم بە تەواو نەکراوی ئەمێننەوە خەونەکانم و دەفتەری هیواکانم لەگەڵ خۆم دەخەمە ژێر گڵەکە دوای من تەنها تەنهاتر ئەبێ ئەوانەی دڵیان شکاندووم ڕائەکەن بۆ داوای لێبووردن بەڵام ئەو کاتە درەنگە من نەماوم وون بونێک وون بووم خەیاڵیش دەستی پێم ناگات.......کچە بێ چارەکە کۆتا نامەی پێش مردنی نووسی لەسەر دۆڵابە بچووکەکەی لای جێگاکەی دانا؛))) ١/ئابی/٢٠٢٤ پێنجشەممە🖤💢!!Tous Droits Réservés
1 chapitre