تۆ کێی!؟ ئایا خۆت دەناسی!؟ دەزانی تۆ تەنها نیت!؟ لە کوێی!؟ منیش لێرەم... دەستتم بەرێ...کاتمان نییە بۆ بەفیڕۆدان... با بەیەکەوە گەشە بکەین... ئێمەش دەتوانین... ئەی وانییە!؟ یانیش تۆ لەوانەی کە متمانە ناکات بەوەی لە ناخیدا هەیە؟؟؟ پێویستە ئاوی بدەی، دەیبینم وشکە... چۆن لەگەڵ من دێیت و متمانەم پێ دەکەی گەر متمانە بە خۆت نەکەی؟؟؟ پێویستم پێیە... پێویستم بەوەیە کە متمانە بەخۆت بکەی ئەگەر تۆزقاڵێکیش بێ، ئەگینا ناتوانین بەیەکەوە گەشت بکەین... خەمت نەبێ، ئەگەر کەمیش بێ ئەمە تەنها بۆ دەسپێکی ڕێگایە.... لەگەڵ زیاتر نزیکبوونەوە لە تیشکی خۆر، ئەویش زیاد دەکات. منیش وەک تۆم... ئێمە هاوشێوەین.... ئەگەرچی لە جۆری جیاین....🌱✨