
تایهیۆنگ کورێکی دەوڵەمەندە کە لە ئەمریکا دەژیا و چەندین جار خۆشەویستی کردووە بەڵام سەری نەگرتوە، چونکە ئەو کچانەی کە لەگەلیدا بوون هەمووی بۆ پارە لەگەلی دابوون، ئەو بڕیاریدا کە بچێتەوە بۆ کۆریا و وا دەری بخات کە ئەو کورێکی ئاسایە تاکو خۆشەویستی راستەقینە بدۆزێتەوە، وە بێگومان ئەو بە دایک و باوکی نەگوتوە، و کە ئەو گەیشتە کۆریا و لە فرۆکە خانەکە دەهاتە دەرەوە لەپر دزێك کەلوپەلەکانی لە دەستی تایهیۆنگ دزی و رایکرد، تایهیۆنگ بەدوای دزەکە رایکرد بەڵام دزەکەی ون کرد و ئیستا ئەو بە دەست بەتالی مایەوە،لەولایەشەوە کچێکی جوان هەبوو کە هەرگیز خۆشەویستی نەکردوە، لەبەر ئەوە نییە کە هیچ کورێك بەو رازی نییە، لەبەر ئەوە بوو چونکە کەس نەدەوێرا برواتە لای و داوای خۆشەویستی لێ بکات، چونکە هەر کورێك ئەچوەلای و داوای خۆشەویستی لێ دەکرد، ئەو تورە دەبوو و لە کورەکەی ئەدا، و دوای ئەو هەموو شتانەش کچەکە دەلێت کە بۆچی کەس ئەوی خۆش ناوێت، و ئەو لە چێشتخانەیەکی بەناوبانگ کار ئەکات وەکو گارسۆنێك و ئەو چوە دەرەوە تاکو زبلەکە فرێبدات بەڵام لەپر چاوی بە کورێك کەوت کە لەبەر باراندا دەلەرزێت، و کچەکە کەمێك هەستی بە خراپی کرد بۆ کورەکە بەڵام______
<3 <3 <3 <3 <3 <3 <3 <3 <3 <3 <3 <3 <3 <3 <3 <3 <3 <3All Rights Reserved