"لێوەکانت وەک هەنگوین وان، منش دەبم کە دیلێسمەوە" "من ئەمەم بەدڵ نییە وە ناشمەوێت دوبارە ببێتەوە، تا ئەوکاتەی تۆ هین من بیت نابێت بیر لە هیچ کەس بکەیتەوە جگە لەمن وە ئەگەر لەوکەسە دوورنەکەویتەوە کە ئەڵێیت خۆشەویستتە وە خۆی لە ڕاستیدا هاوڕێتە تۆ منت بە گەمژە داناوە باوەڕ بەمە بکەم، بەڵام با ئەوەبێت که تۆ ویستت واتلێکردم بگەمە ئەوپەڕی توڕەییم" "ئاشقی چاوەکانت بووم بۆیە ڕێژەی سەیرکەر کەم دەکەمەوە، چونکە دەترسم یەکێکی تر بیبینێت و ئاشقی بێت وەک چۆن من ئاشقی بووم" "بەڵام تۆ هۆکاری ڕوودانی ئەمەیت؟" لە سەرەتای قسەکانیدا ئارامبوو بەڵام لە کۆتایی بە توڕەیی قسەی کرد "بۆچی من هۆکارم من ڕۆشتم بۆ یانەکە و شەڕابم خواردەوە تاوەکو سەرخۆش بووم یان تۆ" بە هەڵچونەوە قسەم کرد تەنیا بینیم ددانی جیڕ دەکاتەوە تا چەناگەی لە توڕەییەوە هەڵهات و وا دیار شتێکی بیرکەوتەوە "نا من ئەوکەسەبووم کە ماچی هاوڕێکەم کرد" "جۆنگکوک، تۆ بەڕاسی شێت بوویت" "من بەم شێوەیە شێتم، چونکە ئیرەیی دەبەم ئیرەیی دەبەم و نەفرەت لەوە، بۆ تێناگەی؟ من تۆم ناوێت لە تەنیشت پیاوێکی ترەوە، و ە نامەوێت کەس دەستت لێبدات جگە لەمن" قسەی کرد و بەرەو لای خۆی ڕاکێشام و بە توڕەییەوە سەیری کردم و منیش نیگایەکی نەرمم کرد "جۆنگکوک، تۆ منت خۆشدەوێت؟"All Rights Reserved