
Toward the light | بەرەو ڕووناکی ڕۆمانی کوردی ----- ژانەر؛ تاوانکاری - کەتوار - سۆزداری ڕامیاری - هەستبزوێن - تراژیدیا. زریـناـی ١٧ ساڵان کە ژیانی لە بنەماڵەیەکی پیاوسالار و پیاوویست دەست پێدەکات لە خێزانێکدا کامڵ بوو کە بونی کچ و ڕەگەزی مێ سەرشۆڕی بوو لای خانەوادەکە ، لە تەمەنێکی بچوکەوە لە خوێندن دەردەهێنرێت و دەست بەسەر هەموو سەربەستیی و ئازادییەکی دەگرن ، کەنیشکەی سەرسەخت کۆڵنادات و هەوڵدەدات لە پەرتووک و لەو مۆبایلەی کە چاودێری براکانی لەسەرە دەست بکات بە خوێندنی زانستیی و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر هەموو بوارێک و بابەتێک ، زۆربەی کاتەکان دووچاری لێدان و توندوتیژی و ئەشکەنجەدان دەبێتەوە لەلایەن باوکی و براکانی بۆ ئەوەی کەنیشیکەیەکی ترساو و سەرکوتکراوی لێ دەربچێت چونکە پێیان وایە ئەگەر ئازادی بکەن و بوێر دەربچێت دەبێتە مایەی سەرشۆڕیی و لە کەداریان دەکات. ئایا ژیانی ئەو کیژە بە کوێ دەگات کاتێک لە گێژاوێکدا وون بوە ؟All Rights Reserved