19 parts Ongoing چيرۆكی كوردی
بيلال&نيل
"تەنها جوانیەكەی نيل ئەتوانێ دڵی بيلال عەبدوڵا بلەرزێنێ"
جارجار قومێكی لە خواردنەوەكە ئەدا و بەردەوام قسەی ئەكرد تا لە يەكێك لە شەقامەكاندا كچێك نزيك بوو لەوەی بەر سەیارەكەیان بكەوێت كاتێك ئەپەڕیەوە شۆفێرەكە بەخێرای وەستا و وایكرد بيلال چاوی بكەوێتە سەر ئەو كچە كە بەبەردەم سەیارەكەدا تێپەڕی بۆ ساتێك دونیای بيلال بەدەوری ئەو كچەدا ئەخولایەوە كە چاوی لە خوارەوە بوون و قژە خورماییەكەی لەگەڵ بادا سەمایەكرد لێوە پەمەی و پڕەكەی كەمێك توند كردبوو بەدەستیەوە هەندێك كتێب و پەڕاو هەبوو جانتایەكی ناسكيشی لەشان بوو عەزیە پەمەییە ناسكەكەی و پێستە ئەسمەرەكەی وایكرد هەناسەی بيلال قورستربێت
بەڵێ باوكيشی بينی و دڵنیابوەوە كە كچەكەیەتی نيل بەڵام هيچی نەوت
بيلال: كچێكی تەواو بەوشێوەیەیە وێرانت ئەكات بەڵام هەرگيز ئاوڕت بۆ ناداتەوە
هەتا لەچاوی ونبوو بەردەوامبوو لەسەیركردنی و دواتر ويستی قومێكی تر بات لە خواردنەوەكەی بەڵام كەمێك وەستاو دوبارە سەری بتڵە تایبەتەكەی داخستەوە و زەردەخەنەیەكی كرد.
ئەم چیرۆكەم بيرۆكەی خۆمە ومافی تەواوەتی بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە
دەستپێك:15/8/2025
كۆتای:23/9/2025