ئەکرێ کەسێک ببێتە یەکەم خۆشەویستت ئەکرێ کەسێکی تر ببێتە کۆتا، خۆ ئەشکرێ کەسێک ببێتە یەکەم و کۆتا وایە ؟ من تۆم خۆشوویست بە ڕاستی، تۆ هەموو شتێک بوویت بۆم، تەنیا بیرکردنەوە لێت بەس بوو بۆ دڵخۆش کردنم، بەڵام ئایا تۆش وا بوویت بۆ من ؟ تۆش هەمان هەستت هەبوو ؟ یان درۆ بوو ! لەگەڵ هەر ساردییەکت ڕەشییەکت لە دڵی من دا دروست کرد، گرنگی پێ نەدانەکانت زۆر ئازاریان دەدام، بەڵام ئیتر بڵێم چی ؟ ئەوە خۆشەویستی بوو وای لێکردم هەموو شتێک قبووڵ بکەم لێت! بەڵام تا کۆتایی وا دەبێت ؟
More details