
مەیڤی کچێکی گەشاوە بوو، بەڵام هەڵگر و خاوەنی خەونێکی قووڵ بوو: دەیویست ببێتە پارێزەر. خەونی ئەو پارە و ناوبانگ نەبوو، بەڵکو دەیویست دەنگی بێدەنگەکان بێت و دادپەروەری بۆ هەمووان بهێنێت. بۆیە، ئەو بە پەرۆشییەوە دەیخوێند، بەو ئامانجەی بتوانێت لە ڕێگەی یاساوە ژیانێکی باشتر بۆ خۆی و ئەوانی تر دابین بکات. لەو کاتەی مەیڤی سەرقاڵی خەونەکانی بوو، کێشەیەکی گەورە سەری هەڵدا. ئاراز، پیاوێکی بەناوبانگ و دەوڵەمەند، هاتە ماڵیان بۆ داوای مەیڤی. ئاراز خاوەنی هەموو شتێك بوو کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە بە 'کامل' دادەنرا. مەیڤی بە ئاشکرا و بە بێ ترس داواکارییەکەی ڕەت کردەوە. ئەو نەیویست ببێتە پارچەیەكی پاشکۆ بە ژیانی کەسێکەوە کە ناتوانێت لێی تێبگات. دڵی ئەو بۆ خەونەکەی و بۆ کەسێکی تر لێی دەدا. بەڵام، باوکی مەیڤی، هەڕەشـەی لە کچەکەی دەکات. و ڕازی دەکات تاوەکو هاوسەگیری لەگەڵ ئاراز بکا. - ئایا چارەنووس چی لە مەیڤی دەکات؟ -ئایا مەیڤی بە زۆر شوو بە ئاراز دەکات و دەبێتە قوربانیی پارە و ناو و ناوبانگ؟ ~~ دەستپێك/ 2025/10/10All Rights Reserved