
لە شارێکدا کە پڕ بوو لە ژاوەژاوی ڕۆژانە دوو ڕۆح بە جیاوازیی زۆرەوە ژیاون. ئەو (وەک خۆر)، هەمیشە لە ڕووناکی و کار و هەڵمەتی ڕۆژ بوو، ئەویش (وەک مانگ) لە تاریکی و خەونەکانی شەودا دەگەڕا ئەستێرەی زۆر لە دەوری بوون، هەمیشە بە ئارامی ئاواتی گەیشتنی بە ڕووناکی خۆر دەخواست. لەگەڵ ئەوەی یەکتریان بە ڕووی ڕاستەقینەوە نەدەبینی، بەڵام بە هەست و ئارەزوویەکی قووڵ و بەردەوام وەک دوو هێزی جیاواز، بەرەو یەک دەچوون. زۆر جار، ئەو لە بێدەنگیی پاش کارەکانی ئارامیی مانگی دەویست، و مانگەش لە تاریکیدا ئاواتی گەرمی و ڕووناکی خۆری دەخواست. دواجار، بە شێوەیەکی نادیار و بە هێزێکی لەبیرکراو، هەموو سنوورەکان تێکشکێنران کاتێک لە کۆتاییدا چاویان بەیەک کەوت، لەو ساتە پڕ خۆشییەدا، هەموو شتیان لەبیر کرد. لێوی ئاڵ و پڕ حەسرەتی ئەو، لە لێوی سارد و چاوەڕوانی ئەو خشا. ئەو ماچە بێ دەنگە، هەموو ئەو دووری و جیاوازییەی نێوانیانی لەناو برد و سەلماندی کە خۆشەویستی ڕاستەقینە دەتوانێت ڕۆژ و شەو یەک بخاتەوە. مانگ گەلێ جوان بوو، بەڵام ئەستێرەی زۆر دەوریدابوو، خۆر ئیهمال کرابوو لەبەر جوانی مانگ، تەنانەت تیشکیشی ون کرا. نوسین~لیرە ژانەر: کۆمیدی~ ڕۆمانسی~هەستبزوێن ڕووداوەکانی ناوی لە ڕاستیەوە وەرگیراوە.All Rights Reserved