
کورێکی خوێڕی و سەرکێش کە لە دەوڵەمەندترین کوڕەکانی شار بوو. ڕۆژێک، بە ڕێکەوت بە گەڕەکێکی هەژاردا گوزەری دەکرد، لەوێ کچێک ی بینی کە سەرنجی ڕاکێشا. لە یەکەم بینیندا، کوڕەکە هەستی کرد شتێکی جیاواز لە دڵی دەجووڵێت، هەستی کرد ئاشقی ئەو کچە بووە. بڕیاریدا کچەکە بکات بە هی خۆی، بەڵام کچەکە جیاواز بوو. ئەو کچە زیاتر گرنگی بە خوێندن دەدا وەک لە خۆشەویستی و پەیوەندییەکان. ئەو کوڕەی خۆش نەدەویست و سەرنجی نەدەدا. ئایا کوڕە دەوڵەمەندەکە دەتوانێت دڵی ئەو کچە بەدەست بهێنێت؟ ئایا کچەکە دەتوانێت خۆی بپارێزێت لە داواکارییەکانی ئەو کوڕە؟ ئەمە دەبێتە چیرۆکێکی پڕ لە ڕووداو و ئاستەنگ.All Rights Reserved