«ویستم ڕقت لێم بێت تا بتوانم لەبیرمت بکەم... ویستم ببیت بە دوژمن، بەڵام نەمتوانی! من تەنها توانیم زیاتر و زیاتر خۆشم بوێیت.» ڕۆمانی "گوڵە زەردەکەکان واتای خواهافیزی نەبوون" چیرۆکی کچێکە بە ناوی ئێلا، ک ە لە نێوان عەشقێکی شێواوی ڕابردوو و ئارامیی دەزگیرانە دڵپاکەکەیدا سەرگەردان دەبێت. کاتێک درۆکان دەبنە قەفەس و هەڕەشەکان دەگەنە لوتکە، ئایا کەرامەت سەر دەکەوێت یان حەسرەتی دابڕان؟
More details