پارێزەر x مافیا (تەواو بوە)
هانا پارێزەرێکی گەنج و لێهاتووی کۆریە و چاونەترسە کە لە ڕووسیا کار دەکات. ئەو هەمیشە هەوڵ دەدات پشتگیری لەو کەسانە بکات کە مافیان خوراوە. لە یەکێک لە دۆسیە قورسەکانیدا، ڕێگەی دەکەوێتە ناو جیهانی ڕەشی مافیا و ڕووبەڕووی پیاوێکی ترسناک و دەسەڵاتدار دەبێتەوە بە ناوی قەیسەر.
قەیسەر کەسایەتییەکی سارد و بێبەزەییە و هەمووان لێی دەترسن، بەڵام کاتێک هانا بەبێ ترس لە چاوەکانیدا دەڕوانێت و داوای ماف دەکات، سەرنجی قەیسەر ڕادەکێشێت. قەیسەر لەبری ئەوەی بە شێوازە کۆنەکانی خۆی (توندوتیژی) کۆتایی بە هانا بهێنێت، بڕیار دەدات یارییەکی لەگەڵ بکات.