ناوی چیرۆک:ڪچے سەر ڪانی لە گوندێکی جوان لە ناو شاخەکاندا، بارزان کوڕی ئاغای گوند دەژیا. گەنجێکی جوان و بەڕێز بوو، هەموو کچانی گوند حەزیان لێی بوو،بەڵام ئەو جگە لە ئەسپەکەی کەسی لا گرنگ نەبوو لە هەمان گونددا سێلینا دەژیا؛ کچێکی سادە، دڵپاک و هێمن. نە دەوڵەمەند بوو و نە هەژار، تەنها ژیانێکی ئاسایی هەبوو لەگەڵ خێزانەکەی. بارزان هەرگیز بیر نەدەکردەوە ڕۆژێک کەسێک دڵی ببات، بەڵام کاتێک سێلنای بینی لەسەر کانی هەستێکی نوێ لە دڵیدا دروست بوو. لەو ڕۆژەوە ژیانی هەردووکیان دەستی بە گۆڕان کرد. بەڵام ڕێگای خۆشەویستی هەمیشە ئاسان نییە.. ئایا بارزان، کوڕی ئاغا، و سێلینا، کچی سادەی گوند، دەتوانن بەسەر هەموو ڕێگرییەکاندا سەر بکەون؟
More details