x1_liyo4
"هەندێک ماڵئاوایی، تەنها سەرەتایەکی خوێناوییە."
کاتێک کای بڕیاری دا لیلیان لە ناو جەستەیەکی شکاو و تەنیاییدا بەجێ بهێڵێت، وای دەزانێ چیرۆکەکە لێرەدا کۆتایی دێت. بەڵام مەرگ بۆ لیلیان تەنها دەرگایەک بوو... دەرگایەک بۆ گەڕانەوەیەک کە کەس چاوەڕێی نەبوو.
لیلیان لەناو جەستەی ئیزابێلا دەگەڕێتەوە بۆ تۆڵە
ئێستا لیلیان لێرەیە، بەڵام تەنها نییە. لە ناو جەستەیدا، دوو ڕۆح شەڕ لەسەر یەک هەناسە دەکەن: لیلیانێک کە هێشتا پارچەیەکی بچووکی دڵی بۆ کای لێ دەدات، و ئیزابێلایەک کە لە ناو دۆزەخی خیانەتەوە گەڕاوەتەوە تا هەموو ئەو پەیمانانە بسوتێنێت کە کای شکاندوویەتی.
ئایا کای دەتوانێت لە ناو چاوەکانی ئەو ژنەدا کە پێشتر خۆشی دەویست، ڕووبەڕووی ئەو "تۆڵە"یە ببێتەوە کە ناوی ئیزابێلایە؟ یان ئەو نەفرینەی لە جەستەی لیلیاندا چەکەرەی کردووە، هەموو نەوەکانی کای ڕاپێچی ناو تاریکی دەکات؟
"ئەمە داستانی ئەو عەشقەیە کە نە مەرگ دەیناسێت و نە لێبوردن دەیگرێتەوە."
.کای: تۆ تەنها گرێوێکی هاوڕێکانم بویت
لیلیان: هەڵبژاردەیەکی هەڵە باجەکەی مەرگمە، من جەستەم پێشکە بەخاک دەکەم بەڵام ڕۆحم دەکەم بەتینوی تۆڵە کردنەوە
!هەموو بیرۆکەی چیرۆکەکە بۆ خۆم دەگەڕێتەوە
(x1.liyo4)نوسەر