classiic_girll

ئـەفـسـانـەی شـامـاران~
          	
          	https://youtu.be/r-qQPOw18bo?si=NmFhaTsj02DkcB7o

classiic_girll

ئەو ڕۆژە نەفرەتیە سەرقاڵی دروستکردنی شفتە بوم ، کە جەرەسی دەرگاکەمان لێی درا ، باوکم بو ئەو هەمو ڕۆژێک لەسەر ڕێی خۆیەوە نانی گەرمی بۆ ئێمەش دەهێنا ، باوکم هەمو جارێک دەیگوت نانی تازە زۆر گرینگە بۆسەر سفرە هەموو ڕۆژێک لە دەرگای دەدا و نانەکەی دەدایە دەستمان و دەڕۆشت تەنانەت نەدەهاتە سەرەوەش ، ئەو ڕۆژە هاوسەرەکەم دەرگاکەی کردەوە و بینی دایکیشم لەگەڵ باوکمدایە ، مێردەکەم بە زۆر باوکم و دایکمی بۆ نانی ئێوارە دەعوەت کرد و هێنانیە سەرەوە ، بۆ ساتێک لە جێی خۆم وشک بوم ،ماڵەوە شپرزە بو خۆشم کە ماندو بووم و تازە لەسەر کار گەڕابومەوە لە سارد کەرەوەکەشماندا میوەمان نەبوو ، هاوسەرەکەم هاتە چێشتخانەکەوە هەتا چایان بۆ تێبکات ، بە نیگەرانیەوە پێم وت: بۆ هێندە پێداگریت کرد کە بێنە سەرەوە؟وەڵامی دامەوە، بینیم شفتەمان هەیە وتم با ئەوانیش بێن بە یەکەوە بیخۆین ، وەڵامم دایەوە: بەڵام ئەم شفتانەم بۆ سبێ نیوەڕۆشە، هاوسەرەکەم وەڵامی دامەوە: دەی ئێستا چی بووە؟بە توڕەییەوە وتم: هیچ نیە!..لەو قسانەدا بووین کە باوکم لەلای دەرگاکەوە سەری هێنایە ژورەوە و وتی: کچم ماندوو نەبیت ، تازە بیرم کەوتەوە کە من تەنانەت بەخێر هاتنیشم نەکردبوون ، بە درێژایی ئەو شەوە باوکم و دایکم لەسەر مۆبڵەکان بە کز و ماتی دانیشتبوون ، کاتی نان خواردنیش باوکم یەک شفتە زیاتری نەخوارد و دایکیشم بە بیانوی ڕجێمەوە هەر چەند کەوچکێک لە سالادەکەی خوارد و ماڵ ئاواییان کرد ڕۆشتن ، چەندین ساڵ تێپەڕی و دایکم و باوکم هەردووکیان کۆچی دواییان کرد

classiiC_ViBeS

            وەک هەموو کاتێک نایاب
Balas

classiic_girll

، چەند ڕۆژ لەمەوبەر خەریکی دروست کردنی شفتە بووم کە خەیاڵێک وەک هەورە بریسکە بە مێشکمدا تێپەڕی' نەکات باوکم ئەو شەوە گوێی لە قسەکانی من و هاوسەرەکەم بوبێت!؟ئایا هەر لەبەر ئەوە بوو کە نانی نەخوارد؟بەو خەیاڵ و بیر کردنەوانە هەمو مۆرەکانی پشتم وشک دەبوو و وەک نوکی چەقویەک دەچو بە گیانمدا دڵم دەکەوتە لەرزە، ئاخر چوار شفتە ئەوەی دەهێنا ئەو شەوە من وابکەم؟ئازارێکی قوڵ هەمو جەستەم دادەگرێت ، لەبەر گرنگی دان بە شتە پوچەکان بیرمان نامێنی گرینگی بە شتە مەزنەکان بدەین !.. ئای چەندە بیریان دەکەم گەر ئێستا دایک و باوکم لە دەرگاوە بێنە ژورێ ئیتر گرینگی چی بوو ماڵەکە شپرزە بوایە یان نا؟ میوەمان هەبوایە یان نا؟ئەو کاتە من دەبوم و بۆنی گوڵاوی لەچکەکەی دایکم و دەستەکانی باوکم و نانە گەرمەکانی ، وا من ئێستاکە هەرچەندەم بوێت دەتوانم شفتە دروست بکەم بەڵام ئیدی کەس لە دەرگای ئەم ماڵە نادات ، شتگەلێک هەن کە هەتا لە دەستیان نەدەین قەدریان نازانین!
Balas

classiic_girll

بـاوەڕم بـە داوای لـێـبـوردن نیـە 
          چـەند ووشـەیـەک نـاتـوانن هـەمـوو شـتـێـک وەک خۆیان لێبکـەنـەوە
          خـەڵـکـی داوای لـێبـوردن ئـەکـەن بـۆ ئـەوەی هـەست بـە بـاشتـر بوون بـکـەن

classiiC_ViBeS

@seiin_0 
            داوای لێبووردن
            وەک ئەو پلاستەرە سوودی هەیە
            کە جامی شەرابی دڵ ئەشکێنێ،
Balas