پاڕتی یەکەمـــــ..🤍

3.2K 203 10
                                    


.
کاتژمێر ٦:١٥ی بەیانی:
.
بە تەنیا بەسەر شەقامەکانی شارێکی بێگانە پیاسە ئەکات..
بە بێدەنگی لەسەر شۆستەی شەقامەکە دەڕوات کە لایەکی دەریایە..
(یانی بە کورتی لەسەر جسرەکی دەڕوا 'london bridge' پردە بەناوبانگەکەی لەندەن ئەکید دیتیتان)
'پاڕک جیمین'
بیر لەو کچە دەکاتەوە کە دواجار دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا بوو بینی..
تەنها چەند زانیارییەکی کەمی لەسەر دەزانی..
تەنها کەمێک قسەی لەگەڵ کردووە..
بەڵام بۆ ماوەی دوو هەفتەی ڕێک بە دوایەوە بوو بێ ئەوەی کچەکە ئاگادار بێت لە مەبەست و سەرنجەکانی..
بیرکردنەوە لەو کچە وای لە جیمین کرد زەردەخەنەیەکی کەم بکات..
بیرکردنەوەی جیمین:
.
'چۆی بێتنا'
ئەم کچە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەهۆی گەشتێکی قوتابخانەکەیان هاتبوویە لەندەن..
وە بە ڕێکەووت لە هەمان هۆتێلەکەی کە من چەند ساڵە بە تەنیا تێیدا دەژیم مایەوە..
من کە یەکەمجار ئەوم بینی سادەیی و جوانیەکەی سەرنجی ڕاکێشام..
وامزانی تەنها حەزێکی کاتییە..
بەڵام بێ ئەوەی ئاگادار بم کەوتبومە داوییەوە..
هەر کاتێک لەگەڵ مامۆستا و قوتابییەکانی تر ئەچوونە شوێنێک منیش بە دوایانەوە ئەبووم..
هەر کاتێک یەکێک لەوان پێویستی بە شتێک با من یارمەتیم ئەیان تەنها تاوەکو ئەوە ببینم..
بە جۆرێ مامۆستا و قوتابییەکانیش ئەیانناسیمەوە..
لە ڕاستیدا هەر خۆی منیان دەناسی بۆیە ڕێگەیان ئەدا لەگەڵیان بم..
بێگومان کوڕی پیاوێکم کە لە زۆربەی ووڵاتەکان لقێک یان چەند لقێک کۆمپانیای هەیە..
هەتا ئەو هۆتێلەی منیشی لێم هی ئەوە..
من بە زۆر لە لایەن ئەو و زڕ برا گەورەکەمەوە لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە هەر کە ڕۆژی لە دایک بوونم تەواو بوو نێردرامە ئێرە..
بۆ ماوەی ٤ ساڵە لێرەم..
بێ ئەوەی بە باشی زمانەکە بزانم..
وە دایکم ئەوەی نەدەویست بەڵام نەیدەتوانی هیچ بڵێت لەبەر ئەوان..
من مناڵێکی پاک نیم!
بە پاکی لە دایک نەبووم..
باوکم لەگەڵ دایکم بووە لە کاتێکدا خێزانی هەبووە!
هەر لەبەر ئەوەشە هاجون هیۆنگ ڕقی لێمە....
بەڵام جەیهیون و هایۆن بە پێچەوانەوە..
هەرچەندە ئەو برای ڕاستەقینەی ئەوانە بەڵام ئەوان منیان خۆشتردەوێ..
وەک ووتم زمانەکەم نەدەزانی..
کەچی ئێستا خەریکە کۆرییەکەم بیر ئەچێتەوە هههـ..
بەڵام بەهۆی دایکمەوە کە هەموو ڕۆژێک پەیوەندی دەکات هێشتا بیرمە..
وە دەستگیرانەکەم کە جار جار یەتە سەردانم!
بەڵێهـ من دەستگیرانم لەگەڵ کچی هاوڕێکەی باوکم..
بابەتەکە پەیوەندی بە پارە و کۆمپانیا نییە..
تەنها بەڵێنە بێ ماناکەی ئەوانە کە بە یەکیان دابوو کەوا دەبێت ئێمە بۆ یەک بین..
لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە ئەڵقەمان گۆڕییەوە و یووجین تەنها ١٥ ساڵ بوو..
لە ڕاستیدا دەتوانم ببینم کەوا خۆشی ئەوێم..
بەڵام من نا و هەرگیز..
بابەتەکە ئەوە نییە ڕقم لێی بێت تەنها ئەوە نەبێت حەز بە شتی بە زۆر ناکەم..
وە ئێستا بێتنا هەیە و تەنها ئەوم دەوێ..
زۆر دڵخۆشم کە بیرم دەکەوێتەوە چەند جارێک قسەمان کردووە..
وە توانیم ناوەکەی و تەمەنی و ڕۆژی بوونی چەند شتێکی تری لەو شێوەیە لە بارەیەوە بزانم..
بەڵام هێشتا هەموو شتێکی نازانم..
بەدڵنیاییەوە ئەو نازانێت خۆشمەوێت..
هەروەها باوکم و براکەم نایانەوێت بگەڕێمەوە..
چونکە ئێمە لە بەردەم خەڵکی خێزانێکی ڕاستەقینەین و هەموومان هی یەک دایکین..
باوکم دایکمی لە ماڵەوە شاردۆتەوە تەنها ئەوە نەبێت کە هەندێ جار بێزار دەبێت دەچێتە دەرەوە..
باوکم پێی وتووە کە دەبێت زۆر ئاگادار بێت کە دەچێتە دەرەوە و نابێت کەس هەست بکات لەو ماڵە دەژیت..
منیش بۆیە نێردرامە ئێرە چونکە وادەزانن هەڵەیەک دەکەم و ئاشکرای دەکەم کەوا ئەو دایکمە..
هـ کەچی لەڕاستیدا تاقەتی بیرکردنەوەشم لەو بابەتانە نەماوە..
من چەند جارێک بێ ئەوەی ئەوان ئاگادار بن هاتوومەتە کۆریا!
پیاوەکانی باوکم زۆرجار دەبینم بۆیە زۆربەی جار بە ماسک ئەچووم..
دوو ڕۆژ زیاتر نەدەمامەوە..
لە هۆتێلێکی هەرزان و بەکارهێنانی ناوێکی تر لەبری پاڕک جیمین تاوەکو نەزانن..
ژیانم بە جۆرێ زۆر تێکەڵە..
وە من بڕیارم دا ئیتر لە بەیانیەوە بڕۆمەوە کۆریا..!
زیاتر لە ٤ ساڵە لێرەم لە دووری خێزانەکەم..
بەڵام ئەڕۆم بۆ بەدەست هێنانی ئەو کچەی ئەمەوێ..
بەوان ناڵێم بێگومان ڕێگری دەکەن..
بەیانی کە ئەڕۆمەوە ماڵەوە دڵنیام شۆک ئەبن..
ئێهـ بزانین کاردانەوەیان چۆن ئەبێ..
ئۆهـ وە جارێ برسیمە با بڕۆمەوە هۆتێلەکە..
.
کۆتایی بیرکردنەوەی جیمین.
.
هۆتێلەکە نزیک دەریاکە بوو بۆیە زوو گەشت..
جیمین بەڕێ کەوت بۆ ڕێستۆرانتی هۆتێلەکە و بینی هێشتا داخراوە..
وە بیری کەوتەوە کەوا کاتژمێر ٧ ئینجا دەکرێتەوە..
بە بێزارییەوە چووە ناو ئەسانسۆرەکە و ڕۆشتە ژوورەکەی سەر سەرەوەی هۆتێلەکە 'VIP'..
دەرگاکەی کردەوە بە کارتەکەی دەستی و چووە ژوورەوە..
بەرەو هۆڵەکە چوو..
ڕاچڵەکی کاتێک هاوڕێکەی بینی لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوتووە و مۆبایلەکەی بەکاردێنێت..
جیمین:بە نەفرەت بیت لویس چی ئەکەیت لێرە!؟
بە 'ئاکسێنتی بەریتانی'ووتی و بەرەو ڕووی ڕۆشت و لەسەر دەسکی قەنەفەکە دانیشت..
لویس:گەمژە هاتووم بەیەکەوە بڕۆینە خول'ەکە
بە هەمان ئاکسێنت وەڵامی دایەوە..
جیمین سەیری کاتژمێرەکەی کرد..
جیمین:کاتژمێر شەش و چل خولەکە نەوەک هەشت
بە بێزارییەوە ووتی..
لویس:لەوانەیە ویستبێتم لەگەڵت نان بخۆم؟
جیمین:باشە بەڵام هەر زووە...بۆستە چۆن هاتیتە ژوورەوە؟
تۆ دووبارە کلیلەکانت دزیم؟؟!!
بە هاوارەوە ووتی..
لویس:هێمن بەوە پیاو..دەرگاکە کرابوویەوە بۆیە هاتووم دیارە دیسان مێشکت بەهۆی خاتوونە نادیارەکە سەرقاڵە
بە شەیتانی ووتی..
جیمین هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی..
جیمین:ئێهـ هەر ئەوە...ئۆفف چۆن بیدۆزمەوە لەو کۆریا گەورەیە!!
پاڵکەوت لەسەر قەنەفەکە..
لویس:ئەی باوکت پیاوێکی گەورە و گرانە دە با بیدۆزێتەوە
جیمین:بیریشی لێ مەکەرەوە نابێت بزانێت
لویس:ترسنۆک
جیمین:ئەوە ترس نییە ئەوە ڕێزە وە شتێکە کە تۆ نیتە.
لویس:ڕێزی چی برا؟ ژیانی خۆتە و ئازادی لە هەڵبژاردنی ئەو کچەی خۆشتەوێ
جیمین:نامەوێ بێڕیزی بەرامبەر باوکم بکەم دەمەقاڵێی لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ بکەم....وە من بێتنام هەڵبژاردووە و خۆشم ئەوێ
لویس:ئەی باشە بۆ ئەیشاریتەوە؟
جیمین هەڵسایەوە و دانیشت..
جیمین:چی ئەگەر بێتنا خۆشەویستێک یان دەسگیران یان هاوسەرێکی هەبوو؟ ئەگەر سەڵت بێت ئەوە بە دڵنیایی وازی لێ ناهێنم تاوەکو ڕازی نەکەم بەڵام ئەگەر شتێکی لەم شێوەیە لە ئارادا بێت وازی لێ دەهێنم جارێ نامەوێ هیوا زۆر بە خۆم بدەم و بە باوکم و ئەوان بڵێم بابەتەکە زۆر تێکەڵ بێ دڵی یووجین'یش بێ هۆ بشکێ.
جیمین بە هێمنی بۆ لویس'ی ڕوون کردەوە..
لویس:برام سەیرکە ئەزانم ئەو لووتبەرزەت خۆشناوێ وا لە خۆت مەکە
جیمین بزەیەکی بۆی کرد..
جیمین:خەمت نەبێ ئەوەی دڵم بیەوێ ئەوە ئەکەم
لویس بۆی پێکەنی و هەڵسا خۆی بۆ هەڵدا و لە باوەشی کرد بە دانیشتنەوە..
جیمین:هێواش 'بە پێکەنین'
لویس:ئای بێ ئەقڵ چەنم خۆشەوێی
جیمین:منیش منیش
پێکەنی..
.
.
جیمین چەند مانگێک پاش ئەوەی هاتۆتە بەریتانیا لویس'ی لە خولی فێربوونی زمان ناسیوە وە لویس لەوێ بووە بۆ فێربوونی زمانێکی تر..
ماوەی ئەم چوار ساڵە لای جیمین بووە و هەموو کێشەکانی دەزانێت و جیمینیش هی ئەو..
.
.
متمانەی یەکتریان بە دەست هێناوە..
سەرەڕای ئەوەی لویس پێچەوانەی جیمینە لە زۆر هەڵسوکەوت بەڵام بەیەکەوە پێک هاتوون..
لویس زیاتر حەزی بە باڕ و کات بەسەربردنە لەگەڵ کچان..
هەرچەندە هەموو کاتێ داوا لە جیمین دەکات بڕۆن و جیمین تەنها چەند جارێک ڕازی بووە لەگەڵی بڕوات..
ویستوویەتی جیمین ڕازی بکات خۆشەویستی هەبێت کەچی جیمین لێشیان نزیک نابێتەوە..
بەڵام بێگومان چەند هاوڕێیەکی کچی هەیە کە لە هاوڕێیەکی ئاسایی زیاتر نین بۆ جیمین..
جیمین وازی لە خوێندن هێنا..
هەر ئەو کاتەی هات بۆ لەندەن بوو بە پۆلی ١٢..
لەبەر زمانەکە نەیتوانی لەوێ بخوێنێت..
نزیکەی ١ ساڵ زمانەکەی باش بوو تا ڕادەیەک چونکە خۆی کەمێکی ئەزانی..
بەڵام کە بوو بە ٢ ساڵ زۆر باشتر بوو و بێگومان بە یارمەتی لویس کە هەموو کات لەگەڵی دەووت..
ساڵی سێیەمی بە فێربوونی شۆفێری و کات بەسەربردن و خۆشی خۆی بەسەربردن کە لە ڕاستیدا خۆشیەکی زۆری بۆ نەبوو..
ساڵی چوارەم و ئێستا بە خولی پۆلی ١٢ سەرقاڵە..
ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژیەتی..
جیمین و لویس هەردووکیان ڕۆشتنە ڕێستۆرانتی هۆتێلەکە..
هەر یەکەو خواردنی خۆی هەڵبژارد و پاشان بردیان و دانیشتن..
لویس:پێم مەڵێ کەوا ناگەڕێیتەوە؟
جیمین:پێم ووتویت نازانم..ئەگەر بیدۆزمەوە ناگەڕێمەوە
لویس:خەریکە ئاواتەخوازم کە نەیدۆزێتەوە
جیمین:نا نا ئاواتی وا مەخوازە
لویس:سەیرکە کە شازادە نادیارەکەت دۆزیەوە هەردووکتان وەرن بۆ ئێرە
جیمین:وا بکەین؟ 'پێکەنی'
لویس:بێگومان دایکیشت بێنە
جیمین بزەیەکی بە خەمی کرد..
جیمین:مەگەر بە خەون
لویس:ئاهـ ڕقم لە خێزانەکەتە
جیمین:هێی من هەر ئەوانم خۆشەوێ تۆ بۆ؟
لویس:زۆر بێزارکەرن
جیمین:چی بکەین ئیتر؟
پاشان نانەکەیان تەواو کرد و بە ئۆتۆمبێلەکەی جیمین بەڕێکەوتن بۆ خولەکە..
کاتێکی خۆشیان بەسەر برد لەگەڵ هاوڕێکانی و دوایی لویس ڕۆشتەوە بۆ ماڵەکەی و جیمین هۆتێلەکە..
پەیوەندی بە کارگوزاری هۆتێلەکە کرد تاوەکو خواردنی بۆ بێنن چونکە نیوەڕۆ بوو..
زەنگی دەرگاکە لێیدا و خواردنەکەی وەرگرت و بردییە هۆڵەکە..
بە دەم سێرکردنی تەلەفزیۆنەکەوە نانی دەخوارد تاوەکو زەنگی مۆبایلەکەی لێیدا..
'MOM'
جیمین:دایکە؟
د.ج*دایکی-جیمین*:کوڕم؟
جیمین:ئاهـ دایکە چۆنی؟
د.ج:باشم گیانم تۆ چۆنی؟خواردن و جلەکانت و پێداویستیەکانت هەمووی تەواوە؟
جیمین:خەمت نەبێ هەموو شتێ زۆر باشە لێرە..ئەی لای ئێوە چۆنە؟
د.ج:هەر کار و کار هەتا دایکیشت 'مەبەستی زڕدایکیەتی' تەنها من لە ماڵەوەم
جیمین:ماڵەوەش خۆشە دایکە
د.ج:بەو شێوەیە دڵم ئەدەیتەوە؟
جیمین:هههـ ئەی چی بڵێم؟
د.جڤ:هیچ هیچ...ئێ کوڕم کچێکت نەدۆزیەوە؟
جیمین کەمێ وەستا..
جیمین:دایکەە!!! ووتم نا و هەرگیزیش نەمووت؟
تاوەکو دایکی گومانی لێ نەکا وای ووت..
د.ج:ئاهـ کوڕە بەدبەختەکەم ئەی لەگەڵ یووجین ئەبی چک چک ئەو کچەم خۆشناوێ
جیمین:ئەشزانی منیش خۆشم ناوێ
بە بێزاری ووتی..
د.ج:ئێ بۆیە ئەڵێم یەکێ بدۆزەوە
جیمین:با بزانم
د.ج:جوچکە ئاقڵەکەم
جیمین:دایکەەەە
د.ج:باشە تەواو 'پێکەنی' دەی خوات لەگەڵ ئاگاداری خۆتبە لەبیر نەکەی دایکت لێرەیە هەمووکات خۆشمدەوێی باش؟
جیمین:منیش دایکە بای
پەیوەندیەکە داخست و فڕێی دا سەر قەنەفەکە..
لەبەردەم خۆیەوە پێکەنی و سوپاسی خوای دەکرد کە دایكێکی لەو شێوەیەی هەیە..
دایکی جیمین ئافرەتێکی ڕووخۆشە بۆ نزیکەکانی..
وە جیمین لەو ئەچێت لە هەڵسوکەوتەوە..
ئەوەی باشە بۆ جیمینی ئەوێت و زۆری لێ ناکات بۆ هیچ شتێک..
بەڵام بێگومان هەموو کاتێکیش باش نەبووە بۆی..؟
وە جیمین داپیرەیەکی هەیە 'دایکی باوکی'..
ئەویش زیاتر دایکی جیمینی خۆشدەوێت وەک لە هاوسەری کوڕەکەی..
وە لە پشت ئەوانەوە بووە و لەگەڵیان بووە..
جیمین زۆر لێیەوە نزیکە..
بە جۆرێ کە کێشەیەک ببێت یەکەم کەس داپیرەی ئینجا دایکی پێی دەزانێت..
هەتا ئەو بە بابەتی بێتنا دەزانێ و پشتگیریشی ئەکات..
جیمین خواردنەکەی کۆکردەوە و پاشان ڕۆشتە ژوورەکەی..
دەستی کرد بە ئامادەکردنی جانتاکەی و بردنی کەلوپەلە پێویستەکانی..
کاتژمێر ٣ تەواو بوو ڕۆشتەوە هۆڵەکە دەستی کرد بە بەکارهێنانی مۆبایلەکەی تاوەکو خەوی لێکەوت بێ ئەوەی ئاگادار بێت..
.
کۆریا~سیۆل/١١:٣٠ی شەو:
.
بێتنا مێزی قاوەخانەکەی ئەسڕی و پاشان ڕۆشتەوە شوێنی کارمەندەکان تاوەکو جلەکانی بگۆڕێت..
جلەکانی گۆڕی و دەرچوویە دەرەوە..
بێتنا:چایۆنگ من ئەڕۆمەوە
هاواری کرد چونکە ئەو لە دوورەوە بوو خەریکی مێزەکانی تر بوو..
چایۆنگ:باشە ئاگاداری خۆتبە
بە هاوارەوە وەڵامی دایەوە..
بێتنا ڕۆشتە دەرەوە لە قاوەخانەکە و پاشان بۆ ماڵەوە..
لە ڕاستیدا ماڵی ئەو کەسەی دایکی کاریان بۆ دەکا..
گوشتەوە ماڵەکە..یاخود کۆشکەکە..
بەڵام نەڕۆشتە ناو کۆشکەکە بەڵکو خانوویەکی بچووک کە لە ناو باخچەکە بوو..
(یانی باخچەکی گەورە بوو کۆشکەکە و ئەو خانیەشی تێدابوا یوو نۆو؟)
بێتنا:دایکە؟
ووتی کاتێک پێڵاوەکەی داکەند و چوویە هۆڵەکە..
بینی دایکی لێ نییە زانی هێشتا لە کۆشکەکەیە..
هەناسەیەکی هەڵمژی چووە ژوورەکەی خۆی..
ماڵەکە بچووک بوو وە تەنها یەک نهۆم بوو..
چێشتخانەیەکی بچووک-هۆڵێکی بچووک-ژوورێکی بچووک و دەسشۆر..
جانتای قوتابخانەی دەرهێنا دەستی کرد بە وانەکانی..
.
بیرکردنەوەی بێتنا:
.
من زۆربەی کات درەنگ لە کارەکەم دەگەڕێمەوە..
وە هەر کاتێک دەگەڕێمەوە دەست دەکەم بە کردنی وانەکانم..
دەمەوێ لە هەموو ڕووێکەوە یارمەتی دایکم بدەم..
ئەو لە ماڵی خانەوادەی پاڕک وەکو یاریدەدەر یاخوود "خزمەتکار" کار دەکات..
وە داپیرە نەرمونیانە لەگەڵمان بۆیە ڕێگەی لەم خانووە بمێنینەوە..
بەڵێ ئەو منی خۆشەوێت بۆیە ڕێگەم دەدا بە داپیرە بانگی بکەم..
من هاوڕێم لەگەڵ مناڵەکانیان..
هایۆن و جەیهیون ئەوان هەردووکیان زۆر خوێن شیرین و باشن لەگەڵم..
زۆر باسی برا گەورەکەی ئەکات بەڵام من نەمبینیوە تاوەکو ئێستا..
باسی بەڕێز هاجوون ناکەم ئەو هەمووکات ساردە..
ناوی نازانم ئەو تەنها باسی دەکات و منیش ناپرسم و نامەوێ بە هەڵە تێبگات..
داپیرە و خاتوو پاڕکی بچووک هەموو شتێکیان بە دایکم ووتووە ئەویش بە من..
واتە دەزانم چی دەگوزەرێ لەم خێزانە..
داپیرە ووتی کە کوڕەکە لە دەرەوەی ووڵاتە..
ئەویش بە هەمان شێوە باسی باشیەکەی دەکرد..
من زۆر بە خراپی دەمەوێ بیبینم..
خەریکە بێ زانینی ناوی و بینینی ڕووخساری ئاشقی دەبم بەهۆی ستایشەکانیان هههـ..
بەڵام هێشتا بەڕای من ئەو کوڕەی لەندەن زۆر باشترە..
ئەو لە کاتی گەشتەکەدا زۆر یارمەتی داین و پێویستمان بە هەر شتێکبا بۆمانی دەکرد..
چەند جارێ قسەم لەگەڵ کردووە..
'جیمین-٢٢ساڵ' ئەو تەنها ئەوەندەی ووت دەربارەی ناوی و تەمەنی..
ئەو نەرمونیان و ڕووخۆش بوو لە قسەکردن..
هەندێ کاتیش دەشڵەژا لەکاتی قسەکردن لەگەڵ من..
زۆر جوان بوو وە بەڕێزی و پیاوانیەکەی زۆر جوانتری کردبوو..
حەزەکەم بیبینمەوە........
ئاهـ ئەوە چی دەڵێم؟
.
کۆتایی بیرکردنەوەی بێتنا.
.
بێتنا سەری بەملاولادا جوڵاند تاوەکو ئەم بیرەوەریانە لە مێشکی بچنە دەرەوە..
دایکی بێتنا'د.ب':بێتنا؟
بێتنا ڕووی سوڕاند بۆ لای دایکی..
بێتنا:ئۆهـ سڵاو کەی هاتیەوە؟
د.ب:من دەبێ ئەوە بپرسم؟
بێتنا:کەمێک دەبێت
د.ب:چۆن بوو ڕۆژەکە؟
بێتنا:وەک هەمووکات دایکە
د.ب:تووشی هیچ کێشەیەک نەبوویت؟
بێتنا:ناهـ خەم نەبێ
د.ب:زۆر ئاگاداربە کچم کوڕی ئێستا جێگای متمانە نین
بێتنا:بێگومان دایکە...تۆ بخەوە منیش ئەمانە تەواوەکەم دەخەوم
دایکی سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند و چووە دەسشۆرەکە..
ئەویش بەردەوام بوو..
.
فڕۆکەخانەی لەندەن~کاتژمێر/٣:٤٠ی شەو:
.
جیمین جانتاکەی لە تەنیشت خۆیەوە داناوە و دانیشتووە چاوەڕێی فڕۆکەکە ئەکات..
پاش کەمێک دەنگی فڕۆکەی کۆریا ئەم ناوەی گرتەوە..
هەستا و کارەکانی جێ بە جێ کرد و بۆ ناو فڕۆکەکە و بۆ کۆریا..
.
فڕۆکەخانەی کۆریا~کاتژمێر/٣:١٥ی دوای نیوەڕۆ:
.
کاتی گەشت بەفڕۆکە لە لەندەنەوە بۆ سیۆل نزیکی ١١ کاژێرە..
ئەو کاتەی گەشتە کۆریا ٣ی دوایی نیوەڕۆ بوو..
تەکسی'ێکی ڕاگرت و سەرکەوت بۆ ماڵی پاڕک..
پاش ماوەیەکە گەیشتە ماڵەوە لە تەکیسیەکە دابەزی و پارەکەی دا..
سەرەتا کەمێک وەستا و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و سەیری پاسەوانەکانی کرد..
جیمین:شۆک بوویت؟
بە پێکەنینەوە بە یەکێک لە پاسەوانەکانی ووت کە بە سەرسامیەوە سەیری جیمینی دەکرد..
پاسەوان:بـ-بەڕێز جیمین؟
جیمین:ئاا بەڕێز جیمین
پاسەوان:گەورەم بەخێربێیتەوە
چەمایەوە بۆی..
جیمین:زۆر سوپاس ئێ تۆ چۆنی؟
پاسەوان:باشم زۆر سوپاس
جیمین بزەیەکی کرد..
پاسەوان:ئاهـ با دەرگاکە بکەمەوە
جیمین:باش ئەبێ 'پێکەنی'
دەرگای سەرەکی کردەوە و جیمین ڕۆشتە ژوورەوە..
ئەمجارە لەبەردەم دەرگای کۆشکەکە وەستا..
دەستی بەرز کردەوە و لە زەنگەکەی دا..
کەمێک وەستا پاشان گوێی کە بۆڵەبۆڵی دایکی بوو..
د.ج:هیچ کەسێک نییە هەر ئەبێ من بیکەمەوە!!
بە هاوارەوە ووتی کاتێک دەرگاکەی کردەوە..
بەڵام شۆک بوو بە بینینی جیمین لەبەردەمی...
د.ج:جـ-جیمین؟
بە چاوی فرمێسکەوە ووتی..
جیمین:دایکە؟ 'پێکەنین'
د.ج:کوڕەکەم!!
بە هاوارەوە جیمینی لە باوەش کرد و دەستی کرد بە گریان..
جیمینیش بە پێکەنینەوە لە باوەشی گرت و هەوڵی ڕاگرتنی فرمێسکەکانی دا..
دایکی توند توند لە باوەشی کردبوو..
پاشان دوورکەوتەوە و بە هەردوو دەستی دەموچاوی جیمینی گرت..
د.ج:ئای خوایە کوڕەکەم! تۆ چەند گەورە بوویت! لاوازیش بوویت ئاییی قۆزتری لە جاران جیمینم
وای دەووت کاتێک بە چاوەکانی هەموو بەشێک لە جەستەی جیمینی دەپشکنی..
جیمین:دایکە وامەکە مەگرە بەسە دەی
فرمێسکەکانی دایکی سڕی و لە باوەشی گرتەوە..
داپیرەی جیمین*دا.ج*:ئەم دەنگە دەنگە چییە سوزی؟
*سوزی ناوی دایکی جیمین'ە*
لە دواوە هات جیمین لە باوەشی دایکی هاتە دەرەوە..
داپیرەی هەمان کاردانەوەی دایکی جیمین..
شۆک و دڵخۆشی..
داپیرە:ڕۆڵەکەم....
جیمین بە پێکەنینەوە لێی نزیک بوویەوە و لەبەردەمی چەمایەوە..
پاشان لە باوەشی گرت و داپیرەشی بەهەمان شێوە..
داپیرەی بە قوڵی بۆنی جیمینی دەکرد و توند لە باوەشی گرتبوو..
جیمین لێی دوورکەوتەوە و سەیری کرد..
جیمین:هەمووی ئەگری بمزانیبا نەئەهاتم
بە گاڵتەوە ووتی..
دا.ج:گەمژە هی دڵخۆشییە
جیمین:ئێ بێگومان وایە 'بە فیزەوە'
جیمین:ئەی باشە باوکم دایکم و مناڵەکان لەکوێن؟
دا.ج:مناڵەکان لەگەڵ هاوڕێکانیانن و دایکت لە قوتابخانەیە و باوکت کۆمپانیا
جیمین:ئهمم
جیمین وەکو ئەوەی بە دوایی شتێ بگەڕێت سەیری دەوروبەری ئەکرد..
دا.ج:هاجوون؟
جیمین سەیری داپیرەی کرد..
سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند..
دا.ج:ئەو لە...
پێش ئەوەی وەڵام بداتەوە دەنگێک هات..
هاجوون:جیمین؟
دەنگێکی سارد..
جیمین سەیری دواوەی کرد بینی لای دەرگاکە وەستاوە..
هاجوون:بۆچی گەڕایتەوە؟
یەکەم شت بێ سڵاو و بەخێرهاتنەوە پرسی..
دیسانەوە بۆ هەزارەم جار وەکو پێشتر دڵی جیمینی شکاند..
بەڵام ئەمە هیچ نەبوو بەراورد بە پێشووتر..!
جیمین:ئیتر لێرە ئەمێنمەوە هیۆنگ
بە ئارامی پێی ووت..
هاجوون:تەنها کاری بێمانا و هەڵە مەکە ئیتر چیەکەی بیکە
تەنها ئەوەندە و چووە سەرەوە..
جیمین هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بزەیەکی کرد بۆ داپیری و دایکی..
جیمین:کەمێک پشوو ئەدەم و ئەڕۆمە لای کوڕەکان
دا.ج:باش کوڕم
جیمین جانتاکەی هەڵگرت و ڕۆشتە سەرەوە..
ژوورەکەی خۆی هەر وەکو پێشتر بوو..
پاک و هیچ شتێکی لێ نەگۆڕابوو..
جانتاکەی بردە لایەک و لەسەر جێگاکە پاڵکەوت..
چاوەکانی داخست و..
بێتنا..
جیمین:ئاهـ ئەم کچە ڤایرۆسە
خەندەیەکی کرد..
جیمین:بەڵام هیوادارم تووشم بێت
پێکەنی..
جیمین:هەر خۆی تووشم بووە
دیسان پێکەنی..
جیمین:بەڵام با پێموە بنوسی و دوورنەکەوێتەوە....دوو ڕۆژی تر شێت'یش ئەبم با بڕۆم باشترە
هەڵسا و هەر بە جلەکانی خۆیەوە ڕۆشتە خوارەوە..
جیمین:دایکە!!
چووە لای دەرگای دەرەوە وەستا..
(ئەگەر لە چیڕۆکەکەی دیکەش بەبیرتان بی !!=هاوار)
د.ج:بەڵێ کوڕم؟؟
هاتە لای..
جیمین:ئۆتۆمبێلت هەیە وایە؟
د.ج:بێگومان
جیمین:سویچەکەم بەرێ ئەڕۆمە لای هاوڕێکانم
د.ج:پشوو نادەی؟
جیمین:نا نا
د.ج:بوەستە
چووە لای دۆڵابی دەرگاکە..
(ئەها ئەوان دادەنێن لۆ جانتا و پێڵاو و چاکەت)
سویچەکەی هێنا و دایە جیمین..
جیمین:سوپاس..و شەو ئەگەڕێمەوە نان بخۆن
د.ج:هێی ویستم بەیەکەوە نانێکی شاهانە بخۆن
جیمین:نۆشی گیانتان بێ
ماچی ڕوومەتی کرد و ڕۆشتە دەرەوە..
گوێی بە قسەکانی دایکی نەدا لە دوایەوە..
ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی و بەڕێکەوت..
جیمین:وا شانازی بە خۆمەوە ئەکەم شوێنەکەمان ئەناسمەوە
سەیری شوێنەکانی ئەکرد..
هەندێکیان وەکو پێشوتر بوون بەڵام زۆر شوێن گۆڕابوون..
ئەمەش کەمێ زەحمەت بوو بۆی شوێنەکانی تر بناسێتەوە..
بەڵام ئەمەیان نا..
بەڵکو ئاسان بوو..
چونکە لە قوتابخانەوە لەگەڵ هاوڕێکانی لە شوێنێ کۆدەبوونەوە..
جیمین مۆبایلەکەی دەرهێنا کاتێک لە ترافیک وەستا..
ویستی دڵنیا بێتەوە لەوەی لە هەمان شوێنن..
جیمین:هیونگسیک؟
یەکسەر مۆبایلەکەی لە گوێی دوورخستەوە کاتێک گوێی لە هاواری بوو..
هیونگسیک:هەی خوێڕیییی
(سۆڕی بەس برادەر وا پێک دەلێن جمەش خوێڕییە ئف یوو نۆو یو نۆو)
جیمین:وامزانی بوویتی بە مرۆڤ و کەمێک گەورە بوویت
هیونگسیک:منت بیرکەوتەوە ها هەزار ساڵە چاوەڕێی نامە و پەیوەندیەکتم
جیمین:کۆتا جار سێ ڕۆژ بوو قسەمان کرد
بە بێزاری ووتی..
هیونگسیک:جا من ڕۆژێ گوێم لە دەنگت نەبێ دەمرم
جیمین:ئەزانم ئەزانم..ئێ لەکوێن شوێنەکەی خۆمان؟
تای:بەڵێ بەڵێ
جیمین:ئۆوو هەمووتان لەوێن؟
سیۆجوون:تەنها تۆمان کەمە
جیمین:حەزمەکرد لاتان بم
بە گاڵتە ووتی و دەستی بە لێخوڕین کردەوە..
هیونگسیک:ئەگریم ها
جیمین:نا نا دەی دایەخەم ئەبێ بڕۆم 'بە پێکەنین'
هیونگسیک:ئاگاری خۆت بە بای بای
جیمین:باییی
مۆبایلەکەی دانا و سەرنجی خستەوە سەر ڕێگاکە..
کەمێکی تر ڕۆشت و گەشتە شوێنەکە..
وەستا و هاتە خوارەوە..
ڕۆشت و بەرامبەر دەرگاکە وەستا..
(جێیەکە وەکو ماڵێکە بەس یەک قاتە و یەک ژووری گەورەیە تەنها دەسشۆرێکی لێیە هەموویان بۆ کات بەسەر بردن یەن قەنەفە و چەندین کەلوپەل و یاری سەیری لێیە)
جیمین:ئەبێ هەمان کۆد بێ؟
ووتی کاتێک سەیری دەرگاکەی دەکرد..
ئەوان لەبری کلیل پاسۆڕدێکیان داناوە و تەنها ئەوانەی لێک نزیکن ئەیزانن..
جیمین بیری ئەکردەوە لەوانەیە کۆدەکەیان گۆڕی بێ..
بەڵام ویستی تاقی بکاتەوە..
کۆدەکە ئەو ساڵە بوو کە هەموویان یەکتریان تیا ناسیبوو..
ژمارەکانی داگرت و دەرگاکە کرایەوە..
لە بەردەم خۆیەوە پێکەنی و بە هێواشی ڕۆشتە ژوورەوە..
گوێی لە هاوار و پێکەنینی ئەوان بوو..
جیمین:سڵاو؟
شوێنەکە بێدەنگ بوو..
هەمووی سەیری ئاڕاستەی دەنگەکە کرد..
جیمین تەنها پێئەکەنی بە کاردانەوەی هاوڕێ سەیرەکانی..
هیونگسیک:جیمین شییی!!
هاواری کرد و ڕایکردە باوەشی و گریا!
ئەوانی تریش بە هەمان شێوە ڕایانکردە باوەشی..
باوەشی گروپ..
هیونگسیک:باوەڕ ناکەم ئەی خوایە لاچن لاچن با تەنها لە باوەشی بمم
هەموویان پاڵدا و خۆی لە باوەشی گرتەوە..
جیمین:هەناسەەەەەە!!!!
هاواری کرد و ویستی بێتە دەرەوە لە باوەشی بەڵام سوودی نەبوو..
هیونگسیک:بمرمم ئەمرمممم
جیمین:وەکو ئافرەتە بەتەمەنەکان هەڵسوکەوتەکەیتت دەە دوورکەوە!!
لە کۆتایی دوورکەوتەوە..
جیمین:بێ ئەقڵ!
دەستی لەسەر دڵی دانابوو..
سیۆجوونیش لە باوەشی گرت بەڵام وەکو مرۆڤ....
تای و ووشیک و هۆسیۆک'یش بەهەمان شێوە..
پاشان هەموویان دانیشتن..
هیونگسیک بە جیمینەوە نووسابوو..
تای:ئەم سورپڕایزە ناشرینە چی بوو
جیمین:تۆ قسە مەکە
سیۆجوون:ئەزانم بۆچی گەڕایتەوە بەڵام ئاوا لە ناکاویش نا
جیمین:چشش ئێستا دونیاتان تێ گەیاندووە
هۆسۆک:نا برا بە کەسمان نەوتووە
تای:کەی بە باوکت دەڵێی؟
جیمین:؛خێزانەکەم کەسیان نازانن تەنها ئێوە و داپیرە و لویس
هیونگسیک:لویس بەر لە ئێمە زانی بێ وەفا
جیمین:دە فەرموو خەمی چییەتی
هیونگسیک:ئاوایە ئیتر
ووشیک:گوێ بەو مناڵە مەدە ئێستاش حەزت کۆکتێل و ئەم شتانەیە وانییە؟
جیمین:ئااا بێگومان
ووشیک:شوێنێکمان دۆزیوەتەوە
جیمین:وەکو پێشوو تێر ئەخۆن لە شوێنەکە دوایی دەست ئەکەن بە زەمکردنی
تای:نا ئەمەیانن نایابە بە مانای ووشە نایابە کچەکی لەویاش کارەکا نایابە
سیۆجوون:ئەمە بێتنای هەیە سەیری کچی تر ناکات
بە پێکەنینەوە ووتی..
جیمین:ڕێک وایە
تای:پەشیمان ئەبیتەوە
جیمین:هەرگیز.. ئەی ئێوە خۆشەویستتان نییە؟
هۆسۆک:من پەیدام کردووە!!
بە هاوار و دڵخۆشی ووتی..
جیمین:وەکو من یان دوو لایەنە؟
هۆسۆک:نەبابە دوو لایەنە
جیمین:ئۆو پیرۆزە
هۆسۆک:سوپاس..هیوادارم ڕۆژێک بە تۆش بڵێین پیرۆزە
جیمین:ئاهــــ هیواادارممم
ووشیک:سوتاوە ئەم برایەمان
جیمین:بەسە بەس با بڕۆین ئەم شوێنە ببینین بزانین تا چەند نایابە
ووشیک:هەڵسن دەی
هەموویان هەڵسان و ڕۆشتنە دەرەوە..
هەمووی سەر ئۆتۆمبێلەکەی سیۆجوون کەوت و بەڕێکەوتن بۆ قاوەخانەکە..
.
.
کات/٧:٢٥ی ئێوارە:
.
گەشتنە قاوەخانەکە و دابەزین..
بڕیاریان دا لە دەرەوە دانیشن..
هیونگسیک:تەنها شیرینی و خواردنەوەی هەیە وایە؟
ووشیک:قاوەخانەیە کافرتیا نییە
بە بێزاریەوە ووتی..
هیونگسیک:برسیمە برسی
جیمین:دوایی شتێ ئەخۆین من مەراقم کردووە
هۆسۆک:بۆ کچەکە ها؟
بە فیزەوە ووتی..
جیمین:منت لەگەڵ ئەمانە تێکەڵ کردووە نەخێر بۆ کۆکتێل و کێکەکە
هۆسۆک:با وابێ
جیمین:خۆی وایە
چاوی سوڕاند..
گارسۆنەکە هات و هەموویان سەیریان کرد..
تای:ئەمەیان ناا
چایۆنگ:ببورە؟
تای:هیچ هیچ
چایۆنگ:فەرموو چیتان داواکرد؟
سیۆجوون:###
داواکاری هەموویانی ووت و ئەویش ڕۆشت تاکو بیهێنێت..
چایۆنگ خەریکی ئامادەکردنی داواکاریەکان بوو..
بێتنا:ئەمەشیان تەواو
چایۆنگ:وەرە وەرە ئەمانەش ببە بۆ مێزەکەی دەرەوە
بێتنا:ئوف تۆ بیبە
چایۆنگ:ئەڵێم بیبە دەی
بێتنا بە بێزارییەوە سینی'ەکەی هەڵگرت و بردییە دەرەوە..
داواکارییەکانی دانا..
سیۆجوون:زۆر سوپاس
بێتنا:نۆشی گیانتان بێ
چەمایەوە و ڕۆشتە ژوورەوە..
جیمین گەڕایەوە و دانیشت..
جیمین:ووتم دایکە ناگەڕێمەوە کەچی هەر پەیوەندی ئەکا ئەڵێ وەرە
تای:بەدبەخت واز لەمە بهێنە تازە کچەکە هات کەچی جەنابوو ئاگات لەم دونیایە نەبوو
جیمین:ڕووم لەولا بوو چۆن بیبینم بەهەرحاڵ گرنگ نییە
دەستیان کرد بە خواردن و خواردنەوە..
جیمین:ئەوە هەر بەڕاستی زۆر خۆشە!
دەمی پڕ کێکەکە بوو ووتی..
سیۆجوون:هەرر زۆر
ئەویش بە هەمان شێوە..
جیمین:ئمم هەر یەم بۆ ئێرە
سەیری خواردنەکەی دەکرد..
جیمین لە ناکاو سەری بەرز کردەوە..
بەڵام شۆک بوو بە بینینی کچەکەی بەردەمی..
.

The Strong Love 🖤/کۆتایی هاتووە✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن