پیاوی 1 : خێرا بیگرە ئەوە خەریکە ڕابکات
پیاوی 2 : دڵنیابە ناتوانی لەژێر دەستمان ڕابکەیت و دەتگرین
ئەم دوو ڕاوچیە لە ناوەڕاستی گەورەترین و ترسناک ترین دارستان بەدوای خوێنمژێک دا ڕادەکەن بۆ ئەوەی بگرین و ڕادەستی تاقیگەی بکەن ئەوکاتیش پارەیەکی خەیاڵیان دەست دەکەوێت بەوەی کە سەلماندوویانە خوێنمژ بونی هەیە و دانە یەکیشیان گرتوە .
خوێنمژەکە بەردەوام بوو لە ڕاکردن بەڵام لە کۆتاییدا گەیشتە لای ڕوبارێک کە نەیدەتوانی لەم کاتەدا بپەڕێتەوە لە کاتێکدا دوو ڕاوچی بە چەکی قوڕس و گەورە بەدوای کەوتون بۆیە خێرا خۆی لە پشت دارێک شاردەوە .
دوو ڕاوچیەکە گەیشتنە لای ڕوبارەکە
پیاوی 1 : لە کوێیە ؟
پیاوی 2 : نازانم لە ناکاو دیار نەما ئێمە زۆر نزیک بووین لەوەی بیگرین
پیاوی 1 : باوەڕ ناکەم زۆر دوورکەوتبێتەوە خێرا با بەدوای دا بگەڕێین دڵنیابە دەیدۆزینەوە .
پیاوی 2 : باشە
دوو ڕاوچیەکە دەستیان کرد بە گەڕان لەلای ڕوبارەکە پیاوی 2 ڕۆشتە لای ئەم دارەی کە خوێنمژەکە لە پشتی خۆی تێدا شاردۆتەوە
لە ناکاو خوێنمژەکە پیاوی 2،می گرت و چەکەکەی دەست پیاوەکە کەوتە خوارەوە وە خوێنمژەکە ددانەکانی نزیک ملی کردەوە وەک هەڕەشەیەک تا پیاوی 1 نزیک نەکەوێتەوە و وازی لێ بهێنن
پیاوی 1 کە بینی هاوەڵەکەی گیراوە بە هێواشی هەوڵی نزیک بوونەوەی دەدا
تایهۆنگ : وا باشترە نزیک نەبیتەوە ئەگینا دڵنیابە هاوڕێکەت دەمرێت
پیاوی 1 : وا هەست مەکە کە لێت دەترسم دڵنیابە تۆ دەگرم و نیشانی هەموو جیهانت دەدەم
تایهۆنگ : هاهاهاها ئێوە دەزانن کە لەکوێن بێگومان نەخێر با من پێتان بڵێم ئێوە لە ناوەڕاستی دارستانن ئەم شوێنەی موڵکی منە و من فەرمان ڕەوایی دەکەم پێتان وایە دەتوانن لە شوێنێک بمگرن کە موڵکی خۆمە؟!! یان من دەتوانم کە هەردووکتان بکوژم/!!
ڕاوچیەکان هەردووکیان ترسان بەڵام نەیان ویست ترسەکەیان دەرخەن
لە ناکاو پیاوی 2 بە ئەنیشکی کێشای بە زگی تایهۆنگ،دا و توانی لە ژێر دەستی دەرچێت
تایهۆنگ بەهۆی ئازارە لە ناکاوەکەی کەوتە سەر زەویەکە
پیاوی 2 چەکەکەی هەڵگرتەوە و لەگەڵ پیاوی 1 نیشانەیان لە تایهۆنگ گرتەوە
YOU ARE READING
𝕧𝕒𝕞𝕡𝕚𝕣𝕖 { 𝚃𝚔 }
Vampire𝚃𝚊𝚎𝚔𝚘𝚘𝚔 𝚘𝚗𝚎𝚜𝚑𝚘𝚝 ئەم وەنشۆتە هی یەکێکی ترە من تەنها کردومەتە سەر زمانی کوردی و تەواوی مافەکانی بۆ نوسەرە ڕاستەقینەکە دەگەڕێتەوە کەس بۆی نییە بێ پرس هیچ بیرۆکەیەکی لێ ببات . ت.ب / تەنها یەک پاڕتە!!!