پێشەکی

443 36 110
                                    

Vote before reading

شازادەکە بە توڕەییەکی لەڕادەبەدەر بەشێوەیەک کە چاوەکانی وەک خوێن سوربون بە ڕێڕەوی کۆشکەکەدا دەڕۆشت ، دەڕۆشت بۆلای یەکێ لە ھاوڕێکانی ، بەڵی یەکێ لە نزیکترین ھاوڕێکانی کە خیانەتی لێی کرد ، لەقەیەکی لە دەرگاکە دا ڕاستەوخۆ ڕۆشتە بەردەم جێکسن و یەخەی گرت " چۆن توانیت .. چۆن توانیت ئەوەم لەگەڵ بکەیت جێکسن ، ئەی تۆ ھاوڕێم نەبووی؟ بۆچی وات کرد " بەھاوارەوە ئەوانەی وت " من بۆ چاکەی تۆ وامکرد .. نامەوێ مەرگی ھاوڕێکەم ببینم " جێکسن ئەوەی وت بەھاوارەوە " تۆ .. تۆ دەڵێی بۆ چاکەی تۆ وامکرد  نازانی بەم کارەت دڵی منت پارچە پارچە کرد ، نازانی من بێ ئەو ناتوانم بژیم .. من دەمرم لە دوری ئەو " جێبوم وتی بە ھاوار و گریانەوە " دەتوانی لەبیریبکەی تکایە ئەو لەبیرکە ئەو ھەرگیز بۆ تۆ نابێ ئێوە ڕێگاکانتان زۆر جیاوازە ، ئەگەر پاشا بەوە بزان- " " بابزانێ با ھەموویان بزانن من چیتر ناترسم تەنھا دەمەوێ ئەو لەگەڵم بێ تەنھا ئەوم دەوێ لەتەنیشتم ، ھیچ شتێکی تر لام گرنگ نییە تێگەشتی " جێبوم ئەوانەی وت و جێکسنیش بەبێ دەنگی دەگریا بۆ حاڵی ھاوڕێکەی جێبوم خۆی کۆکردەوە نەیویست لەبەردەمی بێھێز بێت " ھەرئێستا پێم دەڵێی ئەو لەکوێیە .. چیت لێی کردووە؟ " بەھاوارەوە وتی بەڵام ئەو وەڵامی نەدایەوە ، مستێکی لێدا  بەڵام جێکسن ھیچی نەکرد ، دووبارە و دووبارە لێیدا ، بێ بەکارھێنانی ھیچ جادوویەک ، " تەنانەت ئەگەر لێرە بشمکوژی پەشیمان نیم لەوەی کردم ، وە ھەرگیز پێت ناڵێم ئەو لەکوێیە " جێکسن وتی و جێبوم زیاتر و زیاتر لێیدەدا ، لەناکاو یوگیۆم ھاتە ژوورەوە سەرسام بوو لەوەی بینی " بوەستە .. جێبوم تۆ مێشکت لەدەست داوە ، ئەو ھاوڕێتە " یوگیۆم ھەوڵیدەدا جێبوم ئارام کاتەوە بەڵام مستێکی بەدیاری وەرگرت ، یوگیۆم خێرا ڕۆشت بۆ ئەوەی بانگی جینیۆنگ بکا

" جینیۆنگ ... جینیۆنگ " یوگیۆم وتی بە سەرلێشێواوی و ھەناسەبڕکێوە " چیبوە؟ " جینیۆنگ پرسی " جێبوم ... جێبوم خەریکە جێکسن دەکوژێ " "چی؟ " بەسەرسامی سەیری یوگیۆمی دەکرد و لەگەڵیدا ڕۆشت . جینیۆنگ ھاتە ژورەوە ، ژورەکە بەتەواوی وێران بوبو بێگومان سەیر نەبوو بەلایەوە چونکە ئەوە جێبومە ، ئەوەی بەلایەوە سەیر بوو ئەوەبوو کە لە جێکسن دەدا چونکە ئەو ھەرگیز بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ ھاوڕێکانی ناکا " جێبوم " ھاواری بەسەردا کرد بەڵام ئەو ھەرسەیریشی نەکرد بەردەوام بوو لەلێدانی جێکسن بێ ئەوەی جێکسن ھیچ بکا ، جینیۆنگ بەرەو ڕووی ڕۆشت ھەوڵیدەدا ئارامی بکاتەوە " چیت لێ بەسەر ھاتووە ، ئارامبەوە " وتی لەکاتێکا جێبومی گرتبوو
"

بەرمدە " جێبوم وتی بە توڕەیی " ھەرگیز .. تکایە واز لەو بێنە سەیرکە ئاوا بۆ ھەردوکتان باشترە ، ئەگەر پاشا بەوە بزانێ دڵنیابە ئەو بەدەستەکانی خۆی دەکوژێ ، ئیتر وازی لێبێنە ئەو چیتر ھیتۆ نییە ، خۆ بەنیازنی شانشینەکەت بخەیتە مەترسییەوە لەبەر مرۆڤێک " ھەموو ئەوانەی بەھاوارەوە وت " کەواتە تۆش بوویت .. " سەیری جینیۆنگی کرد و دواتر یوگیۆم ھەردووکیان سەریان نزمکردبۆوە " ھھ .. ئەوە ھەڵەی من بوو نەدەبوایە ھیچ شتێک بە ئێوە بڵێم .. متمانەم بە ئێوە کرد ، بەڵام ئێوە چیتانکرد " جێبوم وتی کۆتاییەکەی بە ھاوارەوە وت ، ویستی دوبارە لە جێکسن بداتەوە بەڵام لەناکاو ھەستی بە گێژبوون کرد دەستی بەسەریەوە گرت زانی جینیۆنگ وای لێکرد چونکە ئەو یەکێکە لە جادوگەرەکانی کۆشک بەرلەوەی چاوەکانی دابخات وتی
" جیۆن .. دەتدۆزمەوە "






ئەوە تەنھا پێشەکی بوو ، تکایە ڕاستەوخۆ بڕیار لەسەر چیڕۆکەکە مەدە
ھەوڵدەدەم بەمزوانە پارتی یەک دانێم

💚 وە ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن 💚

𝑻𝒉𝒆 𝑲𝒊𝒏𝒈 𝑶𝒇 𝑽𝒂𝒎𝒑𝒊𝒓𝒆𝒔Where stories live. Discover now