ᑕᕼᗩᑭTᗴᖇ 2

103 16 58
                                    


" بوەستن! " جێکسن بەھاوارەوە وتی کاتێ ھەرسێکیان ویستیان لە کۆشکەکە بچنە دەرەوە
" چیبوو؟! " جەیبی وتی " دەتانەوێ بەم ڕۆژە بچینە دەرەوە؟! تکایە من نامەوێ بسوتێم " جێکسن وتی بەترسەوە " تۆ ڕاستدەکەی ، من بیرملەوە نەکردبۆوە " جێبوم وتی بەبێھیوایی " بوەستە! " جێبوم وتی و بەشەیتانی سەیری جینیۆنگی کرد " ھااا ، بۆچی وا سەیرم دەکەی؟ " جینیۆنگ وتی " بێگومان من دەتوانم بڕۆمە دەرەوە بێ ئەوەی تیشکی خۆر کارم تێبکا ، بەڵام ناتەوێ بەتەنیا بمنێری وانییە؟ " ئەوەشی زیادکرد
" نەخێر گەمژە ئەوە ناڵێم .. مەگەر تۆ جادووگەری گەورەی کۆشک نیت؟ "
" مەبەستت چییە؟! " جینیۆنگ بەسەرسامی وتی
" دەتوانی جادووی پاراستن بەکاربێنی لەسەرمان بۆ ئەوەی تیشکی خۆر کارمان لێنەکات " جێبوم وتی و جێکسن و جینیۆنگیش سەیری ئەویان دەکرد بەسەرسامی
" چ چی بەڵام تۆ چ چۆن دەزانی ئەو جادووە بۆ پاراستن لە تیشکی خۆر بەکاردێت؟! " جینیۆنگ بەواقوڕماوی وتی " ھھ ، بێگومان دەزانم ، شازادەیەکی ئەوەندە بێ بەھرەش نیم وەک ئەوەی بیری لێدەکەنەوە " جێبوم کۆتاییەکەی بەپێکەنین وت جینیۆنگ و جێکسن بەگومانەوە سەیریان دەکرد " ئێ باشە ، لەڕاستیدا دوێنێ شەو چوومە بەشی کتێبە جادووییەکان و بەدوای گەڕام ، بەڵام نەمتوانی جادووەکە بەکاربێنم " دووبارە لەکۆتایی وشەکانیدا بێھیوابوو  جێکسن دەستی خستە سەرشانی و جێبوم سەیری کرد " بێھیوا مەبە ، ئێمە ھەمیشە لەگەڵتین .. وانییە؟ " سەیری جینیۆنگی کرد " بێگومان .. دڵنیام ڕۆژێک دێت بەسەر ھەموو ئەوانە زاڵدەبیت و ئەوەی لەدەستتداوە وەریدەگریەوە " جینیۆنگ وتی و بە ھیواوە سەیری جێبومی کرد ئەویش پێکەنی " باشە ئێستا ، جادووگەری گەورە جادووی پاراستنمان بۆ بەکاربێنە " جێکسن وتی بەگاڵتەوە
دوای ئەوە چوونە دەرەوەی شانشینەکە ماوەیەک ڕۆشتن بەشێوەیەک ڕۆشتن وەک با خێرابوون
.
.

" ئاھ ، لەکۆتایدا گەشتین " جێکسن وتی و ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا
ھەرسێکیان لە دوورەوە سەیری شانشینی مرۆڤەکانیان دەکرد کە وەک شارە مێرولەیەک وابوو
" ئێستا دەبێ چیبکەین؟ " جێکسن پرسی و سەیری دووەکەی تریکرد " بێگومان دەڕۆینە ناو شانشینەکە " جێبوم بەدڵخۆشیەوە وتی " ئاھ نازانم تۆ بۆچی ئەوەندە حەزدەکەیت بڕۆی بۆ ئەوێ " جینیۆنگ وتی
" دەمەوێ مرۆڤەکان ببینم ، دەمەوێ بزانم ئەوان شێوەیان چۆنە ، زۆر شتی تر " جێبوم وتی " باکات بەفیڕۆنەدەین و بڕۆین " ئەوەشی زیادکرد و ڕۆشتن سەرەتا جلەکانیان گۆڕی بۆ جلی مرۆڤەکان چونکە جلەکان جیاواز بوون دواتر چوونە ناو شانشینەکە بەناویدا دەگەڕان و زۆر بەباشی ڕووخساریان حەشاردابوو لەبەر ڕاوچییەکان
گەشتنە ناوەندی شانشینەکە لەوێ کۆمەڵێ خەڵکیان بینی کە دەوریان لەشتێک دابوو
" ئەو قەرەباڵغیە چییە لەوێ؟! " جێبوم بەسەرسامی پرسیاری کرد و ویستی بڕواتە ئەوێ " تۆ چیدەکەیت؟! دەتەوێ ئاشکرا بین؟ " جینیۆنگ وتی بەڵام جێبوم گوێی بە قسەکانی نەداو ڕۆشت بەرەو قەرەباڵغییەکە ، جینیۆنگ بەبێزاری چاوی لێی سوڕاند و ھەردووکیان دوای کەوتن

𝑻𝒉𝒆 𝑲𝒊𝒏𝒈 𝑶𝒇 𝑽𝒂𝒎𝒑𝒊𝒓𝒆𝒔Where stories live. Discover now