🅤🅝🅞

3.2K 296 170
                                    

بە ئەندازەی بوڕکانێک کە سەد ساڵە نەتەقیوەتەوە پڕم!!

چاوم قوڕس بووە وەک بڵێی زەوی سەری منە!

گێژ دەخۆم و هێشتا نامەوێ بکەومە سەر زەوی


╔──── ¤ ◎ - ◎ ¤ ────╗

╔──── ¤ ◎ - ◎ ¤ ────╗

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەوە منم!....پڵنگی شین..یاخود ڕەش؟!

من پڵنگێکی شینم! من خاوەنی دەریایەکی سحراویم لە چاوە وروژێنەرەکانم دا!! بێتاوانێک بە چاویلکەیەکی گەمژانەوە وە جانتا مناڵانەکەم کە شیرینی و بوتڵێک شەربەتی پڕتەقاڵ و پەرتووکەکانمی تێدایە!! لە قوتابخانەیەکی تەواو بەناوبانگ و پێشکەوتوو لە وڵاتی نیوزلاند!
من پڵنگێکی شینی زیرەک و پاکم لە پێستێکی بەفرینی درەوشاوەدا!!
من پڵنگێکی شینم لە نێو جیهانێک کە هەموو مناڵێک ئارەزووی دەکات!!
باوکێکی دەوڵەمەند!! کە بەناوبانگترین بازرگانی ئەڵماسە لە جیهاندا!! چەندین کۆشک و ڤێلا لە چەندین وڵاتی جیاواز و کۆمپانیای گەورە!!
بۆ ساتێک ئاواتت بە شوێنەکەم خواست وایە؟!!

تکایە بوەستە!! ئەمەی باسم کرد تەنها چواردە ساڵ بەردەوام بوو!! وە ڕابردوویەکی شیرین بوو لەنێو زەقنەبوتێکدا!!

ئەی ئێستا من چیم؟!!

من پڵنگێکی ڕەشی بریندارم لەنێو گێژەلوکەیەکی قوتدراو خنکاوم!! هەناسەکانم دیاریکراون!!من پڵنگێکی ڕەشم کە لەلای باوکم بە پڵنگی کێوی ناوبراوم!! من بکوژێکم کە دەستەکانم دەبریسکێتەوە و بەردەوامە لە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە......من بکوژم

من پڵنگێکی ڕەشی ترساو و تۆقاوم لە هەموو شتێکی دەوروبەرم! لەکاتێکدا خاوەنی سامانی جیهانم بەڵام لە ژوورێکی سارد و هەناسەی ژەهراویدا گەورەبووم!!
من لەلایەن باوکێکی بەهێز و دایکێکی نەرم و نیان گەورە نەکرام! کەوتمە دەست بێ دڵێک!!..
من پڵنگێکی ڕەشی خاوەن ئۆقیانوسێکی خنکێنەرم لە چاوەکانمدا!!
مرۆڤ لە جیهانی مندا بونی نیە!! من گەورەکرام لەگەڵ ئاسن و ئامێری کارەبایی!! مێشکم بەتەواوی وەستاوە!!
دڵم وەک جەمسەرەکان ساردە!!
خۆشەویستی...هاوڕێ...بەزەیی...سۆز....باوک....
ئاسودەیی...هەموو هەستەکان!! هەموویان مردن!!! من مردم!! بێ ئەوەی بەزەییان بە فرمێسکی چاوەکانمدا بێتەوە!! بێ ئەوەی بڵێن....

𝐇𝐔𝐍𝐓𝐄𝐑 𝐂𝐈𝐓𝐘 :𝕂𝕋ℍ: ✔Where stories live. Discover now