Part 6

1.1K 173 33
                                    






‎ماوەی هەفتەیەک دەبێ نەڕۆشتوومەتەوە موحازەرەوە ناتوانم من چۆن داوای لێخۆشبوون بکەم هەرچۆنێبێت خۆم ئامادە کرد
‎کراسێکی سپیم کرد وە تەنورەیەکی زەردم کرد بەسەریدا قایشەکەشم لەکەمەرم بەست سێری خۆمم کرد زەردەخەنەیەکی ئازارم کرد قژم بەست و لەچکەکەم دا بەسەرمدا هەست بەشەرم دەکەم گەر وا بڕۆمە دەرەوە بەڵام لەبەر خودا ئەمە دەکەم

‎بەڵام دایکم زۆر دڵخۆشە کە وامن دەبینێ ئێستا ڕێک بەکەسێکی حیجاب دەچم بەڵام پێم شەرمە نەخێر من نابێ گوێ بدەمە خەڵکی من بۆ خودا دەیکەم بێگومان هۆکاری ئەم لەچکە بۆخۆشی نیە دەبێ هۆیەکەی هەبێ بۆیە خودا لەسەری فەرز کردووین

‎چوومە ناو پۆل هەموویان شۆک بوون هەمووی دەنگی کرد لەنێوان خۆیاندا خەریک بوو گڕم دەگرت حەزم بەو لەچکە نیە توند تەنورەکەم گرت و گوشیم بەڵام کاتێ ئەو کوڕە سەیرەم بینی لەژێر لێویەوە زەردەخەنە گەشاوەکەی و زەردەخەنە پاکەکەی دەکات ئارام بوومەوە دڵم کەوتە لێدان بەڵێ جۆنگکوک منی بینی بوو بۆیە لەژێرەوە زەردەخەنەی دەکرد پێوەی دیار بوو دڵخۆش بوو دڵم نەرم بوو زۆر نەرم و نیانە

‎بەس هەرزوو کەسێک پاڵئ پێوەنام خەریک بوو بکەوم بەڵام خۆم گرتەوە ئاوڕم دایەوە س سیهۆن بوو

‎من : س سیهۆن

‎بەترس و لەرزەوە وتم بەس کە وا منی بینی شۆک بوو دەمزانی ڕقی لەکچی داپۆشراوە

‎سیهۆن : خۆشەویستەکەم ببورە

‎زانیم بۆ وادەکات ئەو دەیەوێ دووبارە من هەڵبخەڵەتێنێ خێرا هەستام

‎من : بەڕێزم کێشە نیە

‎ویستم بڕۆ توند دەستی گرتم هەموویان سێریان دەکردین من خزیرا دەستم بەردا

‎سیهۆن : تۆ شێت بوویت

‎من : وازم لێبێنە نامەوێ لەگە«ت بمێنمەوە

‎سیهۆن ویستی بمبات بەڵام ئای خوایە دڵم بەرگە ناگرێ

‎؟؟؟ : کوڕی باش ئەو خاتوونە دەڵێ لەگەڵتا نایەم وە گەر بیبەیت ئەوا من شکات دەکەم

‎کوڕێک بووو چی بۆ من هەرگیز نەمبینیوە لێرە ئەو لەپەنای جۆنگکوکدا بوو پێم وابێ هاوڕێیەتی بەڵام ئەوە بوو کە کوڕێکی تریشی لەلا بوو واتا دوان بوون

‎سیهۆن ؛ هههه کێ شکات دەکات بێگومان کەس ناتوانێ

‎؟؟؟ : پێش هەموو شتێ ئەوە لەئاینی مندا گونجاو نیە بهێڵم ئافرەتێ بەریت کە هیچ رەپتی بەتۆوە نەبێ
‎وە دەمەوێ بڵێم کە ئەو دەسەڵاتەی تۆ هەتە هیچ نیە لە دەسەڵاتی دروست کەری من و تۆ خوای من و خوای تۆ ئەو دەسەڵاتەی دروست کردووە کە تۆ تاڵانت کردووە

The Strange man || J.JK || ✔️ Where stories live. Discover now