" هیوایه‌ك هه‌موو شتێك ئه‌گۆڕێ "ده‌نگی شوشه شكاوه‌كان ته‌واوی هۆڵه‌كه‌ی گرتبۆوه كه‌له‌گه‌ڵ ده‌نگه به‌رزه‌كه‌ی باوكی ژاوه‌ژاوی ئه‌هریمه‌نی بكوژیان پێك هێنابوو
" تۆ ئه‌ته‌وێ به‌م پارچه بێ نرخانه خۆ‌و ده‌رخه‌یت "
" تۆ وا ئه‌زانی دوو لاپه‌ڕه‌ی بێ مانا به‌ناوبانگت ئه‌كات "
" ئه‌مانه چین هێناوته‌ته به‌رده‌مم !! "
" مێشكت به‌ڕاده‌یه‌ك پوچ بووه كه شتی ئاوا بێ‌نرخ بنووسی !! "
" بڕۆ ده‌ره‌وه هه‌ر ئێستا نامه‌وێ خۆت و شته پوچه‌كانیشت ببینم "له‌سه‌ر كورسییه جوڵاوه‌كه‌ی به چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه له باوكی ڕوانی كه كۆتا قسه‌كانی باوكی بیست گه‌وهه‌ره‌كانی ڕژاند كه له‌سه‌ر ڕوومه‌تی ڕه‌ونه‌قییان ئه‌یایه‌وه
سه‌ری داخست و كورسییه‌كه‌ی جوڵاند و چووه ده‌ره‌وه
له‌ده‌ستیا ئه‌و پارچه په‌ڕاوه دڕاوانه هه‌بوون كه شه‌و ڕۆژ هیلاك ببوو به نووسینییانه‌وه كه باوكی به شتی پوچ ناوی ئه‌بردن
" ئاخر بۆ !! بۆ ئاوام له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ی باوكه !! "
به‌ده‌م خۆیه‌وه قسه‌ی ئه‌كرد و له وشه‌كانی خۆی ئه‌ڕوانی كه ته‌نها به پارچه‌ی مابوونه‌وه لهدهستیاشهو ڕۆژ هیلاكی نوسین ئه‌بوو
نوسینی نۆته و دانانی ئاواز
نوسینی وشه و ڕسته بۆ گۆرانی
نوسینه‌كانی به‌ڕاده‌یه‌ك نایاب بوون كه كه‌سێك له‌ته‌مه‌نی ئه‌و ئه‌سته‌مه به‌و ڕاده زیره‌كییه بتوانێ شتی به‌و جۆره سه‌رسامكه‌ر به‌رهه‌مبهێنێ
به‌ڵام
سودی چییه كه باوكی هه‌موو ڕۆژێ بیشكێنێته‌وه
هه‌موو كات په‌ڕاوه‌كانی بدڕێنێ
وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچی نه‌كردبێ
بۆ ئه‌و گرنگترین شت ئه‌وه بوو كه باوكی تواناكانی ببینێ و شانازی پێوه‌كات
به‌ڵام نهبووههموو ڕۆژێك له ژووره‌كه‌ی خۆی به ته‌نیا ئه‌مایه‌وه
تاكه هاوڕێی ئاوازه‌كان بوون كه له‌مێشكه پڕه‌كه‌یه‌وه ده‌رئه‌چوون
ئه‌وه‌ی بتوانێ دڵی پێ خۆشكات مامۆستای موزیك'ه‌كه‌ی بوو كه له حه‌فته‌یه‌كدا یه‌كجار ده‌رسی پێ ئه‌وت
مامۆستاكه‌ی گوێی بۆ ئه‌گرت
به ئه‌فسانه‌كه‌ی ده‌ست و مێشكی ئه‌زانی
ئه‌یزانی كه ئه‌و ئاواز و وشانه‌ی دای ئه‌نێت چه‌ن به‌نرخن
ئه‌یزانی گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بێ داهاتوێكی بێ هاوتای له‌پێش ئه‌بێ
به‌ڵام ئاخۆ ئه‌توانێ ئاوا به‌رده‌وام بێ !!؟هاجون كوڕێكی به‌هره‌دار بوو
هه‌موو كه‌سێك به به‌هره‌داری ئه‌ویان ئه‌زانی
به‌ڵام
چونكه نه‌خۆش بوو كه‌س گرنگی پێ نه ئه‌یا
نه‌ی ئه‌توانی بڕوات كورسی جوڵاوی هه‌بوو
ده‌سته‌كانیشی بێ هێز بوون به‌ڵام له‌ئاست نوسینی ئاوازه‌كان هێزییان پێ ئه‌درا وه‌ك جادوویه‌ك
نه‌ی ئه‌توانی به باشی قسه‌كات و وشه‌كان ده‌ربڕێ به‌هۆی ئه‌مانه‌وه كه‌سه‌كان زۆر لێی نزیك نه ئه‌بوونه‌وه
هاوڕێی نه‌بوو
ئه‌وه‌ی لێی نزیك بوو ته‌نها مامۆستا موزیكه‌كه‌ی بوو
مامۆستا مین یونگی
هه‌موو كاتێك هێزی به هاجون ئه‌یا تا به‌رده‌وام بێ چونكه ئه‌یزانی ئه‌توانێ بگاته چ ئاستێك
أنت تقرأ
A Hope _ هیوایه‌ك
Short Storyهیوا ئه‌و به‌شه‌یه كه ڕۆح به زیندووی ئه‌هێڵێته‌وه دوای ده‌رچوونی له لاشه‌ش . . . . . . . By.. LanoMRose 14/4/2021