"بیری دەنگ ئەکەم"

321 65 4
                                    


تۆزێ ئەکتیڤ ئەوەچیە وابڕوا مانگی جارێ پارت دائەنێم







بێ زەحمەت ڤۆت




ان شااللە بە دڵتانە بێت


"ئاگاتان لێ بوو "
"بەڕاستی قۆز بوو "
"پیاوەکانی دەرەوەی وڵات هەمیشە ئاوا قۆزن ؟ "
"ئاواتە خوازمم پیاوێکی بەم شێوەم بە نسیبم بێ یاا "

دەنگ و باسی خزمەتکار و کچەکان لەسەر شازادە قۆز و توڕەکە کۆتایی نە دەهات هەر یەکێک بە جۆرێک تێڕمانینی خۆی دەرەبڕی کچەکان کەوتنە داویوە کۆڕەکانیش بە غیلیان پێ دەبرد لە ناو ئەم هەموو ژاوە ژاوە کەسێکی ماندوو هێشتا لە هیچ تێناگات نارێ بە ڕووخسارێکی ماندووە ویستی لە کچەکان تێبگات ئەو کەسە مەزنە کێیە کە هەموویان باسی دەکەن

"ببورە ئەتوانم بزانم باسی کێ دەکەن ؟ "
نارێ زۆر بە ڕێز و میهرەبانیوە وتی

"چی ئاگات لێ نیە ؟ "
یەکێک لە کچەکان وتی

"نا نەخێر "
نارێ وتی
"شازادەی کۆمپیانۆ ئەمڕۆ هاتە کۆشک
بۆ ئەوەی بە دوای خاتوونەکەی بگەڕێت بەڵام نەیدۆزیەوە "
کچەکە وتی

نارێ زۆر شۆک بوو دەست برد بۆ دەمی و چاوەکانی پڕ بوو دوورکەوتەوە لە کچەکان
"بە نەفرەت بممم بە نەفرەتت بم من گەمژەممم "
لۆمەی خۆی دەکرد
"تای تایی "
بە هێواشی لە ژێر لێوەکانی وتی و بەخێرایی ڕای کرد


زۆر لەوە خێراتر ڕای دەکرد کە بیری لێ دەکەیتەوە ڕای کرد دەست لەسەر دڵی دانا و بوو وەک بڵێی ترپە خێراکاتی وای دەکەن دڵی لە سینەی بێتە دەرەوە لایەکی عەزیەکەی بە دەستێکی تری گرت بوو تاوەکو ڕێگری لە ڕاکردنەکەی نەکات جار و بار بە هێواشی لەگەڵ گریانەکەی ناوی تای ئەهێنا


گەشتە بەر دەرگای کۆشک تای بینی لە دوورەوە کە دەڕۆشت دوور بوو تەنها پشتی لێوە دیار بوو ویستی بڕوات بەڵام سەربازەکان ڕێگریان کرد هەموو هێزیی خۆی بەکارهێنا بەڵام بێ سوود سەربازەکان بوو زۆر بە توندی هەردوو قۆڵیان گرتبوو تاوەکوو نەڕوات ئەویش هەر وشەکانی بۆ ڕێگری کردنیان بە دەم گریانەوە بەکارئەهێنا
"بەرم بەن ! "

"بەرم بەن ! "

"بەرم بەن ! "
هێشتا بەردەوامم بوو لەوەی هەوڵی خۆی بااا بەڵام تای زۆر دوورکەوتەوە

"شازادەە تای !! "
نارێ هێندە بە توندی قیژاندی تەواوی ئەو کەسانەی لەوێ بوون بە دوورو نزیکیەوە گوێیان لە دەنگی بوو بە حۆرێ دەنگی دەنگی یاوە !

تای لەو سەرەوە دوای ئەوەی گوێی لە دەنگەکە بوو بەسەر ئەسپەکەیەوە ئاوڕی یاوە بۆ دواوە

(شاهانە) 𝗿𝗼𝘆𝗮𝗹Where stories live. Discover now