parte_1

550 134 219
                                    

[ بەهێوای خوێندنەوەیەکی چیژ بەخش ]

**

ئــــــــەگــــەر گریـــــنــگی بە شــــتــەکان بەیـــــت
تا کـــــۆتایــــــــی
ئـــــەمێــــنیـــــتەوە..!

٭٭٭٭٭٭٭

دەنگی چوڵەکەکان دەهات کە وای دەکرد زیاتر ئارەزوی خەوتن بکەی کچێکی جوان خەریکی خەوێکی بەچێژ بوو ...
بەڵام
بەهۆی دەنگێک ئارەزوی خەوە خۆشەکەی ریجینی تێکشکاند ....

یونا " ریجین خێرا هەڵسە ئەگەر نا ئاوت پیا ئەکەم
دوا دەکەوێن خێرا هەڵسەەە"
دەمێکە خەرێکی هەڵساندنی هاورێکەیتی بۆ ئەوەی دوانەکەون بۆ کۆتا بازار کردنێکی ئاسۆدە چونکە بەیانی دەسپێکی یەکەم رۆژی قۆتابخانە نویەکەیانە،،

ریجین وردە وردە چاوەکانی هەڵهینا بە تۆرەی هەڵسا وتی

ریجین " باشە تۆ بۆچی خەوە خۆشەکانم تێکدەدەی؟ "

یونا " چ چی .! ریجین کاتی ئەو قسانە نیە خێرا خۆت ئامادە بکە بیرت چوو ئێمە کۆتا رۆژمان بە ئازادی بچێن بۆ بازار "

ریجین چاوەکانی بە تەواوی کرانەوە بەهۆی ئەوەی بیری چوو بوو کە بەیانی یەکەم رۆژی قۆتابخانە نویەکەیانە بەخێرای هەڵسا وتی ،،

ریجین " تۆ دەبوایە زووتر بە ئاگام بهێنی "

یونا " چی من دەمێکە بانگت دەکەم بەڵام تۆ هەڵناستی دەڵیی خەوە خۆشەکەم تیک مەدە "
بەبیزاری قسەکانی کرد ،.

ریجین " باشە من خۆم ئامادە دەکەم ئێستا "
بەپەڵە رۆشت بۆ گەرماو ..

یونا من ئامادەم
ریجین لە کۆتایی خۆی ئامادەکرد چاوەرێی ئەوەی ئەکرد بروات بۆ خۆارەوە ،،

یونا "باشە "
ڕۆشتن بۆ خوارەوە تاوەکو نانی بەیانی بخۆن بەر لە چونەدەرەوەیان ..

د.ریجین " بەیانێتان باش لەکۆتایدا هاتن "

ریجین " بەیانی تۆش باش باشترین و جوانترین دایک "
بە زەردەخەوە قسەی بۆ دایکی ئەکرد

یونا " بەیانی باش دایکە گیان "
بێگومان وەک دایکی خۆی مامەڵەی لەگەل دایکی ریجین ئەکرد بۆیە هەمیش بە دایکە بانگی ئەکات ..

د.ریجین " دەی وەرن نانەکەتان بخۆن "

!؟ " نانی بەیانی بە بێ من بەتام ئەبێت .. ؟

ئایا ئێمە لە خۆشەویستیداین ؟ Where stories live. Discover now