part 2 شەڕکردن

410 71 17
                                    

POV emperor

لەگەڵ مەها چوین بۆ ئەوەی پیاسەیەک بە ناو کۆشکا بکەین

مەهام دا بە چاودێرەکەی دوای ئەوەی تۆزێک ماندوو بووم ئەویش بێگومان لەبەر تەنگی هەناسەم کە ساڵێکە بەردەوامە

مەها و چاودێرەکە کەمێ دور کەوتنەوە و لەگەڵ ژەنراڵ کاری قسەمان دەكرد

تا گالیسکەیەکمان بینی لە دورەوە خەریکە بەرەو مەها ئەڕوات ئەو دایەنەش ئاگای لە خۆی نییە

شمشێرەکەم دەرهێنا و بەرەو گالیسکەکە چووم بەڵام دەنگێک منی وەستاند

کچێکی گەنج نا باشتر بڵێم بچوک لە گالیسکەکە هاتە خوارەوە و بەرەو ئەسپ سوارەکە چوو بە هەموو هێزی زلەی ڵێدا و بە پاسەوانەکانی وت بیبەن

ئەوە ئەبێت کچی پاشا لی بێت
من بیرمە جارێک لە گۆریۆ بینیم بەڵام ئەو تەنها ٥ ساڵ بوو وە منیش ١٢ساڵ بوم
ئەو لە تەمەنی خۆێ کیوتتر دەردەکەوێت خەندەیەکم کرد و هەر کە زانیم چیم کردووە خۆم ئاسایی کردەوە

ئەو مەهای لە باوەش گرت من بە چاو بە چاودێرەکەم وت کە هیچ نەکات

واھ خۆ ئەوە ئەگریت چەن کچێکی سەیرە
مەها بۆ یەکەم جار لە لایەن کەسێکی تر بێجگە لە من خەوی لێ کەوت
مەحاڵە چۆن ئەخەوێت بێ گریان

Time Skip

End pov emperor

POV michell

لە خەو هەستام من تەنها دە خولەک خەوتم
بەڕێز کی هات و چەند خزمەتکارێکی لەگەڵ بوو 
جلەکانی منیان ئەگۆڕێ بۆ ئەوەی بچینە خزمەت ئیمپراتۆر

من دواین کەس بووم بچم بۆ ژوری کۆبوونەوەی شاهانە

هەموو چاوەکان لەسەر من بوو من لەگەڵ ئەوەی ئەترسام شەرمیشم ئەکرد
خۆم چەماندەوە بێ ئەوەی سێری ئیمپراتۆر بکەم

ئیمپراتۆر بە دەنگە گڕ و پیاوانەکەی قسەی کردو منی داچڵەکاند

بەخێر بێیت شاژنی گۆگۆریۆ زۆر دڵگرانین بە مردنی باوکت ئەوە بۆ هەموومان ناخۆش بوو

وەڵامم داوە و وتم

زۆر سپاست ئەکەم ئیمپراتۆر 

دوباره ئەو قسەی کرد

بەو بۆنەیەوە باوکت باوەڕپێکراوترین کەسی من بوو
ئەمەوێ تۆش ڕێک لە جیێ ئەو بیت

ئایە باوکت هیچی دەربارەی کارەکانی فێر کردویت؟

پرسیاری کرد و بێ دودڵی وەڵامم داوە

باوکم لە تەمەنی ٥ ساڵیدا منی فێری شێوازی نووسین و شەڕکردن کردووە و بۆ ماوەی ساڵێک لە کۆشک دور خرامەوە بە مەبەستی باشتر کردنی هونەری جەنگیم و پەرەپێدانی خوێندن من لە ٧ ساڵیدا بە تەواوی فێری نووسین و هونەری شەڕکردن بوم و یەکێک بوم لە جەنگاوەرە نهێنیەکان و لە ١٤ ساڵیدا لە جەنگی باوکی بەڕێزیشتان بەژداریم کردووە

سەردەمی ئیمپراتۆر☬Where stories live. Discover now