chapter 3\ ژووری 998
【خۆتان ئامادەکەن شیرینەکانم بۆ ڕۆژێکی نوێ و پڕ لە ڕووداوی چاوەڕوان نەکراو لە ژووری 999 !!!!】
ARA POV
سەرم خستۆتە ژێر سەرچەفە کە و لەگەڵ هاتنی ئەو دەنگە بەرزە هەموو جارێک ڕادەچڵەکم و فرمێسک لە چاوەکانم ناوەستێ !!!!!
ئاخر چی دەبوو لێرەبا ؟
چی دەبوو لێرە لای من با و لە باوشی کردبام بیگوتبایە هیچ نییە ئارا گیانەکەم من لاتم چی دەبوو همم ؟؟؟
دووبارە ئەو دەنگە بەرزە هات وای کرد هاوار بکەم و زیاتر ڕووخسارم نوقم بکەم لە ناو بالیفەکە
سەرچەفەکەم زیاتر لە خۆم ئاڵێند ئاخر من لە دەنگی هەورە برووسکە ئەترسم !!!!!!
دووبارە بیرهاتنەوەی یادگارە بەئازارەکان
flashback
ئارا لە ژوورەکەی دانیشتووە و،خەریکی خوێندنە و زۆر ماندووە دەنگی کردنەوەی دەرگای ژوورەکەی ئەوی لە خوێندن کرد
سەیری کرد تا بزانێت کێییە
خۆ جگە لە ئەو ئارا کەس لە ماڵەکە نییە
دەرگاکە کرایەوە و کوڕێکی قۆزی نیشاندا باڵایەکی بەرز و لێوێکی پڕوو پەمەی زەردەخەنەکەی وات لێدەکات دڵت بهێشێ هاتە ژوورەوە و لای ئارا دانیشت"ئارا وەرە بخەوین شیرینەکەم تۆ ماندووی "
ئەو کوڕە وتی و چەناگەی لەسەر شانی ئارا دانا"تۆ بڕۆ بخەوە من تۆزێکی تر خوێندنم تەواو دەبێت و دێم دەخەوم " ئارا ئەوەی وت و چەناگەی ئەو کوڕە دڵ ڕفێنەی لەسەر شانی لادا
"کەواتە لێرە دەبم لای تۆ دادەنیشم تا خوێندنەکەت تەواو دەکەیت" ئەو کوڕە ئەوەی وت لە کاتێک دا خەریکی چاک کردنی شوێنەکەیەتی بۆ ئەوەی باش دابنیشێت بەڵام پاڵنرا لەلایەن ئاراوە
" هێی تۆ سەرنجم دەبەیت لێرەبی بڕۆ بخەوە منیش دێم" ئەوەی بە کیوتی وت لەکاتێک هەوڵی ئەوە دەدات ئەو کوڕە قۆزە هەڵبستێنێت
" باشە دەچمە سەر جێگاکە و چاوەڕێت دەکەم" ئەوەی وت و ماچێکی کوڵمەی ئارای کرد و ڕۆیشتە سەر بێدەکە
بەڵام
ئەو هاوارە بەرزەی ئاسمان وای کرد ئەو بچووکە زۆر بترسێ
![](https://img.wattpad.com/cover/278811106-288-k720872.jpg)
YOU ARE READING
Room 999
Actionلەپشت دەرگای ژووری 999 چی هەیە ؟ ژوورێک کە هەموو دەزگا هەواڵگریەکان و ڕۆژنامەنوسانی بەخۆیەوە خەریک کردوە بێ ئاگان لەوەی لە پشت دەرگاکە جیهانێکی ڕەش لە کوشتن و تاوانکاری وقێزەونی هەیە [کوشتن] [بکووژ] [تاوەنبار] [داواکراو لای پۆلیس] [کچێکی بچووک]...