一✔︎

132 19 3
                                    

𝐄𝐧𝐣𝐨𝐲☘︎⌨︎

سڵاو ..
گەر تۆ ئەمە ئەخوێنیتەوە .. کەواتە بوونی من لە ژیاندا نەماوە .. بەڵام من دڵخۆشم  .. بەمردنی خۆم؟! هه نەخێر .. بەڵکو بەوەی کە تۆ یەکەم و کۆتا کەسی ناخم ئەخوێنیتەوە

من کوڕێکی سادە بووم .. بیرۆکەکانم سادە بوون .. خەون و خەیاڵەکانم سادە بوون .. بەڵام وا دیارە سادەکارەکان هەردەم دۆڕاو بوون ..

هیوادارم کاتێکی خۆش بەسەر بەری بە خوێندنەوەی ژیانی من ..

بۆ ئازیزەکەم کە پێینەگەشتم .. بۆ ئەو ئەشقەی کە بۆ من نەبوو .. مەبەست لەمە خەمخواردنی تۆ نیە .. بەڵکو بۆ بەبیربونی من تا هەتایە

ئایا ئەتوانی ڕۆن لە (لم) دەربێنی؟

تۆ بۆ من نەبووی .. بەڵام لەهەموو دڵەوە هیوای دڵخۆشیت بۆ ئەخوازم لەگەڵ هەر کەسێك بێ، هەر کاتێك بێ، لە هەر شوێنێك بێ، لەهەر سەدە و زەمەنێك بێ،

باشە .. سەرەتای چیرۆکەکە لێرەوە دەست پێ دەکات

1950

12/3

" بۆ خۆشەویستەکەم بیۆل .. تۆ هەردەم جوانترین بووی بۆ من .. ئایا ئەوە تاوان نیە کە تۆ هێندە جوان بیت بەشێوەیەك دڵم بوەستێنێ؟! تۆ سزا دراوی لەلایەن پۆلیسی دڵم .. وە سزاکەی تۆ ئەوەیە لە زیندانی باوەشمدا سجن بکرێی بۆ هەتا هەتایە"

وەکو هەموو کاتێك کە ڕۆژێکی گرنگ لە ژیانمدا بێت .. کورتە نامەیەکم ئەنوسی بۆ خۆشەویستەکەی دڵم .. هەرچەندە کە گەشتنیان شێوە ئەستەمە .. بەڵام دڵنیام کە ڕۆژێك دێت هەستم پێدەکات

بەرەو ماڵی خۆشەویستی دڵم بەرێکەوتم .. یانیش ئەتوانی بڵێی ماڵی خاڵم .. بەڵێ .. هەرچەندە پەیوەندیەکی زۆر نزیکم. هەیە لەگەڵ خێزانی ئازیزەکەم .. ڕێگران زۆرن

من هەر لە مناڵیەوە لەگەڵ بیۆل گەورە بووم .. بەڵام تەنها وەك برایەك من ئەبینێ .. ئەگەر وەك برایەکیش نەبێ .. نەفرەت لەو عادەت و تەقالیدانەی کە خاڵم پەیرەوی دەکات ..

چومە ژوورەوە و سڵاوم. لە خاڵۆژنم و دوو خاڵۆزاکەی ترم. کرد جگە لە بیۆلی خۆم .. من کاتی پشووەکان لە کێڵگە هاوبەشەکەی خاڵ و باوکم کار دەکەم .. هەمان شێوە لەگەڵ بیۆل کە گەورەکەی  ماڵی خۆیان بوو

" ئۆهـ تۆ هاتیت؟! من ئامادەم. با بەرێکەوین"

ئەوە دەنگی ترپەی دڵم بوو .. بە خێرایی هاتە خوارەوە بەو جلانەی کە تایبەت بوون بە باخەوانی .. ئەو جلانە خۆی جوانن یان ئەستێرەکەی من جوانی کردووە؟!

✔︎𝐘𝐨𝐮𝐫 𝐋𝐚𝐬𝐭 𝐖𝐨𝐫𝐝𝐬 ||  کـۆتـا وشـەکـانـی تـۆWhere stories live. Discover now