° The end °

1.1K 130 48
                                    


° Vote be foreadg °


......................






بە هێمنی دەرۆیشت و چەند جارێک سەیری
دەرمانەکانی سەر سینییەکەی دەکرد

دوای ئەوەی گەیشتە بەردەم دەرگای مەبەست
زەردەخەنەی کرد و دەسکی دەرگاکەی سوڕاند
و دەرگاکەی کردەوە دوای ئەوەی چووە ژوورەوە
بە قاچەکانی دەرگاکەکەی داخست

زەردەخەنەکەی ون بوو کاتێک هیچ کەسێکی لەسەر
جێگاکە نەبینی !

بەخێرایی سینیە دەرمانەکەی لەسەر مێزی ژوورەکە دانا و بە نیگەرانی و ترسەوه  سەیری دەورووبەری کرد

هیچ کەسێکی لێ نەبوو ......

ترسەکەی زیاتر بوو !!

بەرەو دەست شۆرەکە رۆیشت و دەسکی دەرگاکەی سوڕاند

ئەو لەوێ بوو !!

ڕێک لەبەردەم ئاوێنەکە

ترسەکەی بوونی نەما و بە نیگەرانییەوە بەرەو
ئەو ڕۆشت و دەستەکانی لەسەر شانەکانی دانا و وتی

" خانمەکەم تۆ باشی "

چاوەکانی لەسەر ئاوێنەکە لادا و ڕووی خۆی سوڕاند
و وتی " ئەو ... ئەو " دەنگی دەلەرزی

" کێ خانمەکەم ؟ " ڕووخساری شێواو بوو

پێویستە لێرە برۆ ...م " ترسابوو !!

بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت

بەڵام خانمەکەم ناتوانی لێرە برۆی " شڵەژاو هەوڵی دەدا بی وەستێنێت

من .. من ناتوانم لەگەڵ دڕندەیەک بژیم " بەرەو دەرگای ژوورەکە ڕۆیشت و دەرگاکەی کردەوە بەڵام
وەستا بە شـۆکەوە

خزمەتکارەکە سەری دانواند بۆی و بەرێزەوە وەستا

بە چاوە شینەکانی سەیری چاوەکانی بەرامبەری دەکات کە چەند تامەزرۆی دووبارە بینینەوەیان بوو

برۆ دەرەوە " فەرمانی کرد

خزمەتکارەکە بە بێ هیچ وشەیەکی تر لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە

چاو شینەکە نزیکتر بۆیەوە

وە ئەو کەسەی بەرامبەری بە کەمێک ترسەوە
دەرۆیشتە دواوە

بیرم دەکردی " 

وشەیەک کە پێناسەی ئەو هەمووە ساڵەی دەکرد

ℳ𝒴  ℋaert  | TEA.JK ✔Место, где живут истории. Откройте их для себя