⚛⚛⚛⚛⚛⚛⚛⚛⚛⚛⚛⚛
بـــــــەیـــــانــــــی
شازادەی جێنشین
شازادە کیم مینگیو
کوڕی شاژنی دووەم کیم سارانگ
برای بچووکی خاوەنشکۆ چۆی سونگچول
شازادەی جێنشین لە کۆشکەکەی خۆی دانیشتووە
سەیری کۆمەڵێک داتا دەکات لەسەر هەرێمی جۆریا
جۆریا هەرێمێکی بەشی ڕۆژهەڵاتی شانشینی گۆریۆیە
شازادەی جێنشین فەرمان ڕەوای هەرێمی جۆریا دەکات
فەرمان ڕەوای ئەو هەرێمە
زیاتر وەک نەریتێک یان وانەیەک و ڕاهاتنێک دەبێت
بۆ ئەوەی بزانن چۆن دەسەڵاتی تەواوی گۆریۆ بگرنە دەست
تەنانەت خاوەنشکۆش کاتێک شازادەی جێنشینبووە سەرپەرشتی جۆریای کردووە
هەرێمی جۆریا هیچ جیاوازیەکی نییە ئەویش هەر گۆریۆیە
بەڵام
ئەوان زمانیان جیاوازە بەهۆی مێژووەکەیەوە
بێگومان ڕابردووی گۆریۆ پڕیەتی لە شۆڕش و فەخامەت و بردنەوە
هەرێمی جۆریا لە ڕابردوویەکی دوور
بەشێکبووە لە شانشینی جانگمی بەڵام گۆریۆ دەستی بەسەر داگرتووە
بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە ژێر ڕکێفی گۆریۆدا ماوەتەوە و لەلایەن جانگمیەوە داگیر نەکراوەتەوە بەهۆی ترسنۆکیانەوە
YOU ARE READING
چاوەکانی خاوەنشکۆ
Romanceتەواوبووە چی دەبێت ئەگەر خاوەنشکۆ دڵڕەقەکە نەخۆش بکەوێت و هیچ چارەسەرێک بۆ نەخۆشیەکەی نەبێت و لەکۆتایدا پزیشکەکان پێشنیاری خەوتن لەگەڵ کچێکی گەنجی پاکیزە بکەن بۆ خاوەنشکۆ وەک چارەسەرێک بـــەڵــام خاوەنشــکۆ ئـەوەنــدە خۆپەرست و دڵڕەق دەبێت نو...