PART 3

227 43 10
                                    

° ڤــــــــــــــۆت پێـــــــــــش خوێنــــــــدنــــــــەوە °











ئەگەر ژیان ناچاری کردی هەڵبژێریت ئەوا هەرگیز ئەو هەڵمەبژێرە چونکە ژیان هەر خۆیەتی ئەتخاتە دۆزخی هەڵبژاردنەوە

BY PARK MISO


^ NO ONE POV ^

میسوو بە جوانی و شۆخ و شەنگی بەسەر پەیژەکانا ئەهاتە خوارەوە و هەمویان لە هۆڵکە چاویان چووە سەر ئەو جیدی بیری ئەکردەوە بەڕاستی ئەمە 17 ساڵە لە کاتێکدا جوانیەکەی زیاترە لە کچێکی 17 ساڵ ویستی زۆر سەیری نەکات بۆیە چاوی لادا لەسەری خاتوو میسان دڵخۆشبوو کە بینی کچەکەی بۆ کەمێکیش بێت ئاقڵ بوە و ئاوا خۆی ڕازاندوەتەوە بە شێوازێکی جوان
میسوو هەستی پێ کردبوو دوو چاو سەیری ئەکەن دانی پێیا ئەنێت ئەو جوانە خاوەن کەسایەتیە بەڵام هێشتا ناتوانێت ئەوە بخاتە بارێکەوە بۆ ڕازی کردنی خودی خۆی بە هاوسەرگیری کردن بەو تەمەنەیەوە

ئەوە سەختە بۆ کچێک کە لە ناو دوو برا بژێیت و دایکیشی نەکردبێت بە هاوڕێ خەمەکانی هەمیشە دەبێت خەمەکانی بشارێتەوە چونکە زۆر هەستێکی ناخۆشە لە هەستی خوشکایەتی بێ بەش بکریت ئەوە زۆرە بۆ کچێکی 17 ساڵ که بتەوێت نەتەوێت هەر لە برا شەرم ئەکەیت بەڵام ئەی ئایا کەس لە خوشکەکەی خۆی شەرم ئەکات ئەوە پرسیارێکە لە ناو دڵی میسوو ماوەتەوە دەیەوێت بپرسێت لەو کەسانەی خوشکیان هەیە و ئەو هەستەیان تاقی کردوەتەوە

.
.
.
.
.

POV MISO

تەواوی کاتەکە دوو چاو لەسەرمە ئای دڵم بەجدی جوانە نەفرەت بزەی کرد خوایە ئەوە چیم بەسەرهات ئەوە هەستە سەیرانە چین لە پڕ هەستم بە ئازارێک کرد لە قۆڵم کە کەس نەبوو لە برا گەمژەکەم زیاتر بە شەیتانی سەیرم ئەکات

سیهۆن: چیبوو خەریکە بە چاو کابرا ئەخۆیت
بەچپەوە وتی ,

میسوو: ئەوە چی ئەڵێت نەفرەتی
بە توڕەی وتم ,

سیهۆن: خۆ خراپم نەوتوە

میسوو: کوڕە من تۆ ئەکوژم

سیهۆن: شش هێمنبە زاوا گوێ لێ ئەبێت

میسوو: تۆ تەنها دوعا بکە میوانمان هەیە دەنا مردبویت

سیهۆن: بڵێ چی

میسوو: چی
بە بێزارییەوە وتم ,

سیهۆن: ئەم کوڕە هەیە

میسوو: ئێ
بە بێ گرنگیدانەوە وتم ,

سیهۆن: ئەڵێن خۆشەویستی هەیە

بۆ ساتێک دڵم ژانی کرد نەفرەت بۆ پێم ناخۆشە باشە من حەقم چیە خوای ئەکرد هەزار کەپڵی ئەبێت

هاوسەرگیری لە ناکاو حيث تعيش القصص. اكتشف الآن