Part26

791 71 63
                                    

چاوەکانم داخست خەریک بوو بخەوم بەڵام لە دەرگای ژورەکەم درا باشە چ بێزارکەرێک بەم شەوە دێت؟ دەرگای ژورەکەم کردەوە بەڵام شۆک بووم دڵبەرەکەم نامجونەکەم بە زەردەخەنەوە سەیری ئەکردم خوایە هێزی ئەوەم پێبدە نەکەوم خێرا ڕووم وەڕگێڕا بۆ ئەوەی دەرگاکە دابخەم بەڵام دوای چی ئەو خێرا هاتە ژورەوە نەیهێشت قسە بکەم و لەباوەشی کردم

نامجون:تو ئەڵا بەجێممەهێڵە وەرە بمکوژە بەس بەجێممەهێڵە حەز ئەکەی چەنت ئەوێت لێمبە بمخنکێنە بەس بەجێممەهێڵە بڕوا بکە بێ تۆ بەرگه ناگرم ئەمرم بێ بۆنت ئەمرم بێ پێکەنینت توخوا بەجێممەهێڵە(ووتی لەکاتێکا توند دەستی لە کەمەرم گرێدابوو و دەستی بە قژما ئەهێنا)

من:توخوا کارەکەم لێ قورس مەکە نامجون(ووتم و گریام لە باوەشیا بەڵام باوەشم پێیا نەکردەوە)

نامجون:ناکرێ نەڕۆی؟

من: بەیانیەکەی چۆن نەفرەتت لێئەکردم ئێستاش وابکە و لەبیرم بکە

نامجون:من گەمژە بووم من گێل بووم کە باوەڕم پێت نەکرد توخوا وام لەگەڵ مەکە سوێند بەسەری خۆم ئەخۆ......(نەمهێشت سوێند بخوات و دەستم دانایە سەر دەمی)

من:تەنها لێم دوورکەوە

نامجون:بە ئەڵا ناتوانم

من:ئەتوانی

نامجون:ئێ بەخوا ناتوانم چاوەکانم جگە لەتۆ هیچ دروستکراوێکی تری دەستی خوا نابێنێت تەنها تۆ نەبێت وەڵا ناتوانم تەنها بە مەرگ ئەتوانم لەبیرت بکەم دە تێبگە

من:تێناگەم نامجون تێناگەم وەکو خۆت ووتت من تەنها سۆزان.......(پێش ووتنی لەباوەشی هاتمە دەرەوە بتڵام نامجون لە نیوەیا قسەکانی پێبڕیم و لەباوەشی کردم)

نامجون:توخوا تو ئەڵا بمبورە(ووتی و خەریک بوو دەست بکاتە گریان)

من:توخوا نامجون وامەکە دڵت بشکێنم

نامجون:تۆ بیشکێنە بەس بێ خۆتم مەکە(ووتی و فرمێسکی کەوتە سەر شانم خێرا سەرم هەڵبڕی و فرمێسکەکەیم سڕی بەڵام چ نەفرەتیەک ئەبینم دوبارە یەکێکی تر جێی گرتەوە خێرا ئەویشم سڕی و نێوچەوانم لەسەر نێوچاوانی حەساندەوە و بەبێ وویستی خۆم فرمێسک چاوەکانمی جێئەهێشت)

من:ت.ت.تکایە هەرگیز مەگریە(ووتم و فرمێسکەکانیم ئەسڕی)

نامجون:تکایە بەجێممەهێڵە(لەرزەیەک کەوتە دڵمەوە و خێرا تەزویەک بەهەموو جەستەما بڵاو بوویەوە)

من:ناتوانم(ووتم و لێی دووکەوتمەوە)

نامجون:بۆچی؟

𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐎𝐟 𝐓𝐰𝐨 𝐌𝐚𝐟𝐢𝐚'𝐬⦅J.JK⦆ ✔️Where stories live. Discover now