The Godfather(1)

716 75 358
                                    

{Vote Before Reading}
Thank you...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
The godfather,part one
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"بڕوام پێ بکە...
کچەکەم دەستدرێژی کرایە سەر و کوشتیان!!
ئەو ئەیەویست هاوسەرگیری بکات و ببێتە دایک وە دڵخۆش بێت".

ئەوەی بەرامبەری جگەرەکەی داگیرساند.

بە وردی گوێی لە قسەکانی ئەو پیاوەی بەردەمی ئەگرت.

"وەک هاوڕێیەک داوات لێ ئەکەم...کارلۆنی...دادپەروەریم پێ ببەخشە!".

کارلۆنی جگەرەکەی لابرد و هەڵسایەوە.

پیاوەکەش بەهەمان شێوە...

کارلۆنی چووە بەرامبەری و وەستا...

"ئێستا تۆ هاتویت بۆ لام و پێم ئەڵێی دۆن کارلۆنی دادپەروەریم پێ ببەخشە؟
بەڵام تۆ بە ڕێزەوە داوای ئەوە ناکەیت
تۆ بیرت لەوە نەکردەوە کە بانگم بکەیت بە...باوکی ڕۆحی؟!!".

هەموو شتێک مەبەستێکی لە پشتە.

قسەکانی دۆن ڤیتۆ کارلۆنیش بەهەمان شێوە.

پیاوەکەی بەرامبەری...تێگەیشت کە کارلۆنی مەبەستی چییە.

ئەو دەستی کارلۆنی ماچ کرد.

"گەورەم...باوکی ڕۆحی
دادپەروەریم پێ ببەخشە".

"زۆرباشە...ئەوەی ئەتەوێ بە زووترین کات ئەبێت...ئێستا تۆ ئەتوانی بڕۆیت".

ئەو ڕۆشت...

"باوکە؟
دەکرا کە ئەمڕۆ کار نەکەیت...ئاهەنگی خوشکەکەمە
ئەبێ لەگەڵی بین".

تێمین وتی...

کوڕە گەورەی خێزانەکەی کارلۆنی.

کارلۆنی زەردەخەنەی کرد.

"بێگومان لەگەڵی ئەبین...ئەو پیاوەی کە کات لەگەڵ خێزانەکەیدا بەسەر نەبات هەرگیز نابێتە پیاوێکی ڕاستەقینە.".

"وایە باوکە".

"تێیۆنگ لە کوێیە؟".

"بەدڵنیاییەوە هەر لێرەیە".

"با ئەویش ئەمڕۆ دەست لە کتێبەکانی هەڵبگرێ و نەخوێنێ".

The Godfather [L.TY]✓Where stories live. Discover now