Day16

31 9 1
                                    


ڤـۆت پـێـش خـوێـنـدنـەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاتژمێر 7:30ـی بەیانی

پوورم بانگی کردم بۆ نان خواردن ئەمڕۆ پوورم زۆر سەیر ڕەفتار ئەکات بۆچی وایە پرسیارم لێی کرد وتی هیچ نییە دوێنێ بیرم چوو دەرمانەکانم بخۆم بۆیە بەڵام وا دیار بوو کە ڕاستی نەئەکرد پێم وت دوای نانی بەیانی ئەڕۆین بۆ پاڕک
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دیمەنێکی زۆر جوانە لەو لاوە پیاوێکم بینی بلیتی سینەمای ئەفرۆشت داوام لە پوورم کرد کە بڕۆین بۆ سینەما ڕازی بوو دوو بلیتمان کڕی فیلمەکە کاتژمێر 12ـی شەو دەستپێئەکات تازە کاتژمێر 8ـە دەبێ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێبکەم ماوەیەکی زۆر لە پاڕکەکە ماینەوە تا بوو بە کاتژمێر 10 پوورم وتی با بڕۆین ئەبێ خواردن ئامادە بکەم پێم وت باشە بەڵام پێش ئەوە ئەبێ شیرینی بخۆین هەموو کات پوورم ڕازی نەئەبوو کە دوای کاتژمێر 9 هیچ شیرینیەک بخۆم ئەی وت دوایی خواردنت بۆ ناخورێ بەڵام ئەمڕۆ ڕازی بوو زۆر سەیر بوو کاتژمێر 10:30 گەیشتینە ماڵەوە پوورم دەستی کرد بە دروستکردنی خواردن ئەمڕۆ ئەو خواردنەیە کە زۆر حەزی پێ ئەکەم, ماکەرۆنی! پرسیارم لە پوورم کرد بۆچی ماکەرۆنیت ئامادە کردوە خۆ تۆ حەزی پێ ناکەیت وتی من برسیم نییە هیچ ناخۆم

کاتێک کە خواردنەکەم ئەخوارد پوورم وتی من ئەڕۆم بۆ لای ئەو دراوسێیەمان تۆزێک کارم پێی هەیە وتم باشە پاش کاتژمێر 1ـی نیوەڕۆ پوورم هەر نەهاتەوە.

نەفرەتی چووە بۆ کام ماڵی دراوسێمان پوورم هەرگیز بەو کاتانە ناچێت بۆ ماڵی دراوسێکەمان
بەڵی!
ئەو تەنها ئەچێ بۆ ماڵی یەک کەس!
ماڵی پوورە سوونی!

چووم بۆ ماڵی پوورە سوونی هەر لە تەمەنی 5 ساڵیمەوە پوورم و پوورە سوونی هاوڕێی نزیکی یەکن چووم بۆ ئەوێ کوڕەکەی هات وتی دایکم لەگەڵ پوورت چوون بۆ دەرەوە وتم بۆ کوێ وتی نازانم

ئەویش هەر لە تەمەنی منە!

ئەو ناوی هونیە واتا مەبەستم خۆی ناوی جی هوونە بەڵام لە خۆشەویستیا پێی ئەڵێن هونی منیش هەر بە هونی بانگی ئەکەم چونکە هاوڕێی نزیکی یەکین!
پێی وتم تا پوورت دێتەوە وەرە لای من بەیەکەوە یاری دەکەین وتم باشە
یاریەکانی پیشاندام وەکو ئەکتەری زۆر باش ڕۆڵمان ئەگێڕا پێی وتم ئەگەر گەورە بووین ئەبین بە ئەکتەر و ڕۆڵی زۆر جوان ئەگێڕین وتم بەڕاست وتی بەڵێ بەڕاستمە وتم باشە کەواتە ئێمە ئەکتەری چاکین دەستمان بە پێکەنین کرد پاش چەند کاتژمێرێک لە یاری کردن دایکی هونی گەڕایەوە وتی چایۆنگ پوورت دەمێکە بەدواتدا ئەگەڕێ وتم باشە ئێستا من دەرۆم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پوورمم بینی هیچ دڵخۆش نەبوو پێم وت چیتە هیچی نەوت دووبارەم کردەوە وتی هیچ نییە تەنها کەمێک سەرم ئازاری هەیە تۆ یاری بکە من کەمێک پشوو ئەدەم وتم باشە بەڵام بیرت نەچێ کاتژمێر 12 ئەبێ بڕۆین سەیری فیلم بکەین زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد و وتی باشە بیرم ناچێت

کاتژمێر 11:45
پوورێ ئێستا بڕۆین؟
وتی بەڵێ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەکاتی سەیرکردنی فیلم پوورم هیچ باش دیار نەبوو پێم وت چیتە وتی هیچ نییە پاش چەند خولەکێک پوورمم بینی خەریکبوو بگری پێم وت پورێ تۆ دەگری وتی نەخێر تەنها لەبەر گاریگەری فیلمەکەیە هیچ نییە سەرم سوڕما بۆ سەیرکردنی هەر فیلمێک گەر زۆر خەمناکیش بێت پوورم ناگری ئەم فیلمە بەشێکی زۆر کەمی خەمناکی تێدایە زۆر بەلامەوە سەیر بوو کاتژمێر 2ـی شەو فیلمەکە تەواو بوو هەر کە هاتینە ماڵەوە پرسیارم لە پوورم کرد کە ئەم ماوەیە زۆر سەیر ڕەفتار ئەکەی چی تۆی نیگەران کردووە وتی بەیانی پێت ئەڵێم ئێستا کات درەنگە بخەوە پێم وت خۆ من ناچم بۆ قوتابخانەو شت بۆچی ئەبێ بخەوم پێشتر تا کاتژمێر 3ـی شەویش نەخەوتمایە پوورم هیچی نەئەوت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تێبینی/ خۆی چایۆنگ ئەچێت بۆ قوتابخانە بەڵام لەبەر ئەوەی وەرزی هاوین بوو بۆیە قوتابخانە نەبوو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بـەردەوام دەبـێـت

(==eso==)༄

شـاری مـردووەکـانWhere stories live. Discover now