Part 43

2.7K 340 241
                                    


Pov n/t

من شۆكم من مردووم من بێجەستەم ئەوە چي ئەبينم خوايە گيان ئەگەر خەوە
بەخەبەرم: بھێنێ و زينوم كەيتەوە من چيم بينى پێش ئێستە ئەى ھاوار

مادسۆن خێرا جلەكانى لەبەر كردو ھات بەرەو ڕوم تابچێتە دەرەوە و زۆر بێ شەرمانە لەپێش چاوى من
خۆى گۆڕي و ھاتە بەرامبەرم

مادسۆن: خۆت و كوڕەكەت لە مێردەكەم دوركەونەوە
«وتى بەفيزەوە و ڕۆشت»

توخوا يەكێ بمكوژێ توخوا يەكێ لەناومبەرێ وا ھەست ئەكەم لەدنيايەكى ترم
ماوەيەكە يونگى ڕەفتارى گۆڕاوە ئەمزاني شتێ بووە
و خەريكى كارێكە لە پشتەوە

چومە ژورەوە و لەسەر قەنەفەكە دانيشتم كە بەرامبەرم قەنەفە پيسەكەى ئەو دوو نەفرەتيە بوو
فرمێسك لە چاوەكانم ھاتە خوارەو بێوەستان فرمێسك ئەھات زانيم كەئەمە خەونيەو ڕاستيە

يونگى لە دەستشۆرەكە ھاتە دەرەوە و سێرێكى كردم و ويستى قسەيەك بكات
دەرگاكە كرايەوە و جۆنكوك ئايۆى ھێنايە ژورەوە و خۆي ڕۆشت يەكێكى ترى لەگەڵ بوو وابزانم كاري ھەبووە

بۆيە ئايۆى ھێنايە ژورەوە و خۆي ڕۆشت ئايۆى سێرى كردم و بەڵام باوكى بينى
خێرا بە ڕاكردن چوە لاى و يونگى باوەشى كرد

ئايۆ: باوكااا بيلم كردى
«وتى بەدڵخۆشى و توند باوكى لە باوەش كرد بوو منيش بە گريانەوە لێم ئەڕوانين»

يونگى: باوكە فيداوبێت منيش بيرم كردى
«وتى و ماچي ڕوخسارو ملى ئايۆى ئەكرد»

ئايۆ: باوە بۆ ثەو نەھاتيتەوە
«پرسى بەكيوتيەوە كە نازانێ چي بووە »

ن/ت: خەريكى كاركردنە شەوڕۆژ  كارى زۆرە و ماندوى ئەكات بۆيە ئەبێ لە كۆمپانيا بمێنێتەوە تا ڕەحەتى كەن
«وتم بە توانجەوە كەسەوتە گرياناويەكەم سەرنجى ھەردوكيانم ڕاكێشا و ھەردوكيان سێريان كردم»

يونگى: خۆت بێتام مەكە ئەو كوڕەى لێيە دواتر قسە لەسەر ئەو مەسەلە ئەكەين
«وتى بەبێزارى»

وشك بووم واتا نكۆڵي ناكات و بەحەزو ئارەزوى ئەم بووە ھيچ شتێكى بەلاوە گرنگ نەبووە

ئايۆ: دايە بۆ ئەگليت
«پرسى»

ن/ت: ئافەرين سەركەوتوبويت لەم كارەت بەم شێوە خۆتت ناشرين كرد لەبەرچاوم جارێكى تر ئەم مەسەلە لاى من ناكەيتەوە و لەم دەقە بەدواوە ناگەڕێيتە ئەو ماڵە و بۆكوێ ئەچيت بچۆ
«وتم بە گريانەوە و خێرا ڕۆشتم »

بەخێرايي وەك شێت بەرەو دەرەوە ئەڕۆشتم و ھەموان سێريان ئەكردم تايھۆنگم بينى چو بۆ ژورەكەى يونگى بەخێرايي
ئێستا من چي بكەم چى لە دڵم بكەم ئەيھاوار

 (  لە ڕقەوە بۆ خۆشەويستى   )حيث تعيش القصص. اكتشف الآن