من کچێکم بە ناوی لاڤەـ تەمەنم 15 ساڵە هەر لەو ساڵەدا ئەم بەڵایە ڕووی تێکردم من ژیانێکی خۆشم هەبوو لەگەڵ دایک و باوکم دەژیام و خوشکێکی تەمەن 7 ساڵانم هەبوو ڕۆژێک لە سناپەکەم کوڕێکم ناسی بەناوی ئارام کە تەمەنی 16 ساڵان بوو من زۆر دڵم خۆش بوو کە ئەوم ناسی هەموو کاتێک قسەم لەگەڵ دەکرد هەتا بڵێم زۆر ئاگام لە خوێندنەکەشم نەمابوو نمرەکانم نزم دەبوویەوە بەڵام من گوێم پێ نەدا هەر قسەم لەگەڵی دەکرد و ئەو وێنەی خۆی ناردبوو زۆر زۆر جوان بوو کە بەڕاستی منی ئاشقی خۆی کردبوو و مانگێک بەسەر ناسینمان تێپەڕی منی نەبینیبوو و داوای وێنەی لێ کردم منیش ترسێک لە دڵم دروست بوو وتم: دەبێ وێنەم بڵاو نەکاتەوە دەبێ هیچی لێ نەکات دوایی زۆری لێکردم منیش وێنەکەمم نارد و منی زۆر بەلاوە جوان بوو وە منیش بە هەمان شێوە زۆرم خۆش دەویست و دایکم پرسیاری دەکرد ئەوە ئەوەندە لەگەڵ کێ قسە ئەکەیت؟ منیش دەموت لەگەڵ هەناسەی هاوڕێم قسە ئەکەم هەستم دەکرد کە دایکم هەست بە شتێک ئەکات.. گوێم پێ نەدا چوم بۆ ژوورەکەم دەستم کردەوە بە قسەکردن لەگەڵ ئارام.! دواتر چوم بۆ خوارە و یارمەتی دایکمم دا و سفرەکەمان ڕاخست لەسەر نان خواردن هۆشم لای خواردنەکەم نەبوو هەر لە بیری ئارام بوو لەگەڵ دەنگی باوکم لە خەیاڵەکەم دەرهاتم وتی ئەوە بۆ نانەکەو ناخۆی بیر لە چی ئەکیتەوە منیش وتم هیچ باوکە ئەوە هۆشم ڕۆشتبوو ببورە دەستم کرد بە نان خواردن.. دوایی قاپەکانم شۆرد و چووم بۆ سەر جێگاکەم و نامەم بۆ ئارام نارد و وەڵامی نەدایەوە منیش مۆبایلەکەمم دانا خەتەکەمم کوژاندەووە خەوتم بەیانییەکەی کاتژمێر 7:00 هەڵسام و دموچاوم شوشت و جلی قوتابخانەم لەبەر کرد و قژمم شانە کرد.. و سەیری سناپەکەمم کرد ئارام نامەکەمی نەبینیبوو منیش مۆبایلەکەمم داخست و چووم بەرەو قوتابخانە هیچ دەرسێکم نەخوێندبوو مامۆستا هاتە ژوورەوە و خەریکی دەرس وتنەوە بوو بەڵام من هیچ هۆشم لای دەرسەکە نەبوو بیرمدەکردەوە دەبێت ئارام هیچی لێ نەهاتبێت لەپڕ مامۆستاکەم هاواری کرد کچەکەم هۆشت لای وانەکە بێت و هەست دەکەم شتێک هەیە تۆ پێشوتر زۆر زیرەک بوویت ئێستا بۆ واو لێ هاتووە؟ نمرەکانیشت زۆرر نزم بۆتەوە منیش بە بێدەنگی مامەوە و دواتر جەرەسەکە لێی داو من چووم بۆ دەرەوە لە سوچێکی ساحەکە دانیشتبووم ئاگام لە هیچ شتێک نەبوو زۆر بێزار بووم هاوڕێکەم هاتە لامەوە بە ناوی لەرین وتی:ئەوە چییە تۆ بۆ واو بەسەر هاتووە چیبووە بۆمی باسکە!؟ منیش وتم:هیچ نیە گوێ پێمەدە. وتی باشـە وەرە با بڕۆین شتێک بخۆین وتمم ناا حەز بە هیچ شتێک ناکەم وتی بۆ بەیانی نانت خوارد وتم نەخێـر وتی من دڵنیام شتێکت بەسەر هاتووە من وتم گوێی پێ مەدە واز بێنە.. ئیتر جەرەسەکە لێی داو من چومەوە بۆ پۆلەکەم ئیتر بە هەمان شێوە بووم هۆشم لە هیچ شتێک نەبوو ئیتر ئەم ڕۆژەم بەم شێوەیە بەڕێ کرد....! بەرەو ماڵەوە چومەوە گەیشتمەوە ماڵەوە من بە درێژایی
ئەم ڕۆژە هیچ شتێک نەچوبوە گەدەمەوە بێجگە لە ئاو کە گەیشتمەوە ماڵەوە خێرا ڕامکرد بۆ ژورەکەم ویستم بزانم ئارام جوابی منی داوەتەوە کەچی مۆبایلەکەم دیار نەبوو زۆر شڵەژام بە دوایی دا گەڕام نەم دۆزیەوە وتــم:ئۆفففف ئەم نەفرەتییە لە کوێیە خوشکە بچوکەکەم هات بۆ لام وتی: خوشکەکەم چیت بۆ هێناومەتەوە منیش وتم بڕۆ دەرەوە لە ژورەکەم دەستی کرد بە گریان ڕایکرد بۆ لای دایکم دایکیشم هاواری کرد لاڤە ئەوە چیت لێکرد!!؟ منیش وتم هیچ وازم لێ بێنن.!! جلەکانمم گۆڕیی و چوم بۆ گەرماوەکە تا خۆم بشۆم.. کاتێک هاتمە دەرەوە خۆم گۆڕی قژم وشک کردەوە و شانەم کرد و چوومە سەر جێگاکەم دایکم هاواری کرد! وتی: لاڤە وەرە نانەکەت بخۆ منیش وتم برسیم نییە نایخۆمم و پاڵکەوتم هەر بیرم لە ئارام ئەکردەوە دوایی چوم بۆ خوارەوە بۆ لای دایکم تا پرسیاری مۆبایلەکەمی لێ بکەم. وتم دایکە کوا مۆبایلەکەم؟ وتی من بردوومە وتم بم دەوە وتی نات دەمەوە تۆ تەواو تێکچوویت بەم مۆبایلە منیش وتم هەر ئێستا بم دەرەوە وتی نەخێــر منیش چووم بەدوایی بگەڕێم نەمدۆزیەوە چوم بۆ لای دایکم وتم ئەم مۆبایلەم بدەرەوە لەبەر ئەوەی لە بەیانییەوە هیچم نەخواردبوو گەدەم بەتاڵ بوو لەهۆش خۆم چووم.! کاتێک چاومم کردەوە لە نەخۆشخانە بووم دایکم و باوکم و خوشکە بچکۆلانەکەم بە دیارمەوە بوون .. وتیان بۆ بورایەوە؟ منیش وتم هیچ شتێکم نەخواردبوو بۆیە پزیشکەکە هات و وتی با کەمێک پشوو بدات جا دەیکەینە دەرەوە بەڵام دەبێت ئێستا خواردن بخوات باوکم چوو بۆ کافتریایی نەخۆشخانەکە بۆ ئەوەی خواردنم بۆ بێنێت سوپێک و لەفەیەکی سنگی بۆ هێنام منیش بە نابەدڵی کەمێکم لێ خوارد...دواتر چوینەوە ماڵەوە من کەمێک پشووم دا دواتر دایکم موبایلەکەی بۆ هێنام خێرا خەتەکەمم کردەوە و چومە سەر سناپەکە بینیم وەڵامی داوەتەوە و وتی: ببمبورە من مۆبایلەکەم تێک چووبوو وتم ئەوە تۆ تەواویی من وەختابوو شێت ببم لە خەفەتی تۆۆ و ئەو بە پێکەنینەوە وتی من بەساقەی تۆۆ بمم جا کاتە خۆشەکەی خۆشەویستی هات چوە ئەم ڕادەیەی هەموو دەمێک لە ژوورەکەم تێڵم ڵەگەڵی ئەکرد زۆۆر خۆش بوو ئەم ساتانە کە شەو ئەخەوتم دەرگاکەمم قفل ئەکرد و بە ڤیدیۆ کاڵ لەبەردەمی خۆمانمان دا ئەنا و ئەخەوتین ئیتر نەمدەزانی کۆتاییەکەی چۆن دەبێت...
چاوەڕوانی part 2 بن ڤۆتمان بۆ بکەن helin
YOU ARE READING
"کـچـە کـوردە بـەدبەختەکە"
Horror{باس لە کچێک دەکات کە ژیانی زۆر خۆشە بەڵام لەپڕ بەڵایەک ڕووی تێدەدات}