ئیتر ماوەی 1 ساڵ بەسەر ناسینی ئارام ئەوەندەم خۆشدەویست کە گیانی خۆمم بۆی دەدا بەڵام پاش چەند ڕۆژێک کاتێک لە قوتابخانە گەڕامەوە ئەو کاتە زۆر ماندوو بووم گەرماوێکم کرد و خەوتم...
کاتێک کە بە دەنگی دایکم خەبەرم بوەیەوە... دەی وت کچەکەم لەخەو هەستە کارمان هەیە.. ئیتر هەستام ڕوخسارم شوشت و و چومە خوارەوە لەگەڵ دایکم ماڵم پاک کردەوە دواتر هاتمەوە ژورەکەم دەستم دا مۆبایلەکەم کاتێک چومە ناو چاتەکەی ئارام چی دەبینم هەناسەی هاوڕێم کاتێک کە پەیوەندی من و ئارامی دەزانی ئەو ئارامی بە دڵ بوو و بوختانی زۆر زۆری بۆم کردبوو ڕابردووی خراپی بۆم دروست کردبوو منی کردبووە کچێکی زۆر خراپ هەر بڵێم ژیانی تێکدامم...ئارام وتی کە تۆ درۆت لەگەڵم کردوە ئەو شتانە چییە کە لەسەر ڕابردووت زانیوومە؟
منیش وتم: سوێند دەخۆم درۆ دەکات ئەو تۆی بەدڵە بەس تا نێوانمان تێک بدات وادەکات تکایە باوڕم پێ بکە...چەندی پاڕامەوە و گریام سوودی نەبوو باوەڕی پێم نەکرد...
و وتی: بەیانی دێمە ماڵتان و هەموو شتێک بۆ باوکت باس دەکەم با بزانن کچەکەیان چۆنە..!زۆر گریام پاڕامەوە تکایە وامەکە ژیانم تێک دەچێت دەمکوژن تکایە...!
سودی نەبوو....
ئەو شەوە نەخەوتم بەس دەگریام و دەپاڕامەوە خوایە خەون بێت کابووس بێت و هەڵبستمەوە....ئیتر نازانم چۆن بوو بە بەیانی..
ئەو ڕۆژە هەینی بوو ئیتر قوتابخانە نەبوو. دایکم هاتوو گازی کردم بۆ نانی بەیانی وتم دایکە بۆم ناخورێت تکایە بانگم مەکەرەوە زۆرر نەخۆشم...
دایکم وتی: مادام وەرە با لەگەڵ باوکت بچینە نەخۆشخانە..
وتم: پێویست ناکات تەنیا وازم لێبێنن...
ئیتر هەر لە دەرگا دەدرا هەناسەم تەنگ دەبوو و بوو بە ئێوارە لە دەرگا درا...لە سەرەوەوە سەیری خوارەوەم کرد ئارام بوو...!
خوێن لە لەشم وشک بوو.. زۆرر دەترسام.. ئیترر هەموو شتێکی بۆ دایکم و باوکم باس کرد...
لێرەوە پاڕتی2 کۆتایی هات
چاوەڕێی پاڕتی نوێ بن vote بکەن
بە دوو مەرج پاڕتی تر دا دەنێم 50 vote بێت.
هەر کەسێک خوێندیەوە بۆ هەموو هاوڕێکانی بنێرێت..

YOU ARE READING
"کـچـە کـوردە بـەدبەختەکە"
Horror{باس لە کچێک دەکات کە ژیانی زۆر خۆشە بەڵام لەپڕ بەڵایەک ڕووی تێدەدات}