وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژێکی نوێیە
وەک جوانی هاوین و گەرمی خۆر لە وەرزی زستان
وەک بەهار و دەروشانەوەی گوڵەکان لە زستاندا
وەک پایزی ڕەنگ خۆڵەمێشی و وەرینی گەڵاگان لە زستاندا
وەک زستانی سارد و بارینی بەفر و باران
هەموو شتێک جوانەبۆنی خوانی بەیانی دێت و دەنگی قاپ و کەوچک
جونگکۆک لەسەر پەیژەکان هاتە خوارەوە
وە ئەوەی بینی
بینا بوو کە خوانی بەیانی ئامادەکردبوودوای چەند مانگێک ئەم شتانە
وەک ئەوە وایە لە ماڵی خۆی بێتبینا زەردەخەنەی کرد کە جونگکوکی بینی
بینا: دەی وەرە لێرە دانیشە
ئاماژەی پێدا لەسەر کورسییەکە دابنیشێت
جونگکوکیش بەرەو ئەوێ ڕۆشت و دانیشتدوای ئەوە بیناش هات و دانیشت
هەردووکیان دەستیان کرد بە نان خواردن
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بوو بۆ جونگکوک
ئەوە بوو کە بۆچی تێیهیۆگ لەوێ نیە
دوودڵ بوو لەوەی بپرسێ
بەڵام هەر پرسیجونگکوک: ئەی تێیهیۆنگ بۆچی لێرە نیە
بینا زەردەخەنەی کرد و سەیری جونگکوکی کرد
بینا: ئەو خەوتووە تا درەنگیش هەڵناستێت
ئەو وەک ورچ وایە
"وتی و لەکۆتایی قسەکانیدا قاقایەکی کەمی لێدا"جونگکوک هیچی تری نەوت تەنها سەری نزم کردەوەو
بزەیەکی کرد بەو نازناوەی بینا بۆ تێیهیۆنگی داناوەبەمشێوەیە بەردەوامبوون لە نان خواردن
پاشان بینا دەستی کرد بە کۆکردنەوەی
شتەکان و شۆردنی
جونگکوکیش لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو
تەنها بیری لە شتێک دەکردووە
YOU ARE READING
وەک دوو هێڵی شەمەندەفەر
Randomمـن و تۆ دوو هێـڵی ئاسن بەتەنـیشتی یەکتـردا درێـژ ناگەیـن بە یەک top tae bottom kook 💗 start 22 may/2021 start 22 june/2022