"𝚟𝚘𝚝𝚎"_________________________
بەیانی
جیمین: بەیانیت باش شیرینەکەم
مینسوو: بەیانیت.... بەیانیت باش
{وامزانی خەونە بە زەردەخەنەوە ویستم بەیانی باشی لێبکەم بەڵام بیرم کەوتەوە کە ئەمە خەون نیە بۆیە بەیانی باشم کرد و بەخێرایی هەستامەوە}
جیمین: من دەچمە گەرماوو
مینسوو: بـ.. باشە
{ئەو ئاسایی نەبوو واتا بەجۆرێک قسەی دەکرد هیچی بیر نەمابێت وەکو منداڵ بە دەستی چاوەکانی دەخوراند و قسە دەکرد دواتریش چوو بۆ گەرماو، هەرچۆنێک بێت چاوەڕێم کرد تا هاتە دەرەوە دواتر منیش چووم، دوای ئەوە جیسوو'م لەخەو هەستاند ئەویشم شوشت و چووینە خوارەوە بۆ نانی بەیانی، بەڵێ ئێستا ئێمە لەسەر سفرەکەین کە پڕە لەو خواردنانەی جیمین و جیسوو حەزی پێدەکەن، بەدرێژایی ئەم چەند ساڵە هەوڵم داوە جیمین لەبیر بکەم بەڵام جیسوو کارەکەی سەختتر دەکرد بۆم، چونکە ئەو شێوەی ڕێک لە باوکی دەچێت وە زۆرێک لە هەڵسوکەوت و ڕەفتار و حەزەکانیشی لەباوکی دەچێت، وە تۆزێکیش لەمن دەچێت، لەبەر ئەمە هەرگیز بۆ یەک چرکەش نەمتوانیوە جیمین لەبیربکەم!}
جیمین: کەواتە پاڵەوانەکەم ئەمڕۆ چی دەوێت؟
جیسوو: همم، من گەنمەشامیم دەوێت وە هەروەها پەشمەک وە ئاسکرێم وە پاڕک و یاری وە دەمەوێت لەگەڵ بابە بازاڕ بکەین
مینسوو: بەڵام کوڕەکەم ناکرێ لە ڕۆژێکدا هەموو ئەمانە...
{چاوەکانم فراوان بوون جیسوو کەی ئەوەندەی داوا کردووە؟ من ئەوم فێرکردووە کە نابێت زۆر شت لەسەر یەک داوا بکات ئەو شتانەی ئەو ووتی دەکرا لە پێنج ڕۆژدا بکرێت بۆچی ئەو هەمووی لە ڕۆژێکدا داوا کرد؟ ویستم تێیبگەیێنم کە نابێت بەڵام وەک هەمیشە کاک جیمین قسەی کرد و منی بێدەنگ کرد}
[مردم چ قشتە کاک جیمین😂]
جیمین: کەواتە با بیکەین، دەی خێرا خواردنەکەت بخۆ دواتریش دەچین هەرچیت بوێ دەیکەین
جیسوو: بەڵێێێ، خۆشمدەوێی باوکە!
جیمین: منیش خۆشمدەوێیت شیرینەکەم
مینسوو: بەڵام جیمین نابێ...
{ئاهـ دووبارە قسەی پێ بڕیم ئەم پیاوە شێتە یان چی؟}
جیمین: هەر ئەوەی ووتم کوڕەکەم چی بوێت ئەوە دەکەین، تا ئێوارە تەواو دەبین وە بۆ شەو ئامادە دەبیت خۆت دەزانیت ئاهەنگی هاوڕێکەمە
مینسوو: بەڵام چۆن هەموو ئەم شتانە لە ڕۆژێکدا دەکەیت؟
جیمین: من کێشەم نیە مادەم کوڕەکەم بیەوێت هەموو شتێک دەبێت
مینسوو: ئاهـ باشە، وە ئەمە کام هاوڕێیەتە؟
جینین: نزیک نیە، تەنها خاوەنی کۆمپانیەیەکە و برای هاوڕێیەکمە داوای کردووە منیش بچمە ئاهەنگەکەی، دەبێت بچم
{خۆم بەدەستەوە دا چیتر ناتوانم بەردەوام بم لەگەڵ ئەم باوک و کوڕە لەیەک چووە کە زیانی زۆریان هەیە بۆ دڵە داماوەکەم:(}
جیسوو: دایکە من تەواو بووم، وە خواردنەکان زۆر بەتام بوون
مینسوو: نۆشی گیانت بێت شیرینەکەم، دەی کەوایە هەستە با ئامادەت بکەم
جیسوو: یاا بەڵام دایکە من چیتر منداڵ نیم، هەم من ئێستا باوکم هەیە بۆیە ئەو دەمگۆڕێت چۆن دەبێت تۆ من بەبێ جل ببینیت ها؟
مینسوو: ئای ئەوە چ قسەیەکە ئەی تا ئێستا هەر من کردوومە...
{ئەم پاڵەوانە بچووکە خەریکە بە پێکەنینم دەهێنێت، بۆچی وا قسە دەکات تا ئێستا هەر من گۆڕیومە بۆچی ئێستا وادەکات؟ هاهـ ئەی بەزۆر پێکەنینم گرتووە}
جیسوو: لەبەر ئەوەی تا ئێستا باوکم نەبوو، بەڵام ئێستا ئەو هەیە عەیبە نابێت تۆ بەم شێوەیە بمبینی بۆیە باوکم یارمەتیم دەدات ئەی وانیە باوکە؟
جیمین: بێگومان شیرینەکەم چۆن دەبێت دایکت تۆ بەبێ جل ببینێ؟
ئەو تەنها هی منە بۆیە نابێت سەیری کەسی تر بکات بەبێ جل!
جیسوو: واتە ئەو تۆشی بێ جل بینیوە؟
[بە سەرسوڕماویەوە پرسی]
جیمین: زیاتر لەوەی تۆی بێ جل بینیوە.!
مینسوو: یااا ئێوە باسی چیدەکەن؟! بۆچی قسە لەسەر شتی ئاوا دەکەن؟!
{بە توڕەییەوە قسەم کرد، بەڵام ناحەقم نیە بۆچی دەبێت باسی ئەو شتە بکەن، هەرچۆنێک بێت من کچم دەکرێت شەرم بکەم یان هەرشتێکی تر}
جیمین: بۆچی؟ کێشەیەک هەیە، ئەمە عەیبەی تێدا نیە تۆ ژنی من و ئاساییە کە من بێ جل ببینی، منیش تۆم دیوە وە کوڕەکەمان... نا ئەو تۆی نەدیوە
مینسوو: ئااا تکایە بێدەنگ بە!
{هاوارم کرد و ڕامکردە سەرەوە بەخێرایی}
جیسوو: باوکە دایکم بۆچی ڕایکرد؟
جیمین: چونکە ئەو شەرمی کرد
جیسوو: کەواتە با جارێکی تر باسی جل نەکەین، نامەوێت دایکم شەرم بکات چونکە ئەو کە شەرم دەکات لووتی سوور هەڵدەگەڕێت و وەکو بووکە شووشەی لێدێت
جیمین: کەواتە چ کێشەیەک لەوەدا هەیە کە لە بووکە شووشە بچێت؟
جیسوو: گەر لەوە بچێت پیاوەکانی تر سەیری دەکەن وە من هیچ ئەمەم بەدڵ نیە، ئەو دایکی منە بۆچی دەبێت ئەوان سەیری بکەن؟ من ڕقم لێیانە!
جیمین: مەبەستت چیە؟ واتا هەموو کەسێک دەکرێت سەیری کەسێکی تر بکات یان دەکرێ دایکیشت سەیری کەسێک بکات ئەوە ئاساییە
جیسوو: نەخێر! لەوەتەی من بیرمە دایکم جگە لەمن سەیری کەس ناکات وە هیچ هاوڕێیەکیشی نیە ئێمە هەر بە تەنها بووین، بەڵام جارێک مامەیەکی خراپ ڕێی بە دایکم گرت وە من زۆر ترسام!
جیمین: باسی چی دەکەیت؟
جیسوو: ڕاستیەکەی ئاوا بوو
YOU ARE READING
Love bet || گرەوی خۆشەویستی
Romanceگرەوی خۆشەویستی ئەمە تەنها گرەوێک بوو بەڵام بووە جوانترین ڕاستی ژیانم! چیرۆکەکە لە بیرۆکە و نووسینی خۆمە بردنی چیرۆکەکە یان بردنی بیرۆکەکە ئاست نزمیت دەردەخات✨ Writer: hawrii Cover: hawrii Wattpad: starriix15 Start: 29/Jan/2022 End: 8/Feb/20...