.
.
.
.
꧁𝓣𝓱𝔁 𝓑𝓻𝓸꧂
.
.
.
.TMOWORRW
5:13amخۆم هەڵدایە سەر جێگاکەم بەو مەبەستەی ماندویەتیەکەم ببەخشم بە جیگاکە،چی دەربارە میشکم یاخود ئەو پارچە داماوەی ناونراوە دڵ ئەوانە چۆن بحەسێنمەوە ?
دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕێگا بۆ گەڕانەوە ئێستا لە ژورەکەی خۆمم.. باس لە ماڵەوە دەکەم..،بیرم کردبوو
دوای ژەمی نیوەڕۆ و کردنەوەی هەگبە گەورەکەی دایکم کە پڕ بوو لە پرسیار لە بارودۆخم.. ئەوکاتەی بەسەرم بردووە.. دەربارەی ژەمەکانم..تەندروستیم، هەموو ئەوانە..
تەنها بە وشەی 'باشم، باشبوو، بەڵێ' سەرکوتی پرسیارەکانم دەکرد دەزانم.. ئەوە دەزانم ڕاست نیە.. تەنها باوەڕم پێبکە دایکە.. من درۆت لەگەڵ ناکەم، لایەنی کەم.. هەوڵی بۆ دەدەم!!
زۆرکات وریا نین بەبێ ئاگای بە ئەرێنی 'باشە' وەڵام دەدەینەوە بەڵام ئەوە راستە یان درۆ تەنها خۆمان دەزانین..
راهاتنە ? یان خوە? یانیش شاردنەوەی هەموو ئەو سەردێرانەیە کە داستانێکی لە پشتە.. کە ناوێرین بیاندرکێنین چونکە رونکردنەوە یان باسکردنی داستانێک ماندوومان دەکات یان دەمانگەیەنێتەوە خاڵی سەرەتا...بۆیە وازی لێبێنە بەو شێوەیە بمێنێتەوە، ئەوانە کەم نەبوون کە کردم بۆ گەیشتن بە ئێستا.. وام لێمەکە بگەرێمەوە(ئەوە بۆتۆیە.. ئەو هەستەی کەسێکی دەوێت بۆ دڵنەوایی) Just Stop Still now
هەستامەوە و دەستم کرد بە چاککردنی ژوورەکەم و دانانەوەی جلەکانم و رێکخستنی جێگاکەم
کاتەکەم بە سەرقاڵکردنی خۆمەوە بەسەر برد کە جوانترین کاتەکانمە کاتێک لەگەڵ خۆم دادەنیشم و گۆرانیە کزەکەی' Sia' گەشتم پێدەکات بەناو هەموو ئەو وشانەی هاوبەشیمی پێدەکاتبەتەواوی ئاگاداری کات نەبووم تا دوای هەموو ئەوانەی کردم چومە پێش ئاوێنەکە تا قژم کۆبکەمەوە چاوم کەوتە سەر کاتژمێرەکە 11:10pm
واو هەرگیز ناتوانم ئەوەندە کات بێجگە لەخۆم لەگەڵ هیچیتر بەسەر بەرم,
هەست کردن بە ماندووی وای لێکردم بۆ کەمێک ئاو خواردنەوە بچمە چێشتخانەکە لەخوارەوە.. کەمێک دوور بکەومەوە لەو خەڵوەتەیەی دروستم کردبووبەفرگرەکەم داخست، دەنگی تیڤی هۆڵەکە لەسەر فیلمی 'Fear of Rain' سەرنجی ڕاکێشام
دوای دەرهێنانی پارچەیەک نەستەلە.. هاتموو لەسەر قەنەفەکە دانیشتمخرمەی جبسەکەی لەلای گوێمەوە وایکرد بەرزبمەوەو سەیری ئاراستەکەی بکەم لە پشتەوە
ڕوخسارە بە زەردەخەنەکەیم دۆزیەوە لە پشت قەنەفەکە وەستابوو لەگەڵ کیسە جبسەکەی_هێێی.. تای!
ئەوەم کەمێک بەدەنگی بەرز وتیەکێک لە پەنجە درێژەکانی هێنایە لای لێوی دەنگی'ششش' ی دەرکرد
؛ هەموان خەوتون
بەدەنگە کزەکەی پێی وتم
YOU ARE READING
(Continue) {شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJM
Actionپارە? بۆ بەدەستهێنانی دەتوانی چی بکەی.. کەواتە مرۆڤەکان نرخیان چەندە? شانشینی ئێمە یاسایەکی نیە بۆ گەڕانەوەی لەدەستدراوەکان.. خۆشەویستی نرخی نیە هەموان دەیزانن.. بەڵام تۆ کێی کە گرنگی دەدەیت دەربارەی من لە نێو' شانشینی گورگەکان' جۆر : تاریک ل...