°¢£ jikook £¢°

942 154 300
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

هەفتەیەک بەسەر ئەو ڕوداوەدا تێپەڕی کە جونگکووک خەریک بوو جیمین بخنکێنێت

وە جیمین لەو ڕۆژەوە لە جونگکووک دەترسێت و لێی دور دەکەوێتەوە بەهەموو جۆرێک

..................................................................

Jungkook POV

گەڕامەوە ماڵەوە ،، هێندەی مردن ماندوم ،، دەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەوە و لە باوەشی جیمین خۆم نقوم بکەم و بخەوم ،، بەڵام ئەوە تەنها خەیاڵێکە

ڕۆشتمە ژورەوە کەسی لێنەبوو
باشە دەزانم یونگی لەماڵ نیە بەڵام جیمین کوا؟
ئەو هەمیشە بەم کاتەدا سێری دراماکەی دەکات لە تەلەفزیۆنی

بەڵام ئەی ئێستە کوا؟

ڕۆشتمە ژورەکەی لەوانەیە لەوێ بێت
چونکە گەر لەماڵیش ڕۆشتبا پاسەوانەکان ئاگاداریان دەکردمەوە

لە بەردەم ژورەکەی وەستام چونکە دودڵ بووم لەوەی بڕۆمە ژورەوە
ئەو ئێستە حەز بە بینیشم ناکات

لەکۆتایدا

دەستم برد بۆ درگاکە و کردمەوە
لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە گوێ بیستی هەنیسکەکانی دڵبەرەکەم بووم

خۆزگەم دەخواست مردباما و گوێبیستی ئەو هەنیسک بە ئازارانەی نەبوبام

بە هێواشی هەنگاوم نا بەرە و ئەو
دیاربوو ئاگاداری نیە

نزیکتر بومەوە و دەستم لەسەر شانی دانا
بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو بەردەوام بوو لە گریان

End POV Jungkook

جیمین لەسەر بێدەکەی دانیشتبوو
قاچەکانی کردبوە باوەشی و سەری لەنێوانیان نقوم کردوە

جونگکووک لەسەر زەویەکە چۆکی بۆ دادا و پرسیاری کرد

جونگکووک! چی بوە ئازیزم؟
وتی بە خەم و ترسەوە

جیمین هیچی نەوت و گریانەکەی زیاتر بوو
ڕۆشتە باوەشی جونگکووک و دەستی لە ملی ئاڵاند و دەستی کرد بە قسە کردن

جیمین! جونگکووک تکایە من بیری خێزانەکەم دەکرد
من بیری باوەشی باوکم دەکەم
دەمەوێت بگەڕێمەوە
تکایە گەر تەنها بۆ یەک خولەکیش بێت با بڕۆم بیان بینم تکایە
من ناتوانم هێندە لە دووری ئەوان بمم
ناتوانم نا
من بۆ یەک ڕۆژیش لە منداڵیەوە هەتا پێش ئەوەی بم فڕێنیت لە دایک و باوکم دوور نەبووم

خۆپەرستWhere stories live. Discover now