کچان🦋🔥

25 6 109
                                    

گەڕامەوە ههه دەزامم گرینگ نیە ئیتر.......

سەرەتا سڵاو بۆ هەندێک کەس (سڵاو)

سڵاوەکەم بۆ ئەقڵی ئەوانە بوو کە کچ بە بێهێز و لاواز و ساویلکە و خۆشباوەڕ دەبینن ئەمجارەش سڵاوتان لێبێت نەفامینە

کچ تەنها لەبەرامبەر کەسە خۆشەویستەکانی لاوازە گەر لاواز بوو بەرامبەرت ئەوە بزانە خۆشەویستی لەلای ئەو وە لە کەسە گرنگەکانی ژیانی ئەویت هەڵبەتە!!
هەندێکجار ئەوان لاواز نابن ڕاستتر بڵێم تێدەگەن و بە پێویستی دەزانن کە بەهێز بن لەبەرامبەر ئەواندا کە بەهێز'یش بوون مانای ئەوەیە هەستەکانیان کپ دەکەن بەرامبەرت ،، ئێمە سندوقێکی پڕ لە نهێنین ئێمە دەتوانین لەیەک کاتا چەند هەستێکمان هەبیت ئێمە دەتوانین تا کۆتا خاڵ بەرگە بگرین دەتوانین تا سنوری شێتی بڕۆین بە ئەقڵێکی تەندروستەوە لاتان سەیر نەبێت کە وشەی (شێت و ئەقڵێکی تەندرووست) لەیەک دیردا بەکار دێنم دەزانن بۆۆ؟؟

دەڵێن:ـ ئەگەر شێت نەبیت ناتوانی بەدڵی خۆت بژیت وە ئەو کەسانەی کە ژیرن زۆرترین ئامادە باشیان تێدایە بۆ سەر شێتی:)

(إن لَم تَكُنْ مَجْنوناً لَنْ تَعِيشْ كَمَا تُرِيد وَ اكْثرُ النَاسِ عَقلانِيّانْ هُنّ اكْثَر استعداداً لِلجُنونْ)

لەوانەیە هەمومان وا نەبین هەندێکمان وەک کیسەڵ تەمەڵین بەڵام هێشتاش بەهێزین هێزێکی سروشتی بێ پایان کە هیچ بونەورێک نیەتی جگە لە کچان و ئافرەتان بە گشتی

ئێمە کەشکاین بێ هێز و لاواز نابیت تا هەتایا!

ئێمە تا ماوەیەک تەنها ماوەیەک خۆمان لە هەموو شتێک وون ئەکەین لەبەر ئەوەی شکاوین بەڵام کە ئەم ماوەیە تێپەڕێ بەهێزێکی لەجاران زباتر ئەگەڕێینەوە بەرچاوی دەوروبەر ئێمە ئەتوانین هاوار بکەین بێ ئەوەی بیبیستی ئێمە ئەتوانین بتکوژین بەبێ ئازار ئێمە ئەتوانین بتژیەنین بەبێ ڕۆح ئێمە زۆر زیاتر سیفەتمان تیایە من ناتوانم هەمووی باس کەم





(ئەمە لەڕووی هێز!)





ئێمە پڕین لە خۆشەویستی ئەگەر کەسێکمان بەڕاستی خۆش ویست ناتوانی پێشبینی بکەی چەند دڵپڕ سۆز ئەبین لە بەرامبەری

ئەو خۆشەویستیەی ئەیبەخشین پێناسە نەکراوە گەر بەتەواوی بکەوینە خۆشەویستیەوە ،، ئێمە گەر کەسێکمان کەوتە بەر دڵ تا خۆی بێهیوامان نەکات بێهیوا نابین :)

تەنها شتێکی خراپە هەیە کە هەندێکمان بۆ ئەو کەسەی خۆشمان دەوێت هەموو خۆشەویستیەکەمان دەبەخشین بێگوومان هەست بەوە ناکەین و دەڵێین کەوا ئەمەش هەر کەمە لە خۆشەویستیدا ئاڵۆزین لە کاتێکا کە نامانەوەی هەموو کەس بەو هەستە بزانێت لەهەمان کاتدا نامانەوێ شاراوە بێت لەوانەیە خۆشمان تێنەگەین کە بۆچی وادەکەین بەڵام دڵنیام لە کاتەیا هۆکار هەبوە بۆیە،، ئێمە گەر بەڕاستی کەوتینە خۆشەویستیەوە کوێر دەبین بە دەرەجە یەک هەرخۆی خۆشەویستی کوێرە ئەو کەسانەی لە خۆشەویستیدا نەبن نازانن مانای چیە مەبەستم کوێری ڕاستی نیە تەنها چاوەکانمان کەس نابینێت بچوکترین زانیاری ئەوەیە گەر هەزار کەسی بێ کێشە و سەرنجڕاکێش و میهرەبان یانی هەموو ئەو سیفاتانەی هەبێت کە کچان دەیانەوێت لەکوڕی خەونەکانیان هەبێت لە بەرامبەرمان بێت نایانبینین وە هیچ هەڵەییێک و خراپیەکیشی نابینی تەنانەت گەر ئەوکەسەی خۆشمان ویست سەرسەریش بێت(ببورن بۆ ئەو وشەیە) ناتوانین بیبینین هەتا ئەگەر بینیمان کە وایە بیانووی بۆ دەهێنینەوە

وە هەرکە کەسەکە متمانەی شکاند و سەلماندی کە شایەنی ئەو هەموو خۆشەویستیە نیە دووبارە کویر ئەبین بەڵام ئەمەیان جیاوازە تەنها ئەو نابینین هەر بەزیندویی لە دڵمانا دەمرن مردنێک کە هەرگیز زیندوو بونەوەی نیە ئەو هەموو هەستەی کە پێشتر هەستمان پێ ئەکرد هەمووی ئەبێت بە هەڵمێکی هیچ و وون دەبێت چیتر کە بیرمان دێنەوە هەست بە بەتاڵی دەکەین چیتر تەنانەت هەستاکەین ڕۆژێک لە ڕۆژان ئازیزمان بوون یان خۆشمان ویستوون یەیەکجاری مۆمی ئەو ئەکوژێتەوە لە دڵ مێشکمان بەیەکەوە یانی بەتەواوی دەبن بە بێگانە،

لە کۆتایدا دەڵێم:ـ

جیهانی بێ ئافرەت
وەک چاوی بێ گلێنەو
باخێکی بێ گوڵ و
خۆری بێ تیشک وایە 

ڕای خۆتان بڵێن

وە تا چەند قسەکانم ڕاستە؟🙂

👋❣💪خواتان لەگەڵ بەهێزەکان💪❣👋

✽✦Stenograph✦✽حيث تعيش القصص. اكتشف الآن