Part 16

218 32 10
                                    



گۆڕەکەی جێهێشت
چووە ماڵی ئەو جەستە بێ ڕۆحە

بەیانی داهات
وە بوو بە شەو ئەو هێشتا لە ماڵەکەی ئەو بوو

وەک ئەوەی هیچ کەسێک لەو ماڵە نەمردبێ

چاوەکانی کە خوێن پێیەوە وشک بوبو کرانەوە
نەیدەتوانی هیچشتێک ببنێت
چونکە زۆر تاریک بوو

تاکە شت کە هەستی پێکرد
ئەو شوێنە بوو کە لێی بوو

دەستی دانایە زەویەکە لەبەر بێ هێزی
بەڵام خۆڵی بینی


وە ئەو جلەی کە لەبەریدایە

ئەوە چییە؟
پرسی

ویستی هەلسێتەوە بەڵام نەیدەتوانی
ئەو ماوەی دوو ڕۆژە هیچ شتێکی نەخواردوە
ئەمە بۆ کچێک زۆرە

وە ئەو ئازارەی لە کاتی پێکدادانی بە ئۆتۆمبێلەکەدا
هێشتا لە جەستە بێ هێزەکەی مابوو

هەموو شتێکی بیرهاتەوە
- لە بەر بارانێکی زۆر کاژمێر درەنگ بوو و ئۆتۆمبێلێک دەرکەوت ـ

- وە لە ئەوی دا -
جەستە بە خوێنەکەی بە ڕونی نەدەبینی
بەڵام

پێی سەیر بوو کە بۆچی جلی بۆکێنی لەبەردایە
کە ببوە خوێن

لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە
گۆڕێکی لە تەنیشتی خۆی بینی

هەستی بە ترس دەکرد
کە بۆچی خۆی لە ناو گۆڕێک دۆزیوەتەوە

هەموو شتێک بۆی سەیر بوو
جلێکی بووکێنی خوێناوی ،گۆڕەکە


لە هەمووی سەیرتر گۆڕەکەی تەنیشتی - گۆڕی دایکی بوو -
ئەمە زیاتر ترساندی

وە ئەوەی پێ سەیر بوو کە گۆڕەکەی تر بۆچی بە تاڵە

هەستایە سەر پێ
لە گۆڕەکە هاتە دەرەوە

بەڵام شتێکی بینی
نوسینێک کە لەسەرو گۆڕەکەی ئەوی تێدابوو

لەسەری نوسرابوو
ئاهەنگی مردنت پیرۆز

هەر کە ئەوەی بینی هاواری کرد و ترسا
فرمێسک لە ڕوخسارە خوێناویەکەی هاتە خوارەوە


تاکە شت دەیزانه ڕاکردن بوو لەو گۆڕستانە
ڕای دەکرد

دووبارە و دووبارە


بە پێیەکانی ڕۆشتەوە بۆ ماڵەکەی
ئەوێ تاکە شوێنی پارێزراو بوو کە بە مێشکی داهات


بەڵام چ پارێزراوێک..؟



گەشتە ماڵەکەی ویستی دەرگاکە بکاتەوە بەڵام
کلیلەکەی پێ نەبوو


بیری کەوتەوە کە لە کوێی داناوە
و دەرگاکەی کردەوە


و لە پشت دەرگاکە کەوتە سەر چۆک
و قاچەکانی لە باوەش کرد


ئەوە چیی بوو
پرسی کاتێک تاریکی دەستی بەسەر ماڵەکەیدا گرتبوو



هەڵسایەوە و ویستی بەرەو ژوورەکەی بڕوات
و ڕوناکیەکانی داگیرساند



هەر کە دایگرساند دوو چاوی ترسناکی بینی
پێکەنینە ترسناکەکەی



ئەو بەڕادەی دۆزەخ ترسابوو
هەر کە ئەوەی بینی زۆر ترسا


لە کۆتایدا گەڕایتەوە
بەردەوام بوو لە پێکەنین


تۆ
بە جوانی وشەکەی بۆ نەدەهات


ئاهەنگەکەت بە دڵ بوو..؟


ئا...هەنگ؟
پرسی


بەڵێ ئاهەنگێکی خۆشم بۆ ڕێک خستبووی
هەم جلی بۆکێنیشم کردە بەرت


چی؟
زۆر بە سەرسوڕمانەوە پرسی

لە خۆتت نەپرسی کە بۆچی جلی بوکێنیت لەبەردایە؟

ئەی لە خۆتت نەپرسی بۆچی لە ناو گۆڕیک دایت
لە خۆتت نەپرسی کە بۆچی

گۆڕەکەت
لەلای دایکە مردووەکەت بوو

هەر بە گوێبیستنی ئەوە چاوەکانی کرانەوە
توشی شۆک بوو


لە خۆتت نەپرسی دوای ئەو پێکدادانە بۆچی نەمردویت..؟


چووە نزیکیەوەو بە گوێیدا چرپاندی
- من نەمویست بمریت -



————————————————
Vote and comment

The Love Of Satan Where stories live. Discover now