Part[11][S2]

1.3K 237 233
                                    

No one's POV

نیان هەر بە نیگەرانییەوە دانیشتبوو
نامجونیش هەوڵیدەدا هێمنی بکاتەوە جۆنگکووک و جینیش
بە هەمان شێوە
بەڕێز کیم لەگەڵ ئەفسەرەکان قسەی دەکرد
بەڵکو تای لە زیندان بهێننە دەرەوە
ئەوان لە دەرەوە دانیشتبونو چاوەڕێی هەوڵێکی باش بوون

جۆنگکووک:براژن تەواو نیگەران مەبە،دڵنیام مامم
تای لە زیندان دەردەهێنێت،بێ خەم بە!
|دەیویست هەرچۆنێک بێت نیان لە نیگەرانی دەربهێنێت|

نامجون:ڕاست دەکات نیان خۆت بێتاقەت مەکە

نیان:چۆن نیگەران نەبم ئەو گەر لە زیندانیش بێتە دەرەوە
نایەوێت قسە لەگەڵ من بکات
|بە دڵ پڕی گوتی|

نامجون:جا حەدی چییە قسەو لەگەڵ ناکات

جین:تایهیۆنگ برای منە لە هەمووان باشتر دەیناسم
ئەو تەنها کەمێک توڕە بووەو وەکو کچ ناز دەکات
ئاشت دەبنەوە ئەوە کەی کێشەیە
|بە خەندەوە گوتیو دەستی لەسەر شانی دانا|

جۆنگکووک:یا براژن تای ئەوەندەش دڵ ڕەق نییە
تەنها ئەو زیاد لە پێویست غیرە دەکات بۆیە وایە
|گوتیو لە کۆتاییا خەندەی بۆ کرد|

نیان:ئەو لێم توڕەیە!
|گوتیو سەری نزم کردەوە کاتێک فرمێسک لە چاوەکانی
هاتە خوارەوە|

نامجون:گیانەکەم مەگری هەموو شتێک باش دەبێت
ئاهـ سێرکە ئەوە هاتن
|بە خێرایی لە کۆتاییدا گوتی کاتێک تای و بەڕێز کیمی دی|

نیان خێرا سەری بەرز کردەوە چاوەکانی لە خۆشیا فراوان بوون کاتێک تای و بەڕێز کیمی دی هاتنە دەرەوە پێکەوە
کە ئەمە ئەوە ئەگەیەنێت تای چیتر لە زیندان نییە
هەمویان هەستانە سەرپێو بە دڵخۆشی بەرەو تای ڕۆشتن
نیان خێرا باوەشی لە تای دا
بەڵام تای نا،تای باوەشی لێنەدایەوە تەنانەت سەیری نیانیشی
نەکرد بەڵکو لە خۆیی دورخستەوە
کە ئەمە وای کرد نیان هەم شەرمەزار بێت هەم ئازاری دا
نامجون بە کەمێک توڕەییەوە سەیری کرد

نامجون:بۆچی بەو جۆرە- -
|بە توڕەیی گوتی بەڵام نیان دەستی گرت بە مانای ئەوەی هیچی تر نەڵێت|

جۆنگکووک:بەخێربێیتەوە هیۆنگ،ئایش زۆر ناخۆشبوو
تەنها دوو ڕۆژ لە زیندان بویت هەمومان بێ تۆیمان پێوە دیاربوو
|بە خەندەوە گوتی،لە وەڵامدا تای تەنها خەندەی کرد|

جین:چۆن دڵت دێت لە خۆتی دوور بخەیتەوە
دەزانی چەند نیگەرانت بوو؟!!
|بە هێواشی گوتی تەنها تای گوێبیست بوو|

تای:بۆم گرنگ نییە
|بە ساردی گوتی|

جین:تای خۆ منداڵ نیت بۆ بەو جۆرە ڕەفتار دەکەیت؟
|دوبارە بە هێواشی گوتی بەڵام تای چاوی سوڕاند|

✔ئــــازاریــ ھــاوســە‌رگـــیـــریـــ|𝙺•𝚃𝙷Where stories live. Discover now