سڵاوتان لێبێ !
هیوادارم هه‌موو لایه‌كتان هه‌ر باش و له‌ش ساغ بن !
ئه‌زانم ماوه‌یه‌كی زۆره لێره نیم ببورن به‌هۆی ده‌رس و شته‌وه بۆم نه‌ده‌كرا بێم بۆ ئێره!
به‌ڵام به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه حه‌زم كرد ئه‌و جه‌ژنانه‌یه پێشكه‌ش بكه‌م پێتان !
هیوادارم به دڵتان بێ💖
.
.
.
ڤۆیت له بیر مه‌كه‌ن ئۆتهی🌸~--------------------~
-له بیره‌وه‌ری كه‌سێك-
دووباره هاتمه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتووكه‌ی كه ساڵانێك پێش ئێستا نوسراوه گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌و ڕابردووه‌ی كه داهاتووه‌یه‌كی وه‌ك ئێستای بۆم بنیاد نا!
-گه‌ڕاوه‌نه‌وه بۆ ڕابردوو-
له بیره‌وه‌ریه‌كانی ئیڤا
....له‌وه‌یه باوه‌ڕ بوون به هه‌بوونی جیهانی پهریهكان گران بێ بۆ بڕوا كردن به‌ڵام له راستیشدا بوونی هه‌یه جیهانیان جیاوازیه‌كی زۆری نیه له‌گه‌ڵ جیهانی ئێمه‌ی مرۆڤ شتانێكی كه‌م له نێوان مرۆڤه‌كان و پهریهكان جیاوازیان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وان قه‌باره‌یان بچوكه و باڵدارن و ......وه پێچه‌وانه‌كه‌ی بۆ مرۆڤه‌كان.من وه‌ك زانایه‌كی زینده‌زانی له بواری زینده‌وه‌ره ئه‌فسانه‌كان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه ده‌ده‌م بۆ ده‌رخستنی راستی ئه‌و بابه‌ته...
ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌رده‌ست بێت لام چه‌ند كه‌رسته‌یه‌كی بچوكی پهریهكانه وه‌ك باڵی چه‌ند دانیه‌كی له په‌ریه مردووه‌كان,كڵاوی سه‌ریان و چه‌ند دارێكی بچووك كه چه‌ند دانه‌یه‌كیان وه‌ك شمشێر ده‌رده‌كه‌ون.
راستی وا وێنام كردوون كه جوان و سه‌رنجراكێش بن...
له‌وه‌یه ئه‌وان پارێزه‌ری جیهانه بچكۆڵانه‌كه‌ی خۆیان بن.له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه و تا زیاتر زانیاری و به‌ڵگه‌م ده‌ست بكه‌وێ خانوێكی بچووكم سازداوه(دروست كردووه) له دارستانێكی قه‌شه‌نگ.
نی‌ك:-داده ئیڤااا وه‌ره سه‌یر ئه‌و شته بچووكه بكه گرتوومه!
نیكی ٩ساڵان هاواری بۆم كرد له ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه‌وه بۆ بینینی شتێك كه ئه‌مه‌ش كاری یه‌كه‌م جاری نیه .ئیڤا:-واهاتم نی‌ك!.
چوومه ده‌ره‌وه بۆ لای نی‌ك به‌ڵام شتێك شۆكی كردم ئه‌ویش بوونی په‌ریه‌ك بوو له ناو شووشهك كه به‌ده‌سته‌كانی نیكهوه بوون!
ساڵانێكی زۆرم بۆی ته‌رخان كرد و ماندوو بووم به‌ڵام ئێستا كه ئه‌وه ده‌بینم هه‌موویم له یاد كرد!
خۆشیه‌كی له راده‌به‌ده‌ر له ده‌ماره‌كانما هاتوو چۆ ده‌كه‌ن.
YOU ARE READING
Fairy {one shot}✔️
Fantasyئه‌و بونه‌وه‌رانه به بچوكیان جوانه‌یه‌كی تایبه‌تیان له جیهاندا نه‌خشاندووه! رۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌یان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ! مانه‌وه‌یان له ژیان گرینگتره له به‌كارهێنانیان و له‌ناوبردنیان بۆ مرۆڤه تهماحكارهكان ! ئه‌وان قهڵغا...