1...ᴡʜɪᴛᴇ

170 31 17
                                    

ــــــــــــــــــــ∪ـــــــــــــــــــــ

هــەســتــەکــان بـــاوەشــیــان بــۆ کــردوومــەتــەوە
نــەوەک ڕۆژێــک دەربــاز بــم لێــیــان و جــیــهــان خــامــۆش بـــکــەم لــە دوایــی خــۆم
ــــــــــــــــــــــ∪ــــــــــــــــــــــ




لـە نـێـو شـەقـامـە ســاردەکـانـی ســئـۆلـی پایتەخت پیاسەم ئەکرد لە گەڵ ئەو کۆمەڵە کتێبەی لەناو دەستەکانم هەڵم گرتووە یەکەم دڵۆپەی باران بەرم کەوت سەرم بەرز کردەوە بۆ ئاسمان لە کاتێکدا بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن هەستێکی جوانە باران بارین جوانە هەورەکان سەما ئەکەن لەگەڵ ڕشتنی هەر دڵۆپێک لە باران بۆ زۆرێک گریان دەرئەخا بەڵام ئەوە تەنها پێ کەنینێکی بێهوودەیە کە سپاس گوزاریە بۆ وەرزی زستان بۆ ئەوەی ڕێگەیی پێبدا دەنگی ببێت بە ئاوازێک لە خەیاڵەکەم هاتمە دەرەوە کاتێک خۆم کێشا بە کەسێکدا کتێبەکانم کەوتە زەوی بوون بە پارچەیەک لە ئاو

"ئای خوایە ببوورە.......ئایە تۆ باشی.؟" قسەکانم بەرەو ڕووی ئەو کەسەی بەرەمبەرم کرد بەڕاستی من تاوان بارم هەستی پەشیمانی خەریکە قوتم ئەدات

" تۆ کوێری بە ڕۆژی ڕووناک.... ئێستە چی بکەم ئەوە پەیوەندیەکی گرنگ بوو" لە بەشی یەکەم قسەکەیدا نوشتایەوە بۆ مووبایلەکەی دواتر سەری بەرز کردەوە بۆ بینینم ئێستە چی بکەم

" ببوورە ئەتوانم قەرەبووی ئەوە بکەمەوە لە ئێستایا ئەتوانی موبایلەکەی من بەکار بهێنی دواتر بە یەکێکی نوێ قەرەبووی ئەکەمەوە...دووبارە ببوورە ئەوە هەڵەی من بوو"

مووبایلەکەم لە جانتاکەم دەرکرد و دام پێی تەنها سێری ئەکردم دواتر نووشتامەوە بۆ هەڵ گرتنی کتێبەکان کە بوون بە پارچەیەک لە ئاو کەوتبوونی ناو شوێنێک کە هەندێک لە بارانەکەی دوێنێ شەوی لێ کۆببۆووە

.تەواوبووم لە هەڵ گرتنەوەی کتێبەکان بەدەسم هەندێکیانم پاک ئەکردەوە دوای کەمێک وازم لێ هێنا چونکە کاریگەری نیە

ئەویش تەواو بوو لە پەیوەندیەکەی بەرەو ڕووم هات موبایلەکەی بۆ ڕاگرتم

"سپاس"

بە کورتی سپاسی کردم ویــستــی بڕوات

"ببوورە بەڕێزم. .. چۆن بتوانم قەرەبووی ئەوە بکەمەوە "

لــەگەڵ بانگ کردنەکەم ئاوەڕی دایەوە برۆیەکی بــەرز کردەوە

"تــەنــهــا پــەیــوەنــدی بــەو ژمارەیەوە بکە بۆ قەرەبوو کردنەوە ئەویش بە منت ئەگەیەنێت " وتی لەگەڵ کۆتایی هێنان بە قسەکەی ڕۆشت

COLOR || J.JKWhere stories live. Discover now