ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ 1

239 36 23
                                    

ڕای خۆتان بڵێن..

||||

کچەکە بە ماندووی گەڕایەوە دوای گەڕانێکی زۆر بە دووای هاوڕێکەی ئەو هەر بەڕاستی بیری هاوڕێکەی دەکات و دەیهەوێ بیدۆزێتەوە پێش ئەوەی گوومانێکی خراپی بۆ درووست بێت

بەڵام ڕووخسارە ماندووەکەی درەوشایەوە کاتێک فریشتەکەی بەرەو ڕووی هات و لە باوەشی کرد دڵخۆشە کەوا کەسێکی هەیە کە لەگەڵی بێ

"بەخێربێیتەوە ئوونی"
کچە کیوتە پێنج ساڵانەکە ووتی

"سوپاس گیانی ئوونی"
کچەکە ووتی و ماچێکی کوڵمەی کرد

"ئوونی جیسوو ئوونی نەگەڕایەوە؟"
کچە بچووکەکە پرسی

"هاھ؟؟ نەخێر گیانی ئوونی ئەو دەگەڕێنمەوە ئەو جارێ لە ماڵی هاوڕێکەیەتی"
کچەکە بە درۆوە ووتی

"باشە سوونها تۆ بڕۆ ژوورەکەت من قسە لەگەڵ ئوونی دەکەم"
کوڕە قۆزەکە ووتی

"باشە ئووپا ئوونی ئاگاداری خۆت بە"
سوونها ووتی و ڕۆیشتە ژوورەکەی

کچەکەش جانتاکەی بە ماندووی دانا و پێڵاوەکانی دانا و قژی بەست بە شێوەی تۆپ و چاکەتەکەشی دانا چوویە سەر سۆفاکە دانیشت کوڕەکەش دانیشت بوو

"بەخێربێیتەوە"
کوڕەکە ووتی

"سوپاس سێهون"
کچەکە ووتی بە خەندەیەکی ماندووەوە

"شایەنی نییە ئێھ جیسووتان نەدۆزیەوە؟"
سێهون ووتی

"لە ڕاستیدا نەخێر"
کچەکە بە خەمباری ووتی

"چی دەربارەی کەیسەکان؟"
سێهون ووتی

"هەموو پۆلیسەکان گەڕاون و نیوەی کۆریایان کردووە دەڵێن کەوا بە ئەگەری زۆرەوە ئەو ڕفێندراوە ئەوانیش زۆر ماندوو بوون لێیان ناگرم بەهۆی ئێمەوە"
کچەکە ووتی

"هەھ دەبێت ئەو چۆن بێت؟؟"
سێهون بە خەمباری ووتی

"ئەو باش دەبێت دەی من دەخەوم شەو شاد"
کچەکە بە ماندووی ووتی

"باشە شەو شاد"
سێهون ووتی

کچەکە ڕۆیشتە ژوورەکەی و جلێکی خەوی پۆشی و ڕۆتینێکی بچووکی کرد کەمێک کرێمی لە ڕووخساری دا و چوویە سەر جێگاکەی

"ئوونی؟"
سونها ووتی

"گیانی ئوونی؟"
کچەکە بە ماندووی ووتی

"جیسوو ئوونی بۆچی ناگەڕێتەوە؟"
سونها ووتی

"سونها گیانی ئوونی ئەو دەگەڕێتەوە بەڵام کاتی دەوێ دەزانیت ئەو بیری تۆی کرد بوو ووتی کەوا زۆر باسی من نەکات"
کچەکە ووتی

"باشە ئوونی شەو شاد"
سونها ووتی

"شەو شاد"
کچەکە ووتی

سونهای ڕاکێشایە باوەشی دووای کەمێک سونها خەوت ئەویش کەمێک بیری کردەوە و چاوەکانی داخست بە هیوای ئەوەی خەوێکی خۆشی هەبێت

نازانێت کەوا خەوتنی دەی کاتە چ کێشێیەکەوە بەهەر جۆرێک بێت ئەو بڕوای هەیە کەوا هاوڕێکەی کە وەک خوشکە بۆی ئەو بەڕاستی خۆشی دەوێ

دووبارە چاوە ڕەساسیە کاڵەکانی کردەوە بۆ جیهانە سەختەکەی هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی کاتێک فریشتەکەی بینی خەندەیەکی بچووکی کرد ئەو ماندووە و تەنهایە بەڵام فریشتەیەکی هەیە

ماچێکی سەری سونهای کرد و هەستا ڕۆتینێکی بچووکی کرد چوویە خوارەوە قژی وەک کلکی ئەسپ بەست بەرەو چێشتخانەکە ڕێی کرد بوو

بەڵام ئەو شتەی بینی پەشیمان بۆوە لە هاتنی بۆ ئەوێ چاوەکانی داخست کاتێک هێشتان دەستی لەسەر قژی بوو

ئەویش سەیری دەکرد کاتێک ئاوەکەی دەخواردەوە بەشی سەرەوەی ڕووت بوو بێجامەیەکی ڕەشی لەبەر بوو قژی تەڕ ببوو ABCـەکانی دەرکەوت بوون زۆر هۆت دەرکەوت بوو

"بۆچی چاوت گرتووە؟"
کوڕەکە ووتی بە گاڵتەجاڕی

"هەی گەمژە بۆچی ئاوا خۆت ڕووت کردۆتەوە؟"
کچەکە ووتی

"هێی کوا خۆم ڕووت کردۆتەوە"
کوڕەکە بە بێزاری ووتی

"یان کەیفت بە خۆت دێ وات کردووە گەمژە"
کچەکە ووتی

و خواردنی ئامادە دەکرد سێهونیش ڕووی گرژ کرد

"هێی لیسا تۆ هیچ گاڵتەیەک نازانیت بەڕاستی جیسوو تەواو مێشکتی تێک داوە"
سێهون ووتی بەڵام پەشیمان بۆوە لەم قسەیە

(من لیسای بلاکپینک ئەڵێم وە قسەی نەشیاو ئەخلاقی خۆتە چونکە بە هەموو بیرکردنەوەت دێیت و جنێو ئەدەیت شیپە شیپە لەم چیڕۆکە هیچ شیپێک نییە و گەیش نییە ئەم چیڕۆکە پڕە لە مانا تۆش مەوەڕە لە ئێستاوە)

"تۆ پێت وایە ئەو کەسێکی وایە؟؟ جیسوو بە نرخترینە لای ئێمە تۆش دەتەوێ تاقی بکەیتەوە دووری ئازیزت؟؟ لەبەر ئەو نەبوو بایە زۆر لە مێژ بوو تۆم دەر کرد بوو و لە خوشکەکەشتم دوور دەخستیتەوە"
لیسا زۆر بە ڕەقی ووتی

"بەیانیتان باش ئوونی و ئووپا"
سونها ووتی

"بەیانیت باش گیانی ئوونی"
لیسا ووتی

بەڵام سونها ڕای کردە باوەشی سێهون کە بەشی سەرەوەی لەبەر نەبوو لیساش چاوی کرابۆوە

"هـ-هێی سونها بابڕۆین ڕۆتین بکەین"
لیسا ووتی

"بەڵام ئوونی باوەشی ئووپا زۆر خۆشە"
سونها ووتی



CONECTING:)..

ᴊᴜsᴛ ᴍʏ ғʀɪᴇɴᴅ|ᴄᴏᴍᴘʟᴇᴛᴇᴅ✓Where stories live. Discover now