ғɪɴᴀʟ

98 26 32
                                    

i hope you like it 🌚💞.!
-----
LISA'S POV..
-----
دەرگا داخراوەکەمان کردەوە کاڕێک( کاڕی پۆبجی)کاڕێکم بینی و بەرەو ڕووی چووم هەڵم گرت

"هاوڕێیان ئەمە باشە زۆمبی گەورەی زۆر لێ دەبێت پێویستمان پێ دەبێت"
ڕۆسی ووتی

منیش بە شۆکەوە سەیرم کرد جێنیش کەمێک سەیری کرد و شەقێکی لەسەری ڕۆسی یا منیش پێکەنیم پێی

"هێی گەمژە بۆچی وا دەکەی"
ڕۆسی بە ئازارەوە ووتی

"تخوا تۆ تەواوی؟؟"
جێنی بە گوومانەوە ووتی

"خۆزگە لە ماڵ ئەبووین بەر شەقتم ئەیا"
ڕۆسی ووتی

"بەسی بکەن هاوڕێیان بابڕۆین"
ووتم

دەرگایەکی تر کارتۆنێکی لێ بوو کارتۆنەکەم شکاند و بەختی ئێمە گولەی تیا بوو هەڵم گرتەوە هەندێک شوێنی تریشمان کرد ڕۆسی کریستاڵی دۆزیەوە

"هاوڕێیان ئەمەم دۆزیەوە ئەم دەرگایەی پێ ئەکەینەوە"
جێنی ووتی

ئاسنێکی گەورەی هێنا و دارەکەی پێ شکاند کە لەسەر دەرگاکە بوو وەک قفڵێک دەرگاکەمان کردەوە بەڵام جێنی و ڕۆسی هاواریان کرد

"ئااااا"
جێنی و ڕۆسی هاواریان کرد

"بووەستن ئەوە مناڵێک بوو وەک تارمایی بوو"
ووتم بە شۆکەوە

"ئەوان نەشتەرگەری دەکەن بۆ ئەوەی ببن بە دڕەندە !!"
جێنی ووتی

من و ڕۆسی بە شۆکەوە سەیرمان کرد ڕۆسی تۆڵەی خۆی کردەوە شەقێکی لە سەری دا منیش پێکەنیم

"یااا تۆ تۆڵە دەکەیتەوە؟؟"
جێنی ووتی بە ئازارەوە

"بەڵێ مافی خۆمە خاتوو کیم"
ڕۆسی ووتی

"بووەستن لەم شەڕە مناڵایە دەی بابڕۆین"
ووتم

چووین و دەرگایەکەی ترمان کردەوە پەیژەیەکی لێ بوو وە ڕووناکیش من و جێنی و ڕۆسی زۆر دڵخۆش بووین و چووینە سەرەوە

بەڵام خۆشیەکەمان نەما کاتێک ئەو هەموو زۆمبیە زەبەلاحانەمان بینی یەکسەر ڕامان کردە شوێنێک

"ڕۆسی ئەڵماسەکەم پێ بدە !!"
ووتم بە خێرایی

ئەویش ئەڵماسەکەی پێم دا لەو شتەم کرد کە بۆ ئەو درووست کرا بوو دەرگاکە کرایەوە زۆمبی تر هاتن ئێمەش ڕامان کردە ژوورەوە

"جێنی خێرا ئەمانە بشکێنە کە بە دەرگاکەوەن ڕۆسی تۆش یارمەتیم بدە لە کوشتنیان منیش ئەم ئاگرە هەڵ دەکەم و دەیان کووژین"
ووتم بە خێرایی

ᴊᴜsᴛ ᴍʏ ғʀɪᴇɴᴅ|ᴄᴏᴍᴘʟᴇᴛᴇᴅ✓Where stories live. Discover now